ڕۆژانە
-

هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی پزیشکی دەستگیرکراو موحەبەت غەفووری نییە
زانراوە کە پزیشکی پسپۆڕی تەندروستی منداڵان د. موحەبەت غەفووری، کە پێشتر لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمدا لە شاری لاری ئێران دەستگیرکرابوو و دواتر ئازاد کرابوو، دووبارە دەستگیرکراوەتەوە.
-

پەروەردەی مەخموور: ڕۆژئاوا شەرەفی ئێمەیە، ئێمە دەستبەرداری شەرەفمان نابین
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مەخموور، بەیاننامەیەکی دژی کرداری حکومەتی کاتی سوریا بەرامبەر بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: زمانی هەموو گەلێک ناسنامە و یادەوەری مێژوویی خۆیەتی.
-

پارێزەر: بیانووی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئێران بۆتە جێگرەوەی جێبەجێکردنی یاسا
فشارە ئەمنییەکان لە دوای شەڕی ئەم دواییەی دژی زیندانیانی سیاسی لە ئێران و خێزانەکانیان پەرەی سەندووە و ئاسایشی نەتەوەیی بووەتە بیانوو بۆ داگیرکردنی مافەکانی هاوڵاتیان.
-

گەواهیدەری کۆمەڵکوژیی دێرسیم حەنیفە گولەچ کۆچی دوایی کرد
حەنیفە گولەچ ناسراوە بە 'ئانێ خاتوون'، گەواهیدەری کۆمەڵکوژیی سەر عەلەوییەکانی دێرسم، لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

ژنان بەشدارییان لە سیمیناری ژنۆلۆژی لە فێستیڤاڵی گیابەهاری قەندیل کرد
فێستیڤاڵی گیابەهاری و خواردنە کوردەوارییەکانی بناری قەندیل لە سێیەم ڕۆژیدا، سیمیناری ژنۆلۆژی و زانستی ژنی پێشکەش کرد.
-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا: ڕژێمی ئێران هەوڵی ترساندن و بێدەنگ کردنی چالاکوانانی ژن دەدات
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەستبەسەرکردن و سەپاندنی سزای قورس لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەرەو زیادبوون دەچێت و حکومەت لەم ڕێیەوە هەوڵی ترساندن و بێدەنگ کردنی چالاکوانانی ژن دەدات.
-

بەهۆی بەکاڵاکردنی ژنان لە فێستیڤاڵی جیهانیی ڤینیسیا ناڕەزایەتی نیشان دەدرێت
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەربارەی بە کاڵاکردنی ژنان لە فێستیڤاڵی ڤینیسیا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، تەوەری ژن لە نمایشەکانی ئەمساڵدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی چالاکوانانی ژنان بووەتەوە.
-

ڕیهام حجۆ: ئەو ئەقڵیەتەی ئەمڕۆ یەپەژە قبوڵ ناکا دەیەوێت ژنان بە کۆیلە بهێڵێتەوە
هەڵمەتی پشتیوانی لە یەپەژە بەرفراوانتر دەبێت، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان باس لەوە دەکەن کە یەپەژە ناسنامە و دەسەڵاتی پاراستنی ژنانە، ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تاژێ دەڵێت: یەپەژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنگی دروستکردووە و پێویستە دانیان پێدا بنرێت.
-

تل وەرد؛ چیرۆکی بەرخۆدانی بەردەکان و گوندنشینەکان
تل وەرد یەکێکە لە گوندەکانی شاری زرگان، ئەم گوندە بە چاوی خۆی شاهیدی دڕندەیی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بووە، ئەم گوندە چیرۆکی خۆی و خەڵکی گوندەکە دەگێڕێتەوە.
-

ژنانی عەلەوی: دایکان ئاشتییەکی شکۆداریان دەوێت
یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک "یژاد" بە بۆنەی ڕۆژی دایکانەوە ڕاگەیاند، دایکان لە بەرانبەر شەڕ و ستەم بەرگری لە ژیان دەکەن و پەیامی 'دایکان ئاشتییەکی شکۆداریان دەوێت'ـیان دا.
-

