ڕۆژانە
-

شارباژێر و باڵەکایەتی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان کران
ئەم بەیانییە، جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی شارباژێر و باڵەکایەتی کرد و تا ئێستاش زیانەکان نەزاندراون.
-

"داوا دەکەین دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن"
لەیلا داشجی، کە داوای ئازادکردنی کچەکەی بەناوی گوڵو داشجی کرد کە تووشی نەخۆشی درێژخایەنی دڵ بووە و زیندانی کراوە.
-

"کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' پێکدێت"
ئەڤین پاشۆ، چالاکوانی ژن باسی لە دەستدرێژی و کوشتنی ژنە پزیشکێکی هیندستان کرد و ڕایگەیاند، دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە هیندستان نیشانەی ئەوەیە کە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" پێکدێت.
-

ڕێکخراوی سارا پەناگەی هەموو ژنانە
ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ماوەی ١٢ ساڵە هاوکاری پێشکەشی ژنان و بە تایبەتی ژنانی دەستدرێژی لێکراو دەکات، هەروەها هەوڵی هۆشیارکردنەوەی ئەندامانی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەدات.
-

"دژی لەسێدارەدان دەبینە دەنگی ژنان"
ژنە ڕۆژنامەنووسانی عەفرین و شەهبا سەبارەت بە بڕیاری لەسێدارەدانی ژنانی چالاکوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، دەنگی خۆیان لە دژی بڕیارەکانی لەسێدارەدان بەرز دەکەنەوە و ڕووخساری ئەقڵیەتی پیاو-دەوڵەت ئاشکرا دەکەن.
-

دادگای باڵای هیندستان بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی ژنە پزیشکەکە بکات
دوای ١٠ ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە، دادگای باڵای هیندستان بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کوشتنی ئەو پزیشکە ژنە بکات کە دەستدرێژی کرایە سەرو کوژرا.
-

خوێندکارانی کچ لە گوند ژیانیان لە نێوان کار و هاوسەرگیرییدایە
ژینگەی پەروەردەیی منداڵانی کچ لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر و لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر جیاوازە، هەندێک خێزان گرنگی بە پەروەردەی کچەکانیان دەدەن، هەندێکی تریش ڕێگرییان لێدەکەن لە خوێندن بۆ کار یان لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیریان پێ دەکەن.
-

کەژەکە: ژنان بە خۆپاراستن و خۆڕێکخستنەوە دەتوانن ڕزگار ببن
کەژەکە ڕایگەیاند، کات کاتی ئەوەیە لە هەموو جێگەیەک بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” بەرەی ئازادیی ژن، بەرخۆدان و خۆپاراستنی ژن بەرەوپێش ببەین و دەشڵێت: بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین ئەم بەرخۆدانە گەورە بکەن.
-

ئایشەگوڵ دۆغان: توندوتیژی لە شەقامەوە بۆ ئەنجومەن گواستراوەتەوە
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لە هەڵسەنگاندنی کارنامەکەدا ڕایگەیاند، دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتەکەیان کۆدەبێتەوە و وتی: ئێستا توندوتیژی لە شەقامەوە بۆ ئەنجومەن و لە ئەنجومەنەوە بۆ شەقامەکان گواستراوەتەوە، لە زیندانەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ هۆڵی ها
-

لە یەمەن زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن
چوار ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیان کردەوە کە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێداندراون، بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
-

ڕێکخراوێکی ئەڵمانی پاڵپشتی هەڵمەتی دژ بە سێدارە کرد
ڕێکخراوی دەستوەردانی چەپی ئاڵمانی پشتیوانی لە هەڵمەتی کژار لە دژی لەسێدارەدان لە ئێران کرد.
-

کۆنگرەی ستار پشتگیری لە ژنانی هندستان دەکات
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار پشتگیری لە ناڕەزایەتی و خەباتی ژنانی هندستان کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ خەباتی ژنانی هندستاندان.
-

ژنانی عەفرین و شەهبا پشتیوانیان لە ژنانی هندستان کرد
ژنانی عەفرین و شەهبا بە بەیاننامەیەک پشتگیریان لە ناڕەزایەتی و خەباتی ژنانی هندستان کرد و داوایان لە ژنان کرد دژی هەموو ئەو سیستم و هەڵوێستە نامرۆڤانە بوەستنەوە کە لەسەر ژنان ئەنجام دەدرێن.
-

ژنانی ئەفغانستان ماوەی سێ ساڵە دژی تاریکی تاڵیبان تێدەکۆشن
لە ئەفغانستان ماف و ئازادی ژنان لە سەردەمی ڕژێمی تاڵیباندا تا دێت قورستر دەبن و تاڵیبانیش بە سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆیان بەردەوامە لە فشارخستنە سەر ژنان، ژنان بڕیار دەدەن لە ڕێگەی خەباتەوە کۆتایی بە تاریکی تاڵیبان بهێنن.
-

دایکانی ئاشتی: داوای یاسایی بەشێکە لە سیاسەتی هەڕەشەکردن
عائیشە کە لەسەر ئەو گۆرانییە کوردییەی وتویەتی و ئەو وتارەی لە ٨ی ئادار لە باکووری کوردستان پێشکەشی کردووە، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە، باسی لەوە کردووە کە ئەو داوایانە بەشێکن لە سیاسەتی هەڕەشە و بەردەوام دەبن لە خەبات لەگەڵ هونەری کوردی.
-

لە غەززە جەنگێکی بەردەوام و کارەساتی مرۆیی بوونی هەیە
ئازارەکانی ژنان لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشی بەردەوام، بۆردوومانەکان و گەمارۆدان زیاتر دەبن.
-

ژنانی ڕانیە: هەموواری یاساکە هاندانە بۆ فرەژنی و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی نۆ ساڵ
ژنانی چالاکوانی ڕانیە دژی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، هەمووارکردنەوەی یاساکە هاندانە بۆ فرەژنی و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی نۆ ساڵ.
-

ژنانی ئێزدی: با عێراق سەرەتا سزای ئەو کەسانە بدات کە بەرپرسیارن لە فەرمانەکە
ژنانی ئێزدی کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە داخستنی پادێ و ڕایانگەیاند، حکومەتی عێراق ئەوەندەی هەوڵی داخستنی پادێ دەدات با لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە فەرمانەکەیان لەسەر ئێزدییەکان کرد.
-

هیومان ڕایتس وۆچ: هەمواری یاسای باری کەسی ڕێککەوتننامەی سیداو پێشێل دەکات
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەربارەی هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی عێراقیی، ئاماژەی بەوەکرد، بە تێپەڕاندنی ئەو یاسایە لە پەرلەمانەوە، عێراق پێشێلی چەندین ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی دەکات، لەناویاندا جاڕنامەی مافەکانی منداڵان و سیداو.
-

بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ پۆلێنکردنی ژنکوژی وەک جۆرێک لە تیرۆر
حکومەتی بەریتانیا هەنگاو دەنێت بۆ پۆلێنکردنی "ژنکوژی" وەک جۆرێک لە تیرۆر بۆ یەکەمجار لە وڵاتەکەدا، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.