ڕۆژانە
-

لە مەخموور دووەمین کۆنفرانسی کۆمینەکان دەستیپێکرد
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، دووەمین کۆنفرانسی کۆمینەکان بە دروشمی بە گیانی بونیادنانی کۆمینەکان بەرەو کۆمەڵگەیەکی کۆمیناڵیستی دیموکراتیک ،دەستی بە کارەکانی کرد.
-

هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان": دادپەروەری ڕاستەقینە لە ڕیزەکانی مردن لەدایک نابێت
هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان"بۆ هەفتەی ١٢٠ لە ٥٦ زیندان درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات، جەخت لەسەر بەردەوامی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان دژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەکاتەوە.
-

تەژەئا: لەیلا قاسم لەدژی ڕادەستبوون سیمبولی بەرخۆدانە
تەژەئا ساڵیادی شەهیدبوونی شۆڕشگێڕ و پێشەنگەکانی کورد لەیلا قاسمی بەرز ڕاگرت و سەرنجی بۆ هەڵوێستی لەیلا قاسم لە دژی ستەم ڕاکێشا و ئاماژەی بەوەدا کە لە خەباتی ئازادیدا بووەتە سیمبولی ئیرادەی گەلی کورد.
-

پەرستاران: تەندروستی ئێوە ئەرکی ئێمەیە
بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی پیشەیی هەڵەبجە. لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران هەڵمەتیکی هۆشیاری راگەیاند لەناو بازاری هەلەبجە تیایدا.شیکاری شەکرەو بەرزی خوین و جۆری خوینیان بۆ هاولاتیان دەکرد
-

هەپەژە: ئێمەش یەپەژەین
هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان "هەپەژە" بە ڕاگەیاندراوێک پشتیوانیی خۆی بۆ یەپەژە دووپاتکردەوە و داوای لە هەموو ئازادیخوازان کرد پاڵپشتی لە یەپەژە بکەن.
-

لەیلا قاسم؛ مەشخەڵی هۆشیاری ژنانی کورد
لەیلا قاسم، کە بە بووکی کوردستان دەناسرێت، بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی و دژایەتیکردنی ڕژێمی بەعس، لە تەمەنێکی گەنجیدا بووە یەکەم ژن کە لە مێژووی سیاسیی عێراقدا لەسەر دۆزی کورد لەسێدارە بدرێت، بووەتە مەشخەڵی هۆشیاری و پیشەنگی ژنانی کورد.
-

ڕووداوە ئەمنییەکان و خۆکوشتن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سووریا زیادیان کردووە
بەرزبوونەوەی ڕووداوە ئەمنییەکان و خۆکوشتن لە سووریا، ڕەنگدانەوەی خراپتربوونی بارودۆخی ژیان و تێکچوونی تەندروستی دەروونییە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە کوژرانی ١٨ هاوڵاتی مەدەنی و ٢٩ حاڵەتی خۆکوشتنی تۆمار کردووە.
-

هونەرمەند هۆزان مزگین لە شنگال بەبیرهێندرایەوە
لە ٣٤ ساڵەی شەهیدبوونی هونەرمەندی کۆچکردوو هۆزان مزگین (گوربەت ئایدن) لە لایەن ستیا نەخشا لە شنگال، بۆنەیەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
-

کۆنگرەی ستار پێشێلی بەردەوام بەرامبەر ژنانی سووریا شەرمەزار دەکات
کۆنگرەی ستار پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئەندامان و کاربەدەستانی حکومەتی کاتی سووریا لەدژی ژنانی سووریا بەتایبەتی دوای ڕفاندنی بەتول عەلوش، شەرمەزار کرد.
-

لە مەخموور هۆزان مزگین بەبیرهێندرایەوە
لە ٣٤هەمین ساڵەی شەهیدبوونی هونەرمەند و فەرماندەی پێشەنگ هۆزان مزگین، لە کامپی پەنابەرانی مەخموور مەراسیمی بەبیرهێنانەوە بەڕێوەچوو.
-

