ڕۆژانە
-
لە غەززە ١٩٢ ڕۆژنامەنووس کە ١٧٨یان فەڵەستینی بوون کوژراون
بەپێی داتاکانی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان "CPJ"، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لانیکەم ١٩٢ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
-
پێکەوەبوونی ژنان... خاڵی وەرچەرخان بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیخواز
پێکەوەبوونیان بە تایبەتی ئەوانەی کە سەرنجیان لەسەر بەهێزکردنی ژنانە، ئامرازێکی کاریگەرن بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراتیک و ئاشتی لە نێوان ئەو قەیرانانەی کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گرتۆتەوە.
-
لە هەڵەبجە بە سیمینارێک یاسای پاراستنی ژینگە خرایە ڕوو
بۆ هۆشیار کردنەوەی هاوڵاتیان لە پاراستنی ژینگەو ئەو یاسایانەی لەسەر ژینگە هەن لە کاتی سەرپێچی کردندا، سیمینارێک بۆ کۆمەڵێک گەنجی هەڵەبجە پێشکەش کرا.
-
لە کابول هونەری ژنان لەژێر فشاردایە
گەلەری شەقایق لە ناوەندی هونەر لە کابول کە ژنانی ئەفغانیپەروەردەیان تێدا دەکرد، تەنها چەند ڕۆژێک دوای کردنەوەی لەلایەن یەکەی فەرمانی چاک "ئەمر بل مەعروف"ەوە هێرشی کرایە سەر، ژنان دەڵێن: دەستبەرداری هونەر و خەبات نابین.
-
ژنان دەیانەوێت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ببینن: لە سایەی ئەوەوە خۆمان دەپارێزین
ژنانی کرێکار و خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا لە شاری تل تەمر پشتیوانی هەڵمەتی "دەمەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت" کرد و وتیان: بە سایەی ئەو خۆمان دەپارێزین.
-
ڕووفاتى ٢٢ ئێزدی کە کوژرابوون گەڕێندرایەوە بۆ موسڵ
دواى تەواوبوونى پشکنینی DNA لە بەغدا، ڕووفاتى ٢٢ قوربانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئێزدی گەیشتە فەرمانگەی پزیشکی دادوەری موسڵ، ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن چەتەکانى داعشەوە شەهید کرابوون.
-
سێیەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ "کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی" کە لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورددا لە پەرلەمان دامەزرا، سێیەم کۆبوونەوەی خۆی بەشێوەی داخراو ئەنجام دەدات.
-
مەریەم یەحیوی: ڕژێمی ئێران ترسی لە ناڕەزایەتی دەربڕین هەیە
مەریەم یەحیوی، چالاکوان ڕایگەیاند، نابێت سەرکوتکردنی زیندانیانیی سیاسیی وەک ڕێوشوێنێکی کاتی سەیر بکرێت، ڕژێمی ئێران ترسی لە ناڕەزایەتی دەربڕین هەیە و توندوتیژییەکانی نیشانەی لاوازیین.
-
لە یەمەن لوتکەی ژنان داوای بەهێزکردنی ژنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ئابوورییەکان دەکات
لە نێوان قەیرانە ئابوورییە بەردەوامەکانی یەمەن، لوتکەی ژنان بانگەوازێکی بەپەلەی بۆ چاکسازیی هەمەلایەنەی ئابووری و بەهێزکردنی ژنان لە پێگەی بڕیاردان و گرتنەبەری سیاسەتی بەردەوام کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو هاوڵاتییان مسۆگەر بکات.
-
قاتوقڕی منداڵانی غەززە وێران دەکات
ڕێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان بانگەوازی بەپەلەیان بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەی گیانلەدەستدانی منداڵان بەهۆی بەدخۆراکییەوە ١٠٠ کەسی تێپەڕاند، ئەمەش نیشاندەرێکی بەرچاوە بۆ قەبارەی ئەو کارەساتەی ڕووبەڕووی دانیشتوانی کەرتی غەززە دەبێتەوە.
