ڕۆژانە
-

یونسکۆ: لە ئەفغانستان دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار خوێندکاری کچ لە خوێندن بێبەشن
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە کچانی ئەفغانستان بۆ ناونووسین لە خوێندن بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە لەلایەن تاڵیبانەوە سەپێندراوە.
-

بەهۆی زیادبوونی زبڵ و خاشاک لە ئیدلب ژنان و منداڵان نەخۆش دەکەون
زیادبوونی زبڵ و خاشاک لە ئیدلب کە لە ژێر داگیرکاریدایە، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە، ژنانی ئیدلب لە بچووکترین خزمەتگوزاری بێبەشن، لە کامپەکانی ئیدلب، کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاک هەیە ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
-

لە گوندێکی سیتەک دەیان داری سروشتی بڕدرانەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵایکردوە، لە گوندى گەڕەدێ لە سنوورى شارەدێی سیتەک دەیان داری سروشتى بڕانەوەو فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە.
-

ژنانی سیرین: سیستمەکەمان بە یەکگرتوویی پێکهاتەکان بونیاد نراوە
ئەو ژنە عەرەبانەی شارۆچکەی سیرین کە وتیان: سیستمەکەمان بە یەکڕیزی پێکهاتەکان بونیاد نراوە، توڕەیی خۆیان لەو ڕووداوانە نیشان دا کە لە دێرەزوور ڕوویاندا و ئاماژەیان بەوە کرد، هەموو ئاڵۆزییەکان خەریکە زیان بە پێکهاتەکانی ناوچەکە دەگەیەنن.
-

۲٤۹ ژن زیان بەرکەوتووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئێرانن
بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتانی تورکیا و ئێران، ٤۲٥ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون.
-

هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی لەباربردنی منداڵ بە نهێنی دەستیپێکرد
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە مەغریب هەڵمەتێکی بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی لەباربردنی نهێنی بۆ ژنان و منداڵان و کۆمەڵگە دەستپێکردو داوای یاساییکردنی دەکات.
-

ژمارەی گیان لەدەستدانی غەززە گەیشتە ٣٩ هەزار و ٩٦٥ كەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری زیانبەرکەوتووانی بڵاو كردەوە، ئاماژەی بەوەکرد، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٩ هەزار و ٩٦٥ هاوڵاتی غەززە كوژراون و ٩٢ هەزار و ٢٩٤ كەسیش برینداربوون.
-

تەژەئە داوای پاراستنی ئیرادەی ژنانی کرد
تەژەئە لە بەیاننامەکەدا سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاڤکەڤر و بێرەجوک داوای لە ژنان کرد ئیرادەی خۆیان بپارێزن و پێکەوە دژی سیاسەتەکانی دژە ژن بوەستن.
-

کوشتنی پزیشکێک دوای دەستدرێژیکردنە سەری لە هیندستان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
لەئەنجامی ناڕەزایەتی پزیشکەکان دوای دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێک لە شاری کۆلکەتا لە ڕۆژئاوای هندستان، زۆرێک لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە خزمەتگوزاری وەستان.
-

یەکەمین کۆنفرانسی بەرگرینامەی ئۆجالان لە کۆبانێ دەستی پێکرد
یەکەمین کۆنفرانسی بەرگرینامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات دەستیپێکردو زۆر بابەت هەڵدەسەنگێندرێت.
-

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: دەستلەکارکێشانەوە هێرشێکە دژی پارادایمەکەمان
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، دەستلەکارکێشانەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاڤکەڤر و بێرەجوکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە هێرشێکە دژی پارادایمی ئازادی ژنان و لە دژی ئیرادەی ژنان شکست دەهێنن.
-

کۆنگرەی ستار هاوسۆزی خۆی بۆ ژنانی ئەفغانستان ڕاگەیاند
کۆنگرەی ستار هاوسۆزی خۆی بۆ خەباتی ژنانی ئەفغانستان لە دژی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانیان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕاگەیاند و جەختی لەسەر پێویستی خۆپاراستن لە بەرامبەر سیستمی پیاوسالاری کردەوە.
-

لە شاری مەئرەب هەزار و ٤٠٠ کەس بەهۆی بارودۆخی ئابوورییەوە ئاوارە بوون
لە ئەنجامی بارودۆخی سەختی ئابووری و بەردەوامیی شەڕ، نزیکەی هەزار و ٤٠٠ کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان لە مەئرەب بەجێبهێڵن.
-

منداڵپارێزی کوردستان: هەمواری یاسای باری کەسی ئەگەری زۆربوونی توندوتیژی خێزانی و دەستدرێژییە
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هۆشداری دەدات لەو مەترسیانەی لە ئەنجامی هەمواری یاسای باری کەسی ڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبنەوە، دەشڵێت: پەرلەمانتاران ئەوە لە بیر نەکەن عێراق ڕێکەوتننامەی مافی منداڵانی پەسەند کردووە.
-

تا ئێستا فایلەکەی هیلال کار بێسەروشوێنە و لێکۆڵینەوە ئەنجام نادرێت
پارێزەر ئیدا کار بوراکماک ڕایگەیاند بەهۆی لێکۆڵینەوەیەکی چالاکەوە، محەمەد دەمیرهان کە هیلال کاری کوشتووە، دەستگیر نەکراوە، ڕابیعە کار خوشکی هیلال دەڵێت، بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی ئازار نەدرێن پێویسە دۆسیەکەی یەکلا ببێتەوە.
-

"هێرشەکانی سەر دێرەزوور ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دەکەنە ئامانج"
لەیلا قەهرەمان، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک پشتڕاستیکردەوە، کە هێرشەکان بۆ سەر شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزوور ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکەنە ئامانج و ڕایگەیاند، گفتوگۆی ناوخۆ تاکە ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێکانی ناوچەکە.
-

دەوڵەتى تورکیا ماڵەکانی سنوورى ئامێدى بۆردوومان کرد
فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورکیا چەنک ماڵێکیان لە چوار گوندی سنووری شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان كرد.
-

چەند چالاکوانێک بە ٢٠ ساڵ زیندانی سزا دراون
چەند چالاکوانێکی ژن کە لە بواری میدیا و ژینگەدا کاریان دەکرد بە تۆمەتی جیاواز سزای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
-

داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس و داعش دەکرێت
ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ داوا لە حکومەتی عیراق دەکات، گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس و تیرۆریستانی داعش ھەڵبداتەوە.
-

ئەنجومەنی ژنانی سووریا دژی کۆمەڵکوژیی دێرەزوور بەیاننامەیەکی خوێندەوە
ئەنجومەنی ژنانی سووریا، لە قامیشلۆ بەیاننامەیەکی دژ بە هێرشەکانی گروپی دیفاع وەتەنی و گروپەکانی دیکەی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە دێرەزوور بڵاوکردەوە.