تولای حاتەم ئۆغولاری: ئەگەر لە تورکیا ئاشتی بونیاد بنێین تورکیا دیموکراتیک دەبێت
تولای حاتەم ئۆغولاری،هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی ژناندا لە قەرس قسەی کرد و وتیی: ئەگەر لە تورکیا ئاشتی بونیاد بنێین، تورکیا دیموکراتیک دەبێت.
-

دایکانی ئاشتی لە ٣٣ شار بۆ 'مافی هیوا' و 'ئاشتی' ڕاگەیاندراو دەدەن
ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە ٣٣ شار بۆ ئەوەی دەوڵەت هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت، ڕاگەیاندراو دەدەن.
-

لە پەهلەویەوە بۆ کۆماری ئیسلامی؛ ستەمکاری شێوازی دەگۆڕێت بەڵام وەک خۆی دەمێنێتەوە
لە نێوان پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، خەباتێکی شاراوە ئاشکرا دەکرێت کە پێکهاتە تاکڕەوە کۆنەکان بە ناوی نوێدا بەرهەم دەهێنێتەوە.
-

سێ وڵاتی ئەورووپا داوای ئازادکردنی نێرگس محەمەدی دەکەن
فەڕەنسا و ئیسپانیا و کەنەدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی وڵاتەکەیان لەسەر دۆخی نێرگس محەمەدی، داوای چارەسەری پزیشکی بەپەلە و ئازادکردنی بێ مەرجی دەکەن.
-

وریشە مورادی بۆ شیرین عەلمهولی و هاوڕێکانی: برینێکی زیندوون
وریشە مورادی بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لەسێدارەدانی شیرین عەلمهولی و فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێکانی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، ناوەکان کۆتایی نین و برینێکی زیندوون لەسەر جەستەی کات.
-

شیرین کوردستان... شەهیدی ئازادی
نادا مانا
-

فێستیڤاڵی گیابەهاریی بناری قەندیل؛ ڕەنگدانەوەی پێکەوەژیان و ژینگەپارێزی
فێستیڤاڵی گیابەهاری و خواردنە کوردەوارییەکانی بناری قەندیل، لە گوندی ئێندزێ بە بەشداریی فراوانی خەڵک، شاندە حکومی و حزبییەکان، کەسایەتییە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو و چەندین چالاکیی کولتووری، هونەری، ژینگەیی و فکری لەخۆگرت.
-

کژار: شیرین عەلەمهۆلی و هاوڕێیانی ژیانێکی واتاداریان پێشکەش کرد
لە ١٦یەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شیرین عەلەمهۆلی و هاوڕێیانی، کژار ڕایگەیاند، خەباتە بەردەوامەکانی ئەمڕۆ، بەرهەمی بەرخۆدانەکانی دوێنێن، کە لە زیندانەکانی ئێران، لەلایەن شیرین عەلەمهۆلی و هاوڕێکانی دیکەمانەوە ئەنجام دران.
-

هاوپەیمانی نادا: داخستنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تونس نیشاندەرێکی مەترسیدارە
هاوپەیمانی نادا بڕیاری دەسەڵاتدارانی تونسی بۆ ڕاگرتنی خولی تونس بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ شەرمەزار کردو ئەو هەنگاوەی بە نیشاندەرێکی مەترسیدار بۆ دابەزینی پرۆسەی دیموکراتیک و لاوازبوونی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی ژنان لە تونس زانی.
-

یەکێک لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی زمانی کوردییە
بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکانی شاری تل تەمر، باسی لە گرنگی پرۆگرامە پەروەردەییەکان کرد، ئەیهان یونس دەڵێت: ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە سووریا بابەتی خەبات و بەرخۆدان و خۆڕاگرییە.