ژنانی عەرەب: فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" چەتری پاراستنە لە توندوتیژی

ژنانی عەرەب جەختیان لەوە کردەوە کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" فەلسەفەی پاراستنە بۆ هەموو ژنان و وتیان: ژنانی عەرەب لەژێر ناوی ئایین و عەشیرەتگەراییدا هیچ ڕۆڵ و ئەرکێکیان نەمابوو، بەڵام لە سایەی پەروەردەوە، ئەمڕۆ بۆ مافەکانیان تێکۆشان دەدەکەن.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، ئەم ڕۆژە کە لەسەر بنەمای خەباتی خوشکانی میرابال دامەزراوە، لە هەموو جیهاندا بە تایبەتی لە کوردستاندا بە چالاکی پێشوازی لێدەکرێت. ژنانی عەرەبیش بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەم ڕۆژە دەربڕی.

 

هیبا ئەحمەد، کە خەڵکی ناوچەی ئەریشەیە، ڕایگەیاند، هیچ ڕۆڵێک بۆ ژنان لە عەشیرەتەکاندا نییە و وتی: ژنانی عەرەب بە تایبەتی ڕووبەڕووی چەندین جۆر توندوتیژی دەبنەوە، بە ناوی ئایین و نەریت و عەشیرەتگەراییەوە. دەبینین چۆن لەژێر ئەم ناوانەدا ژنانی عەرەب بێ ماف و بێ کار و بێ ناسنامە دەمێننەوە. ژنانی عەرەب هیچ ڕۆڵێکیان لە عەشیرەتەکاندا نییە و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە، چونکە فرەژنی، هاوسەرگیری لە تەمەنێکی بچووکدا، کوشتن بەناوی شەرەفەوە هەیە.

 

"بزووتنەوەی ژنان دەرفەتی بۆمان ڕەخساند و ژیانی ئێمەی ڕۆشن کردەوە"

هیبا ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە بزووتنەوەی ژنان و خۆبەڕێوەبەری چەترێکی پارێزەرە بۆیان و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لەگەڵ دامەزراندنی خۆبەرێوەبەری و بزووتنەوەکانی ژنان، ژنانی عەرەب هەنگاوی گرنگیان ناوە و ئەم بزووتنەوەیە هێزێکە، ئیرادەیەک، پەناگەیەکە. ئێمە ژنانی عەرەب قەرزاری بزووتنەوەی ژنان و عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردین، چونکە لە ڕێگەی ئەم بزووتنەوە و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازدی" ژیانمان ڕۆشن بووە و دژی پێشێلکردنی هەموو مافەکانی ژنان و کار و زمان و ناسنامەی ژنان بووین.

 

"مەترسیدارترین توندوتیژی قبوڵکردن و نەزانییە"

هیبا ئەحمەد سەرنجی بۆ مەترسیدارترین توندوتیژی ڕاکێشا و بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا: "گەورەترین توندوتیژی کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت بەناوی ئایین و نەریت و عەشایەرییەوەیە، بەڵام مەترسیدارترین شت ئەوەیە کە ژنان نازانن ئەو شتەی کە دەژین، توندوتیژییە. ئەوان ئەو توندوتیژییەیان لە ژێر ناوی شەرم و تاوانباری قبوڵ کرد، وەک چارەنووسی خۆیان بینی، بەڵام دوای داننان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، هەنگاوی گرنگ و مێژووییمان ناوە، بۆیە ئەمڕۆ ئێمەی ژنی عەرەب لە مانگی تشرینی دووەمدا، ئاستی خەبات بەرز دەکەنەینەوە و هەموو ڕۆژێک دەکەینە ڕۆژی بەرزکردنەوەی تێکۆشان بۆ خۆمان.

 

"بوونی ژنانی عەرەب لە پەروەردەدا بۆ خۆی شۆڕشێکە"

ساجیدە محەمەد، خەڵکی ناوچەی هۆڵە و ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ژنانی عەرەب لە پەروەردەدا بۆ خۆی شۆڕشێکە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "لە کۆمەڵگەی عەرەبیدا دەرچوون لە ماڵەوە بۆ ژنان قەدەغەیە و وەک شەرمەزاری سەیر دەکرێت، ئەمە یەکێکە لە جۆرەکانی توندوتیژی کە هەموو کاتێک دەیەوێت ژنان بە ماڵەوە ببەستێتەوە. بەڵام لەدوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، گۆڕانکاری زۆر ڕوویدا، بەتایبەت ژنانی پێکهاتەی عەرەبی ئێستا بەشداری خولی ڕاهێنانی داخراو و پەروەردەکردنی خۆیان و پەروەردەکردنی کۆمەڵگاکەیان دەکەن. ئەمە خۆی لە خۆیدا شۆڕشێکی گەورە و سەرکەوتووە. چونکە ئەمڕۆ ژنە عەرەبەکان بەشێکن لە هێزی پاراستنی ژنانی یەپەژە و ڕۆڵ و ئەرکیان هەبووە لە ڕزگارکردنی خەڵکی هۆڵ لە دەستی چەتەکانی داعش. لە ڕووی گۆڕینی هۆشی پیاوسالارییەوە، خۆیان پەروەردە دەکەن و کۆمەڵگەش پەروەردە دەکەن".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، ساجیدە محەمەد وتی: ئێمە قەرزاری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردین، لە کۆتایی قسەکانیدا، ساجیدە میحمەد وتی: ئێمە قەرزاری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردین، چونکە ڕێگای ئازادی نیشان داین و لە تاریکی ڕزگاری کردین. بۆیە داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هەموو ژنان لە ڕێگەی تەبایی و یەکڕیزی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان بەدیبهێنن.