ڕۆژانە
-

"لە عەفرین ژیانی هاوڵاتیان لە مەترسیدایە"
ئارین بەکر، جێگری دەستەی ژنانی عەفرین-شەهبا، باسی لە ڕاستیی داگیرکردنی عەفرینی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکیا کرد و وتی: ژیانی هاوڵاتییان لە عەفرین لە مەترسیدایە، گەل دژی داگیرکاری خەبات دەکەن.
-

لە مەڵاتیا بوومەلەرزە بە پلەی ٤.١ پلەی ڕیختەر ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە پێوەری ٤.١ پلە لە کاتژمێر ٨:٤٤ خولەکی بەیانی ئەمرۆ لە ناوچەی باتالگازی لە مەڵاتیا ڕوویدا.
-

ئیسرائیل هێرشێکی نوێ دەکاتە سەر غەززە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە ناوچەی ناوەندی کەرتی غەززە دەستپێکردووە.
-

چالاکوانانی مەخمور: تاکە ئامانجمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەرە
ژنانی گەنج کە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان بە چالاکی کردووە، وتیان: بیرو فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە جیهانی.
-

هەزاران خانوو لە ڕووسیا و کازاخستان ژێر لافاو کەوتوون
بەهۆی توانەوەی بەفری زنجیرە چیاکانی ئورال لە هەرێمی سایبیریای ڕووسیا، لافاو دروستبوو بەهۆیەوە هەزاران خانوو زیانیان بەرکەوت جگە لەوە شەپۆلی لافاو کازاخستانیشی گرتەوە.
-

یادی ئوەیش ئۆجالان لە مەخمور کرایەوە
دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئوەیش ئۆجالان، لە ٣١ ساڵەی کۆچی دواییدا لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) یادی کرایەوە.
-

ژنانی ناڕازی لە پاکستان داوای دانپێدانانی جیاوازی لە نێوان ڕەگەزەکاندا دەکەن
بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی ژنانی ئەفغانستان بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی جیهانی دژی جیاوازی جێندەری، لە گردبوونەوەیەکدا لە پاکستان، داوای مافی ژنان و دانپێدانانی جیاوازی جێندەرییان کرد.
-

ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر کامپی ئاوارەکانی غەززە ڕاگەیاند
لەگەڵ بەردەوام زیادبوونی ڕێژەی کوژراو و برینداران لە کەرتی غەززە و بەرزوونەوەی ئامارەکە بۆ ٣٣ هەزار و ٥٤٥ هاوڵاتیی و ٧٦ هەزار ٩٤ كەسیش برینداربوون، هێشتا ئیسرائیل لەسەر هێرشەکانی بەردەوامە.
-

دوو هاوڵاتی بەهۆى بە کۆیلە کردنى دوو منداڵی ئێزدی دەستگیرکران
دوو هاوسەری عێراقی بە گومانی دەستدرێژی و بە کۆیلە کردنى دوو منداڵی کچی ئێزدی لە باشووری ئەڵمانیا دەستگیرکران.
-

ئوەیش ئۆجالان لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە
ئوەیش ئۆجالان، دایکی ڕێبەری گەلی کورد لە ٣١ەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە.
-

لە پاکستان ١٧ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا
لەكاتی گەشتكردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٥٨ کەس گیانیان لەدەستداو برینداربوون.
-

٣١ هەزار و ٢١٦ دۆسیە دەربارەی دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵان کراوەتەوە
تاوانی دەستدرێژی زایەندی بۆسەر منداڵان لە زیادبووندایە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە دادگاکانی تاوانی تورکیا ٣١ هەزارو ٢١٦ کەیس هەیە بەهۆی هێرشی زایەندی بۆ سەر منداڵان.
-

لە دەریای سپی، کەشتییەکی پەنابەران نقوم بوو
بەلایەنی کەمەوە ٩ کەس بەهۆی نقوم بوونی کەشتییەکی پەنابەران لە کەناراوەکانی ماڵتا گیانیان لەدەستداوە و گەڕان بەدوای ١٥ کەسی ونبوو بەردەوامە.
-

ژنانی عەرەب پارێزگاری لە جلوبەرگی نەتەوەییان دەکەن
ژنانی عەرەب جلوبەرگی نەریتی لەبەر دەکەن و پێی دەڵێن جلوبەرگی عەرەبی و بە بەشێک لە کولتووری ناوچەکەی دادەنێن، جەخت لەسەر پاراستنی ئەم کولتوورە دەکەنەوە.
-

عادیلە خانم، شاژنەکەی شارەزوور کە شکستی بە سیاسەتی داگیرکاریی عوسمانییەکان هێنا
ئەمڕۆ ١٠٠ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی عادیلە خانم، کە زیاتر لە سەدەیەك پێش ئێستا و لەناو كۆمەڵگەیەكی لەقاڵبدراو، بە كارەكانی وەک قائیمقامی هەڵەبجەو وەک سەرۆكی هۆزی جاف توانای ژنی سەلماند.
-

سزای زیندانی کردن بەسەر شەکیبا یەزدانی سەپێندرا
دادگای تاوان و شۆڕشگێڕی لە ناوچەی سەبزواری ئێران سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەر شەکیبا یەزدانیدا سەپاند.
-

لە وان منداڵێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا
لە ناوچەی پایزاوای وان بەهۆی بارانەوە لافاو دروستبوو، بەرکجان کاراکۆچ، یەکێک لەو دوو برایەی کە دوێنێ لافاو بردنی گیانی لەدەستدا.
-

MKG : با ڕۆحی پشتیوانی بەهێز بکەین
MKG پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارن ڕەمەزان ڕۆحی پشتیوانی بەهێزتر بکات، تێکۆشان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و تێکۆشان بۆ یەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتی بەهێزتر بکات.
-

کوژراوانی شەڕی غەززە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە
ئەو جەنگەی لە نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائل دەستی پێکردووە بووتە هۆکار بۆ مردنی چەندین هەزار هاوڵاتی بێ تاوان، ژنان و منداڵانیش بوونەتە زەرەرمەندی یەکەم
-

هاوڵاتیانی کۆبانێ لە یەکەم ڕۆژی جەژندا مەزاری شەهیدان بەسەرکردەوە
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا هاوڵاتیانی شاری کۆبانێ سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.