ڕۆژانە
-

تاڵیبان هێرشی کردە سەر زۆزانەکان و ڕووبەڕووی بەرخۆدانی ژنان بوونەوە
ژنانی شاری بامیان لە ئەفغانستان بە چوونە ناو زۆزانەکان بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، سەفیا موراد ڕایگەیاند، چەتەکانی تاڵیبان هەوڵیانداوە دەست بەسەر بەروبووم و ئاژەڵەکانیاندا بگرن، بەڵام ژنانی ناو زۆزانەکان دژایەتیان دەکەن.
-

"دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە و عێراق هێرش دەکات"
ژنە ڕۆژنامەنووسانی شەنگال کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان نیشان دا و ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە بە هاوکاری پەدەکە و حکومەتی عێراق ئەنجامدراوە.
-

"هێرشە نامەردانەکان بە توندی شەرمەزار دەکەین"
کەژەک، سەرەخۆشی لە کەسوکار و خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد و گەل دەکات، بەڵێن دەدات گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە تێکۆشانی ژناندا وەک قارەمانی ژنی جیهانی ئازاد زیندوو بهێڵنەوە.
-

ژنێک بە سووتان گیانی لەدەستدا
ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە شارۆچکەی کەلار بە سووتان گیانی لەدەستدا
-

بەرەی ژنانی باشووری کوردستان هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، وێڕای ئیدانە و شەرمەزارکردنی ئەو کارە ترسنۆک و تیرۆرستییەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر ڕۆژنامەنووسان، داوای هەڵوێستی جددی لە هەموان دەکەین.
-

فراکسیۆنی یەنەکە؛ بێرێزیە بە سەروەری خاك و ئاسمانی عێراق
فراکسیۆنی یەنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەكەی ئەمرۆی نزیك قەزای سەید سادق بێرێزیە بە سەروەری خاك و ئاسمانی عێراق.
-

بە مەراسیمێک گیان بەختکردوو هێرۆ بەهادین بە خاک سپێردرا
لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی قەرەتۆغان تەرمی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین، کە لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە شارۆچکەی سەیدسادق گیانی بەختکرد، بە خاک سپێردرا.
-

ڕێكخراوی جاسەنە: تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت
ڕێكخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا، ڕایگەیاند، بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەكات و بە هەڕەشەیەكی مەترسیداری دەزانێت بۆ سەر كاری ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕۆژنامەوانیی.
-

هاوژین شەهید فەخرەدین: سەنگاو دەستلەملانی باتمانە
هاوژین شەهید فەخرەدین، چاودێری سیاسی دەڵێت: من ژنم ، نەک لاواز نیم بەڵکو گەورە داگیرکەری رۆژهەڵات دەخەمە سەر ئەژنۆ و وەک مشکە کوێرە خۆی و نۆکەرانی بەلەرزەوە لە مان و بوونم بنواڕن.
-

ڕا-ژن: خەباتی ئەوان بۆ ئێمە دەبێتە ڕووناکی و هێز و باوەڕ و ڕاستیی
ڕاگەیاندنی ئازادیی ژن-ڕاژن پەیامێکی لە بارەی گیان بەختکردنی گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێمە خەباتی گوڵیستان و هەموو شەهیدانی میدیای ئازاد دەکەینە بنەمای کار و خەباتی ژیانی ئازاد و یەکسان
-

ڕۆنووس: بە ئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان ئەوپەڕی شکستە و نابێت لێی بێدەنگ بین
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت: داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق و دەزگا فەرمیەکان دەکەین خۆیان بە بەرپرسیار بزانن.
-

"پێویستە گیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان پارێزراوبێت"
نەجیبە مەحمود ڕایگەیاند، ئەم ڕووداوە گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری و سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنووسان هەیە.
-

"بێدەنگی حکومەتی هەرێم و عێراق هۆکاری بۆردوومانەکانە"
ڕەحمان غەریب ڕێککخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، بێدەنگی حکوومەتی عێراق و هەرێم هۆکاری بەردەوامی بۆردوومانەکانە.
-

بەڕێوەبەری کۆمپانیانی چەتر و سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ئیدانەی هێرشەکەی سەیدسادق دەکەن
لقى سلێمانى سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر دوو ڕۆژنامەنووسەكەی كۆمپانیای چەتر دەكەن، هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانی چەتر ڕایگەیاند ئەو دوو کەسە ڕۆژنامەنووسن و دوورن لە سیاسەت.
-

ناسنامەى ئەو ڕۆژنامەنووسانەی گیانیان لەدەستدا ئاشکرا بوو
ئەمڕۆ دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە سنوورى سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکى بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.
-

"پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی هەموواری یاسای باری کەسی هەڵوێستی هەبێت"
داوا دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی هەموواری یاسای باری کەسیی عێراقیی هەڵوێست نیشان بدەن و ڕایبگەیەنن، لە ئەگەری تێپەڕاندنی هەمووارەکە بەو شێوازەهاوکاریی و پشتیوانی بۆ عێراق ڕادەگرن.
-

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەیدسادق کرانە ئامانج لە ئەرکی میدیاییدا بوون
بە پێی زانیارییەکانی بڵاوکراوەتەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیدسادق لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج، تیمێکی ڕۆژنامەوانی کۆمپانیای چەتر بوون.
-

تاڵیبان بە یاسای نوێ دەسەڵاتەکانی فراوانتر دەکات
لە ئەفغانستان دوای تاڵیبان ژیانی کۆمەڵایەتی ژنان بە تەواوی لەناوچوو، وردەکارییەکانی "یاسای ڕاستگۆیی" کە لە ئەفغانستان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە ئاشکرا بوو و ڕوون بوو کە ژیانی ژنان زیاتر سنووردار دەبێت.
-

دوو ڕۆژنامەنووس لە بۆردوومانەکەی سەیدسادق گیانیان لەدەستدا
بەپێی زانیارییەکان لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی سەیدسادقدا، دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا.
-

کوردوین ئەیوب، خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆی بەدەستهێنا
دەرهێنەرێکی کورد بە ناوی کوردوین ئەیوب خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ بەدەستهێنا.