یونیسێف ئاوی کامپەکانی شەهبای بڕی

یونیسێف ئاوی کامپەکانی هەرێمی شەهبای بڕی، جەمال ڕەشید، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی عەفرین- شەهبا ئاماژەی بەوەکرد، بڕینی ئاو تاوانە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای داگیرکردنی عەفرین، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" ئاوی بەسەر تەواوی ناوچەی شەهبا و کامپەکاندا دابەشکرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا دابەشکردنی ئاو بەسەر گوندەکاندا زۆر کەمکرایەوە و لە ساڵی ٢٠٢١دا، لە تەواوی هەرێمدا پچڕا، لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ئاوی کامپەکان بەتەواوی پچڕا.

 

سەبارەت بەو پرسە، جەمال ڕەشید، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین- شەهبا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار "ئانها" کردووە.

 

"بڕینی ئاو تاوانە دژی مرۆڤایەتی"

جەمال ڕەشید ئاماژەی بەوەدا، بڕینی ئاو لەلایەن یونیسێفەوە تاوانە، خواردن و خواردنەوە گرنگترین پێداویستییە، بەڵام شتە سەرەکییەکە ئاوە، بەهۆی بارودۆخی هەڕێم که ژێرخانەکەی له شەڕدا وێران بوو، ئێره تۆڕی ئاوی نییه، بۆیه ئێمه له ڕێگەی تانکەرەوە ئاو دابین دەکەین، سەختی دابینکردنی ئاو تەنها لە کامپەکاندا نییە، بەڵکو لە هەموو شەهبادایە، بە پێی دەرفەتەکانمان خۆمان پشتیوانی گەل دەکەین، بەڵام ئەو سەرچاوانەی کە هەمانە و بیرەکانی ناوچەکە کەمن، ٥ کامپمان لەگەڵدایە، کاتێک یونیسێف ئاوی لە کامپەکاندا دابەش دەکرد، دەمانتوانی بە ئاسانی پشتگیری خەڵک بکەین، بەڵام بە بڕینی ئاوەکە، دژوارییەکی گەورە بەرەوڕووی خۆبەڕێوەبەری و شارەوانی بووەوە، مرۆڤ و بەڕێوەبردن تەواوکەری یەکترن، هەر بۆیە بەڵێن دەدەین تا دەرفەتمان بۆ ڕەخساوە پاڵپشتی گەلەکەمان دەبین، پێکەوە ئەم سەختییانە تێدەپەڕێنین.