لە هەولێر ژنێک بە گوماناوی لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا

لە شاری هەولێر ژنێک بە گوماناوی لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان ڕێژەکەی لە زیادبووندایەو، کەوتنە خوارەوە لە شوێنە بەرزەکانەوە مەترسییە بۆ سەر ژنان و دەبێتە گیان لەدەست دانیان بە شێوەیەکی گوناماوی، پیاوان بۆ ئەوەی لە یاسا دەرباز ببن ڕێگای جۆراو جۆر دەگرنەبەر بۆ لەناوبردنی ژنان.

 

بەپێی بڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەیانی ئەمڕۆ ١٠ی تەژمووز لە شاری هەولێر ژنێک بەناوی ڤیان جاف، لە نهۆمی پێنجی "بانک سیتی" لە هەولێر، بە گوماناوی کەوتوەتەخوارەوە و بەهۆیەوە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە.

 

لەبارەی ڕووداوەکە هیچ زانیاریەک لەلایەنی فەرمییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، ٤ی تەمووز تەرمی ژنێکیان بەناوی "قەدەم خێر عەزیز" ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێر دۆزیوەتەوە و پاش ٦ ڕۆژ بکوژەکەی دەستگیر کراوە.

 

بەپێی ئاماری ئاژانسی نوژنها کە تایبەت بە کوشتنی ژنان تۆماری کردووە، لە مانگی حوزەیراندا ٥ ژن لە باشووری کوردستان کوژراون.