-
لە سودان هێرش کرایە سەر کامپی پەنابەران: ٤٠ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی هێزی ئاسمانی ئێران بۆ سەر کامپی پەنابەرانی ئەبو شوق لە نزیک شاری فاشر لە ویلایەتی دارفۆری باکووری سودان، لانیکەم ٤٠ کەس کوژران و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
-
لە تونس ئامارەکان بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی ڕاپۆرتکردنی توندوتیژی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تۆمارکردووە
لە کۆمەڵگەیەکدا کە ئازاردانی بێدەنگ ئاسایی دەکاتەوە، زۆرجار توندوتیژی دەروونی بەرامبەر بە ژنان پشتگوێ دەخرێت، نەک لەبەر ئەوەی ڕەزامەندییان لەسەرە، بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆرجار درک بە توندییەکەی ناکەن یان ئاگاداری کاریگەرییە وێرانکەرەکانی نین.
-
هاوپەیمانی نادا: تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە بەڵکو پێکهاتەیەکی بنەڕەتییە لە پڕۆژەی جینۆساید
هاوپەیمانی نادا دووپاتیکردەوە کە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لە کەرتی غەززە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی جینۆساید، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ پاراستنی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و ڕووبەڕووبوونەوە.
-
لە پەراوێزخستنەوە بۆ پێشەنگایەتی... خەباتی ژنان بۆ خاک و خۆراک
لە بەرامبەر ئاڵەنگاری کشتوکاڵی نەریتی کە بڕێکی زۆر ئاو بەکاردەهێنێت و بەرهەمێکی کەم بەرهەم دەهێنێت، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هێزێک بۆ کشتوکاڵی بەردەوام و پاراستنی ژینگە دەرکەوتوون، بە وەرگرتنەوەی زەوی و جێبەجێکردنی شێوازە کشتوکاڵییە مۆدێرنەکان.
-
بڕینی ئاو تاوانێکی بەردەوامە کە مەترسی لەسەر تەندروستی دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست دەکات
دەسەڵاتدارانی کاروباری ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند، ژنان تووشی کێشەی تەندروستی دەبن، بەهۆی کەمیی ئاوەوە کە لە ئەنجامی کۆنترۆڵکردنی دەوڵەتی تورکیا بەسەر سەرچاوەکانی ئاودا دروستبووە، ئەمەش قەیرانی مرۆیی بە شێوەیەکی بەرچاو توندتر کردووە.
-
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چۆن هەڵسەنگاندن بۆ کاری شارەوانیەکان دەکەن؟
خۆبەڕێوبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەپێی سیستمی شارەوانییەکان کاردەکات، کە دامەزراوەیەکی خزمەتگوزارییە و گەشە بە شارەکان و گوندەکانی دەوروبەری دەدات، کاردەکات بۆ باشترکردنی ژینگە و شەقامەکان، ئاسانکاری دروست دەکات.
-
ناڕەزایەتی ژنانی بەلوچ بەردەوامە
ژنانی بەلوچ بەردەوامن لە چالاکی ناڕەزایەتی و ڕایانگەیاند، تا قبوڵکردنی ڕاستییەکان بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان.
-
ڕۆمانی مایدە لە نووسینی سیرپوهی دوساپ چاپ و بڵاوکرایەوە
ڕۆمانی مەیدە کە بەرهەمێکی فێمینیستییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٣ لە لایەن یەکەمین ڕۆماننووسی ژنە ئەرمەنییەکانی دەوڵەتی عوسمانی، سیرپوهی دوساپ، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئاراسەوە وەک یەکەم پەروکی "زنجیرەی ژنانی ئەرمەنی ئیستەنبوڵ" چاپ کراوەتەوە.
-
"ئەو دەستدرێژی و جینۆسایدەی بەسەر ژنانی ئێزدیدا هات، خەریکە بەسەر ژنانی دورزی و عەلەویدا دێت"
ئەمینە ئۆسێ، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرە ستار دەڵێت: هاتنە سەر دەسەڵاتی هەتەشە دووبارە هەمان نمایشی تیرۆرستانی داعش دووبارە دەکاتەوە، بازرگانی بە ژنانی عەلەویەوە دەکرێت، لە ناویاندا ژنانی سوەیدا و دورزیش بە هەمانشێوە ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە.
-
جەزائیر مۆڵەتی منداڵبوون بۆ ١٥٠ ڕۆژ درێژ دەکاتەوە
لە چوارچێوەی بەهێزکردنی مافی ژنانی کارکەری جەزائیر، دەزگای سکیکدا لە سندوقی نیشتمانی بیمەی کۆمەڵایەتی هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ تیشک خستنە سەر ئەو هەمووارکردنانەی کە مۆڵەتی منداڵبوون زیاد دەکەن بۆ ١٥٠ ڕۆژ لەگەڵ مووچە،.