ڕۆژانە
-

مریەم سادات، سزاکەیلە زیندانی ئەڤین بەسەر دەبات
دەسەڵاتدارانی ئێران مریەم سادات چالاکوانی مەدەنی و سیاسیان دەستبەسەر کرد و گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەڤین بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی.
-

سیمینارێک بۆ خوێندکاران لە مەخمور ئەنجامدرا
لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا، سیمینارێک بە خوێندکارانی ئامادەیی کەمپی ئاوارەکانی مەخموور ئەنجامدرا.
-

گوڵتان کشاناک: هاتوین بۆئەوەی بژاردەیەکی دیموکراتیک پێشکەشی گەلی ئەنقەرە بکەین
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنانیان بە نامایەکی گوڵتان کشاناک، دەستپێکرد.
-

فرە ژنی و جیابوونەوەی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە
بە پێی ئەو ئامارانەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرگیری و فرە ژنی زیادی کردووە، زۆرینەی تەمەنەکانیش لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵدان.
-

بە مەراسیمێک بەهرەی ژنانی هەڵەبجە نیشاندرا
پرۆژەی پاڵپشتیکردن لە بەهرەی ژنان و یەکگرتوو کۆمەڵایەتی لە هەڵەبجە کۆتایی هات.
-

ژنان لە عامودا بۆ ٨ی ئادار ڕێپێوانیان کرد
ژنان لە عامودا بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان ڕێپێوانێکیان ڕێکخست، سەدان ژن بە دروشمی "ڕێکخراوی ژنان وەڵامدانەوەی هێرشەکانی داگیرکارییە" بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کردو تیشک خرایە سەر هێرشەکان بۆ سەر ژنانی پێشەنگ.
-

یەژاد: ژن، ژنان، ئازادی سروشتی تێکۆشانی ژنانە
یەکێتی ژنانی دیموکراتیکی عەلەوی ڕایگەیاند، هەتا دەگەنە ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دیموکراتیک، دەستبەرداری تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری، زایەندپەرستی، ئایننپەرستی ونەتەوەپەرستی نابن.
-

سلێمانی، پەیەدە و کۆنگرەی ستار ٨ی ئاداریان بەرز ڕاگرت
ژنانی پەیەدە و کۆنگرەی ستار لە شاری سلێمانی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سیمینارێکیان لەبارەی تێکۆشانی ژنانی کوردستان پێشکەشکرد و گوڵیان بەخشییە ژنانی بەشداربوو.
-

دادگایی کردنی پەرلەمانتار عەدالەت کایا ڕاگیرا
کەیسەکەی عەدالەت کایا، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" ڕاگیرا.
-

"هاوسەرگیری دەرەوەی دادگاکان لە عێراق پێشێلی مافەکانی ژنان و منداڵانە"
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، پیاوانی ئاینیی لە دەرەوەی دادگا گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن، کە پێشێلی یاساکانی عێراق و مافی ژنان و منداڵانە .
-

ژنێک لە هەولێر لەلایەن باوک و براکانییەوە ئەشکەنجدراوە
ژنێک لە هەولێر لەلایەن باوک و براکانییەوە ئەشکەنجەدراوەو هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە براکانی لە هێزە ئەمنییەکاندایە هەوڵدەدرێت کەیسەکەی ون بکرێت و ئاڕاستەی دادگا ناکرێت.
-

لە ڕۆژی ٢٠٠ی خۆپیشاندانەکاندا، ژنانی سوەیدا: لێرەین بۆ مانەوە
بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی سەیدا، کە چوونەتە ٢٠٠یەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەوە، جەختیان لەوە کردەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن.
-

یونسێف: لە غەززە بەهۆی نەبوونی خۆراکەوە منداڵان گیان لەدەست دەدەن
ڕێکخراوی یونسێف ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەلایەنی کەم ١٠ منداڵ لە غەززە گیانیان لەدەستداوە بەهۆی نەبوونی خۆراکەوە، منداڵان بە هێواشی لەبەردەم چاوی جیهاندا دەمرن بەهۆی نەبوونی خۆراکەوە.
-

لە شەهبا لەناو هێرش و گەمارۆدا ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار دەکرێت
بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، تەڤگەری هیلالی زێڕینی عەفرین-شەهبا لە ئامادەکاریدایە، ژنان ڕایانگەیاند لەناو هێرش و گەمارۆدا خۆیان بۆ ٨ی ئادار ئامادە دەکەن.
-

بۆ دادگاییکردنی بنەماڵەی بارزانی تاژێ نامەیەکی نارد
ڕێکخراوی سندوقی قوربانیانی کوردستان سکاڵایەکی لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا تۆمار کردووە بۆ دادگاییکردنی مەسرور بارزانی و نەوەکانی بارزانی لەسەر تاوانەکانیان، تاژێ لە نامەیەکدا پشتگیری سکاڵاکەی کرد.
-

یەکەم پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە شەنگال: حەوشەی دایکە پاکیزە
لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان کە بۆ ماوەی ١٢٤ ساڵە لە سەرانسەری جیهاندا بە چالاکی جۆراوجۆر پێشوازی لێکراوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٣ لە شەنگال لە حەوشەی دایکە پاکیزە پیرۆزکرا.
-

بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە چالاکی لە سوید ئەنجامدرا
جگە لە کوردستان، کوردان بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە، لە وڵاتانی دیکەش چالاکی ئەنجام دەدەن، بە پێویستیشیان زانی ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان تێبکۆشن.
-

حوکمی زیندان بۆ مەهۆش توسلی دەرکرا
سزای ٢١ مانگ زیندانیکردن بۆ مهۆش توسلی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن ژیان ئازادی" جێبەجێ کرا.
-

ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە و ژنان
لە قامیشلۆ بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە و ژنان چالاکییەک ئەنجامدرا و تیایدا جەخت لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری کرا.
-

چالاکییەکان بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕۆژئاوا بەردەوامە
لە حەسەکە بە دروشمی ' با ٨ی مارس بکەینە ڕۆژێک بۆ پەرەپێدانی خەبات و بەرخۆدان' چالاکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ئەنجام درا