ژنانی عەلەوی: دایکان ئاشتییەکی شکۆداریان دەوێت

یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک "یژاد" بە بۆنەی ڕۆژی دایکانەوە ڕاگەیاند، دایکان لە بەرانبەر شەڕ و ستەم بەرگری لە ژیان دەکەن و پەیامی 'دایکان ئاشتییەکی شکۆداریان دەوێت'ـیان دا.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک "یژاد" بە بۆنەی ڕۆژی دایکانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: دایک ئەو هێزەیە کە پەرە بە ژیان، ڕاستیی و ئاشتیی دەدات. دایکان تەنها لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا نییە، هاوکات ئەو هێزە بنەڕەتییە کە ویژدان بە کۆمەڵگە دەبەخشێت و زمان، چاند و ڕاستیی دەگەیەنێتە ئایندە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکە سەرنج خراوەتە سەر ڕۆڵی دایکان لە پرۆسەی ئاشتییداو ئاماژە بەوەکراوە، لەمڕۆدا دایکان بە هەوڵەکانیان لە دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و دیموکراتیکدان. دایکان کە بە هەڵگرتنی وێنەی ڕۆڵەکانیانەوە لە چالاکیدان، لە بنەڕەتدا لە لێگەڕینی پاراستنی پێکەوەژیانی گەلاندان.

 

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: دایکانی گەریلاو دایکانی سەربازیش چیتر نایانەوێت ڕۆڵەکانیان لە تابووتدا ببین، لەم ڕۆژەدا سڵاو لە هەموو دایکان بە گشتی و بە تایبەت لە دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتیی دەکەین.

 

 دایک ژیانە.

دایک ڕاستییە.

دایک ئاشتییە.