ڕۆژانە
-

ژنانی باشووری کوردستان هەڵوێستی خۆیان دژی داخستنی سێ پارتی کوردی خستەڕوو
بەرەی ژنانی باشووری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانیان هەڵسەنگاند و ڕایانگەیاند، لە دۆخی ناهەمواری عێراق و هەرێمی کوردستاندا، لە بری پێویستی دیتنی هەماهەنگی پارت و لایەنە سیاسییەکان، بەڵام عێراق بڕیاری داخستنی سێ پارتی کوردی دەدات
-

پۆلیس بە بیانووی پابەند نەبوون بە یاساکانی حیجاب لە ژنێکیان دا
لە ئێران پۆلیس تەقەی لە ژنێک کردووە بە ناوی ئارەزوو بەدری، بە تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی حیجاب.
-

فاتمە دادوند ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوە دەبێتەوە
زیندانی سیاسی فاتمە دادوند کە کۆچبەرێکە لە تورکیا، لەبەردەم هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی لە تورکیاوە بۆ ئێرانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، کە فاتمە دادوند ڕەوانەی ئۆردوگای گەڕانەوەی وڵات کراوە بۆ ئەوەی دیپۆرت بکرێتەوە.
-

"هەموواری یاساکە پشکی ئاگرەکەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە"
ڕێکخراوی کۆبەستی کۆمەڵایەتی کورد ڕایگەیاند، تێپەڕاندنی هەموواری یاسای باری کەسی پێچەوانە و دژی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤە و عێراق واژۆ و پەسەندی کردووە و دژی خودی دەستووری ناوخۆی عێراقیشە
-

لە سودان زیاتر لە ١٨ ملیۆن منداڵ وازیان لە خوێندن هێناوە
ڕێکخراوی یونیسێف بۆ مافەکانی منداڵان ڕایگەیاند، لە سودان زیاتر لە ١٨ ملیۆن منداڵ وازیان لە خوێندن هێناوە.
-

کۆنگرەی ستار کۆمەڵکوژی لە خوێندنگەیەکی کەرتی غەززە شەرمەزار دەکات
کۆنگرەی ستار ئەو کۆمەڵکوژییەی شەرمەزار کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل لە دژی خوێندنگەی تابعین لە گەڕەکی دەراج لە ناوەڕاستی شاری غەززە ئەنجامیان دا.
-

بەهۆی گەرماوە لە ساڵێکدا زیاتر لە ٤٧ هەزار کەس لە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە
ساڵی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرما لە کیشوەری ئەوروپا، زیاتر لە ٤٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

ژنانی فەڵەستینی لە غەززە ڕووبەڕووی ئازاری بێکۆتا دەبنەوە
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ژنانی فەڵەستینی بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی گیان لەدەستدان، بێسەروشوێن بوون، گەمارۆدان و کێشەی ژیان بوونەتەوە.
-

ژنانی عێراق سەرکۆنەی بڕیارەکەی پەرلەمانیان کرد
هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ لە پەرلەمانی عێراقدا ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و ژنانی ئێزدی و عێراقیش ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان دژی هەمووارەکە بڵاوکردەوە.
-

ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی لە کامپی هۆڵەوە گەشتنەوە شەنگال
ڕۆژی ١ی ئابی ئەمساڵ یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، دوو ژن و منداڵێکی ئێزدییان لە کەمپی هۆڵ ڕزگار کرد، دوێنێ دوو لە ڕزگاربووەکان گەڕێندرانەوە شەنگال و لەلایەن خێزانەکانیان و خەڵکی شەنگال و تاژێ-وە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
-

پێنج هەزار خوێندکار دەستیان کردەوە بە پڕۆسەی خوێندن
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی خوێندکاران بۆ خوێندنگە، ڕوونیکردنەوە پێنج هەزار خوێندکار لە پارێزگای میسان گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندنگە، هەڵمەتەکەش لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامە.
-

بەهێزکردنی ژنان و گەنجان دوو پایەی بنەڕەتین بۆ گەیشتن بە ئاشتی
بەشداربووانی دانیشتنی دیالۆگ کە لە شاری تەعز لە باشووری یەمەن ڕێکخرابوو، جەختیان لە گرنگی بەشداریی گەنجان لە تاوتوێکردنی پرسەکانی ئاشتی و بەربەستەکانی بەردەم کۆمەڵگەکەیان کردەوە.
-

ئێران سزای زیندانی بەسەر نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدییدا سەپاند
دادگای تێهەڵچوونەوەی تاران سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر ژنە ڕۆژنامەنووسان نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەممەدیدا سەپاند.
-

"ژنانی ئەفغانستان لە خراپترین کابوسدا دەژین"
سێ ساڵە تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کردووە و دۆخی ژنان تا دێت خراپتر دەبێت، فریشتە عەباسی، ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی ئەفغانستان لە خراپترین کابوسەکانیان دەژین.
-

یەرەژە هەڵمەتێکی واژۆکردنی لە دژی سزای لەسێدارەدان ڕاگەیاند
یەرەژە هەڵمەتێکی واژۆکردنی دژ بە بڕیاری ئێران بۆ لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنانی کورد پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی ڕاگەیاند.
-

دادگا سكاڵایەکی ڕەتکردەوە کە ڕێگە بە فرە ژنی دەدات لە هەرێمی کوردستان
دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای چەند پارێزەرێکی ڕەتکردنەوە، کە لە بارەی ڕێگەدانە بە فرە ژنی و بەو پێیە، دادگای فیدڕاڵی دانی بە یاسا هەمووارکراوەکەی هەرێمی کوردستاندا ناوە، کە ڕێگری لە فرە ژنی دەکات.
-

بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان دژی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق وەستانەوە
بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ڕەخنە لە هەموواری یاسای باری کەسێتی عێراق دەگرن و پێیان وایە زیندووکردنەوەی داب و نەرتی کۆن و گەشەدانە بە ئەقڵیەتی پیاوسالاری.
-

پەیامنێرانی ژن هیچ سنوورێک ناناسن
سارا پیرمورادی وتی: لە ئێراندا ڕۆژنامەگەری پیشەیەکی زۆر سەخت و مەترسیدارە و تەنانەت لە یاساکانی ئێرانیشدا وەک کارێکی قورس ناسێندراوە، بۆیە ڕۆژنامەنووسان دەبێت لە کاتی کارکردندا زۆر وریا بن.
-

بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکەوە کۆچەرییەکان سنوورى برادۆست جێدەهێڵن
بەهۆی بۆردوومان و هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکەوە کۆچەرییەکان چیا و کوێستانەکانی سنووری برادۆست جێدەهێڵن.
-

دەوڵەتی تورکیا هەوڵی دزینی ئەفسانەکانی کورد دەدات
جگە لە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە ئێستادا لە هەوڵی دزین و بە تورککردنی میتۆلۆژیا و کەلتووریی کوردی دایە.