پزیشکێک چەند خۆراکێک دەخاتەڕوو کە ماددەی ئاسنی تێدایە و بۆ منداڵان بەسوودن

پزیشک گه‌شبین كاوه ئاماژە بەوەدەکات، کۆمەڵێک خواردن هەیە ماددەى ئاسنى زۆر تێدایە و پێویستە بدرێتە منداڵ دەبێت ڕۆژانە لە ژەمەکاندا هەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک گه‌شبین كاوه، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانى منداڵان و تازه‌ له‌دایكبووان و گه‌شه‌ لە نووسینێکدا ئاماژەی بە چەند خواردنێک کردووە کە ڕێژەى ئاسنیان زۆر تێدایە و پێویستە بدرێنە منداڵ.

 

پزیشک گەشبین کاوە نووسیویەتی: کۆمەڵێک خواردن هەیە ماددەى ئاسنى زۆر تێدایە و پێویستە بدرێتە منداڵ لەوانەش نیسک، نۆک، فاسۆلیا، برۆکلی، سپێناخ، گۆشتی سوور، چەرەس، هێلکە

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خۆراکانە دەبێت ڕۆژانە لە ژەمەکاندا بە بڕێکی باش بۆ ڕێگریکردن لە کەمی ئاسن و کەمخوێنی لە مناڵاندا هەبێت، چونکە لەو بڕەش کە لە خۆراکەکەدا هەیە نزیکەی ١٠٪- ٢٠٪ لە ڕیخۆڵەکاندا هەڵدەمژرێت بۆ ناو خوێن.