ژنانی کورد؛ نموونەی پەرستاری کۆمەڵگەو خێزان
١٢ی ئایاری هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی پەرستارانە، کاتێک دەوترێت ژنانی پەرستار دیمەنی ژنی کورد دێتەبەرچاو چونکە هەمیشە لەناو خێزان و دەرەوەدا بۆ کۆمەڵگەش بوونەتە پەرستار، بە تایبەت لە بارودۆخە نەخوازراوەکانداو لە جەنگدا وەک سوپایەکی ون لە تێکۆشاندان.
-

لە سلێمانی مەڕاسیمی سوپاسگوزاری پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
بە دانانی تاجەگوڵینەی ڕێز لەسەر وێنەی شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان ، مەڕاسیمی سوپاسگوزاری پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ هاوڵاتیانی باشووری کوردستان، ڕێکخرا.
-

مامۆستایانی حەسەکە: زمان مێژوو و بوونی گەلی کوردە
مامۆستایانی زمانی کوردی لە پارێزگای حەسەکە ڕێبازی حکومەتی کاتییان بۆ زمانی کوردی، بەتایبەتی ئەو تابلۆیەی کە لە دادگای حەسەکە دانرابوو، شەرمەزار کرد.
-

سیاسەتمەداری کورد ئایسەل دۆغان لە دێرسیم بەبیرهێندرایەوە
سیاسەتمەداری کورد ئایسەل دۆغان لە چوارەم ساڵیادی کۆچی دواییدا لە گۆڕستانی ئەسریی دێرسیم لەسەر گۆڕەکەی بە مەراسیمێک بەبیرهێندرایەوە.
-

مەراڵ دانش بەشتاش: کۆمیسیۆن لەسەر پرسی کورد و ئاشتی دوا ئیتر گەرەنتیی یاسایی پێویستە
مەراڵ دانش بەشتاش، پەرلەمانتاری دەم پارتی، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەبێ هەمووارکردنەوەی هەلومەرجی کارکردن و پەیوەندییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، هیچ هەنگاوێکی کردەیی لە پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورددا نانرێت.
-

یەمەن و ئەفغانستان لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی مەترسیدارترین وڵاتانی جیهانن بۆ ژنان
ڕاپۆرتێکی نوێی نێودەوڵەتی، یەمەن بە دووەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهان بۆ ژنان و دواتر ئەفغانستانی دیاری کردووە، ئەمەش نیشاندەرێکە کە گوزارشت لە ڕادەی ئەو تێکچوونە مرۆیی و کۆمەڵایەتییە دەکات کە ئەو دوو وڵاتە لە ساڵانی بەردەوامی ململانێکانەوە تووشی بووە.
-

مامۆستایان و خوێندکاران داوای دانپێدانانی دەستووری بە زمانی کوردی دەکەن: زمانەکەمان میراسی شەهیدەکانمانە
مامۆستایان و دەرچوانی کۆلێژی مامۆستایانی حەسەکە داوای خستنەڕووی زمانی کوردییان کرد لە دەستووری سووریا، دەڵێن: بوونی چەند زمانێک لە هەر وڵاتێکدا کێشە نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی سروشتییە بۆ هەمەجۆریی کۆمەڵایەتییەکەی.
-

نێرگس محەمەدی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرا
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، دوای بڕیاری ڕاگرتنی سزاکەی و بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە، لە نەخۆشخانەی زەنجانەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران گواسترایەوە.
-

ئیلهام ئەحمەد: خوێندن بە زمانی کوردی مافێکی بنەڕەتییە
ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، خوێندن بە زمانی کوردی مافێکی بنەرەتییە لە ناو هەر سیستەمێکی دیموکراسی و فرەیی لە سووریادا، هەر ڕێککەوتنێک لە داهاتوودا بکرێت، دەبێت ئازادیی هەڵبژاردنی زمانی خوێندن مسۆگەر بکات.
-

نەجمە عەلوش: هەبوونی هێزی یەپەژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستکەوتی گرنگە بۆ ژنان
نەجمە عەلوش، نوێنەری کۆنگرە ستار دەڵێت: پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتن لە لایەن حکومەتی کاتی سووریا، ناڕەزایی لێکەوتەوە، هێزی ژنان یەپەژە بەرگری دەکەن، بەردەوام وەک هێزێکی سەربازی ژنان دەمێنێتەوە.