ڕۆژانە
-

هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن، ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش ئاوارەبوون
هێرشە بەردەوامەکانی سەر لوبنان بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٦ کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکە و ئاوارەبوونی سەدان کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان.
-

لە هندستان خۆپیشاندان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەدەچێت
ژنانی هندستان دژی دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێکی ژن دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەو بە بەرزکردنەوەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادییداوای دادپەروەریی و پاراستنی ژنان دەکەن.
-

"پێویستە هەوڵێکی بەهێزتر بدرێت لە دژی سێدارەکان"
ژنانی ڕۆژنامەنووسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناڕەزایی خۆیان لە بڕیاری لەسێدارەدانی دوو ڕۆژنامەنووس لە ئێران دەربڕی، داوا دەکەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان بێدەنگی لە دژی کۆمەڵکوژییەکە بشکێنن.
-

پێکهاتەکانی ناوچەکە: کات کاتی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریایە
پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە هێرشەکانی سەر شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزوور یەکێکە لە ڕێگاکانی سیاسەتی قڕکردنی ناوخۆیی دژ بە گەل، کە ئەوان ویستوویانە لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەنجامی بدەن و تا ئەمڕۆش بەردەوامن.
-

پایتۆنگتارن شیناواترا دووەم ژنە کە کاندید کراوە بۆ سەرۆک وەزیرانی تایلەند
سیاسەتمەدار پایتۆنگتارن شیناواترا لە تایلەند بە سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا و دووەم ژنە لە دوای پوری کە خۆی بۆ ئەو پۆستە لە تایلەند کاندید دەکات.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشیاری لە بارەی ڤایرۆسی "تای ئاوڵەی مەیموون" بڵاودەکاتەوە
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە نەخۆشی ڤایرۆسی تای ئاوڵەی مەیمون جگە لە ئەفریقا، لە وڵاتی سویدیش تۆمار کراوە، پێویستە ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەی تیادایە پێکەوە هەنگاوی چارەسەری بنێن.
-

ئەو ژنانەی لە سیرت کە لەسەر هەڵپەڕکێ دەستگیرکرابوون ئازادکران
لە شاری سێرت لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ٤ کەس ئازاد کران کە ٢ منداڵیان تیادا بووە و بەهۆی هەڵپەڕکێوە دەستگیر کرابوون.
-

لە یەمەن سێ کچ لەگەڵ باوکیان کوژران
سێ ژنی گەنج و باوکە ٥٥ ساڵەکەیان بە دەستی یەکێک لە براکانیان لە گوندێکی سەر بە شاری لاحج لە باشووری یەمەن کوژران.
-

ڕۆژنامەنووس ئارین سوێد: دەنگی هەموو ژنانی زیندانیکراو دەبین
ئارین سوێد، بەڕێوەبەری یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەڕژە، سەبارەت بە خابەتی هاوبەشی ژنانی ڕۆژنامەنووس دژی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند، کە دەنگی ژنانی زیندانیکراو دەگەیەننە هەموو ژنانی جیهان.
-

وەڵامی ژنان بۆ هێرشەکان: خاکی خۆمان بەجێناهێڵین
ژنانی ناوچەی شێراوای عەفرین ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە هێرش و تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ڕایانگەیاند: دەوڵەتی تورک بە بەئامانجگرتنی کامپەکانی کۆچبەران هەموو یاساکان پێشێل دەکات، بەڵام ئێمە هەرگیز خاک و گوندەکانمان بۆ ئەوان بەجێناهێڵین.
-

تاژێ ئەنجامی کۆنفرانسی ژنانی عێراقی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
تاژێ ئەنجامی سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق، کە بە ئامانجی ناساندنی کۆمەڵکوژی شەنگال بەڕێوەچوو، بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی نارد.
-

"لە هەموو شوێنێک پێکەوە دەنگ هەڵدەبڕین"
تەڤگەری ژنان ئازاد-تەژەئا لە سێیەمین ساڵیادی هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بەیاننامەیەکی خوێندەوە و ڕایگەیاند، پێکەوە هاوار دەکەین ژن، ژیان، ئازادی.
-

دوای کوشتنی پزیشکێکی ژن، ژنانی هندستان چوونە سەر شەقامەکان
دوای ئەوەی پزیشکێکی ژن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیدا دەستدرێژیی کرایە سەر و کوژرا بە دەیان هەزار ژن لە هندستان چوونەتە سەر شەقامەکان و داوای پاراستنی زیاتر و کۆتاییهێنان بە دەستدرێژیی و کوشتنی ژنان دەکەن.
-

لیژنەیەک بۆ داخستنی کامپەکان پێکدەهێندرێت
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و پێشكەش كردنی چەند داواكارییەك، ڕێنمایی بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لە دیوانیی وەزارەتەکە دەركرا، بە مەبەستی داخستنی كامپەكان.
-

پەیامی ژنان بۆ تاڵیبان: حکومەتە گەندەڵەکەت بە هێزی ئێمە لەناو دەچێت
پەیامی ژنان بۆ تاڵیبان کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هەموو جۆرە دڕندەیەکی دژ بە ژنان و منداڵانی کچ لە ئەفغانستان ئەنجام دەدەن، ئەمەیە: حکومەتە گەندەڵەکەت بە هێزی ژنان لەناو دەچێت.
-

لە گەرمیان ژنان دژی هەمواری یاسای باری کەسی گردبوونەوە
ناوەندی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لە گەرمیان و چالاکوانان دژ بە یاسای هەموارکراوەی باری کەسی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە ژنان و بزووتنەوە کرێکارییەکان و ئازادیخوازانی کرد، دژی هەمواری باری کەسی بووەستنەوە.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی فاتمە عەرولی دەکات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی فاتمە عەرولی، چالاکوانی مافی مرۆڤی یەمەن دەکات کە ساڵێک پێش ئێستا دەرکرابوو.
-

دوای دەستبەسەرکردنێک کە ماوەی ١٠ مانگ بەردەوام بوو، چالاکوان مای یونس ئازاد کرا
دوای پێشکەشکردنی تانە لە دادگای ناوچەی حەیفا، هێزەکانی ئیسرائیل چالاکوان مای یونسیان ئازاد کرد.
-

لە خورماتوو باوکێک بە چەقۆ منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەی بە سەختی بریندار کرد
شەوی رابردوو لە شارۆچکەی خورماتوو، باوکێک زیاتر لە ٢٠ چقۆی لە منداڵێکی دوو ساڵانی دا و بە سەختی برینداری کردووە.
-

بەرەی ژنانی باشوور: وەستاندنی هەمووارکردنەوەکە پێویستی بە خەباتی هەمەلایەنەیە
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی پێگە و بوونی ژنان بە هەموو شێوەیەک دەخاتە مەترسی و بێ بەشیان دەکات لە مافە سەرەتاییەکانیان.