ڕۆژانە
-

ژنانی ڕانیە: هەموواری یاساکە هاندانە بۆ فرەژنی و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی نۆ ساڵ
ژنانی چالاکوانی ڕانیە دژی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، هەمووارکردنەوەی یاساکە هاندانە بۆ فرەژنی و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی نۆ ساڵ.
-

ژنانی ئێزدی: با عێراق سەرەتا سزای ئەو کەسانە بدات کە بەرپرسیارن لە فەرمانەکە
ژنانی ئێزدی کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە داخستنی پادێ و ڕایانگەیاند، حکومەتی عێراق ئەوەندەی هەوڵی داخستنی پادێ دەدات با لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە فەرمانەکەیان لەسەر ئێزدییەکان کرد.
-

هیومان ڕایتس وۆچ: هەمواری یاسای باری کەسی ڕێککەوتننامەی سیداو پێشێل دەکات
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەربارەی هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی عێراقیی، ئاماژەی بەوەکرد، بە تێپەڕاندنی ئەو یاسایە لە پەرلەمانەوە، عێراق پێشێلی چەندین ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی دەکات، لەناویاندا جاڕنامەی مافەکانی منداڵان و سیداو.
-

بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ پۆلێنکردنی ژنکوژی وەک جۆرێک لە تیرۆر
حکومەتی بەریتانیا هەنگاو دەنێت بۆ پۆلێنکردنی "ژنکوژی" وەک جۆرێک لە تیرۆر بۆ یەکەمجار لە وڵاتەکەدا، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
-

بانگەوازێک لە کرماشانەوە: دەنگتان دژی لەسێدارەدان بەرز بکەنەوە
ژنانی کرماشان ڕایانگەیاند، ژنان دەبێت بە یەک دەنگ ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە سزای سێدارە دژی ژنان کە لە ئێران دراوە، بزووتنەوەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانرێت وەک گرێدان بە زنجیرێک بە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" پێکەوە ببەسترێتە
-

بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە، لە دوێنێوە ئاگر لە ئامێدی کەوتووەتەوە
لە شەوی ڕابردووەوە بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە، ئاگر لە سنووری گوندەکانی مژێ و کەفنەمژێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کەوتووەتەوە.
-

نووسەرێک سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
موژگان کاووسی، لێکۆڵەر و نووسەری کورد کە لە خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی" دەستبەسەرکرابوو، لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزای یەک ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا.
-

تاژێ بە نامەیەک پشتگیری لە ژنانی هندستان کرد
تاژێ لە نامەیەکدا پشتگیری لەو ژنانەی هندستان کرد کە چەند ڕۆژێکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێکی ژن و ڕایانگەیاند کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" هێندەی بۆ ئێمەی ژنان هێز و مۆڕاڵ و سەرکەوتنێکی مێژووییە بۆ دەسەڵاتداران شکستە.
-

کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا یەکەمین فێستیڤاڵی خۆی ئەنجامدا
کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا بە فێستیڤاڵێک چالاکی جیاوازی تایبەت بە کوردانی ئەمریکا ئەنجامدا و تیایدا کولتووری کوردی بە بیرهێندرایەوە و چەندین سیمینار لە بابەتی جیاوازدا ئەنجامدرا.
-

ڕێکخراوی سارا بەیاننامەیەکی دژی لە سێدارەدانی چالاکوانان خوێندەوە
ڕێکخراوی سارا دژی توندوتیژی دژ بە ژنان بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوەو بڕیاری لەسێدارەدانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی شەرمەزار کرد و داوای زیادکردنی خەباتیان کرد.
-

"حکومەتی شام لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە هەوڵدەدات ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات"
هێزەکانی حکومەتی شام هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور فراوان کردووە، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کەس مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، ئەمە جگە لەوەی بەشێکیان ئاوارەبوون بۆ شوێنی پارێزراوتر.
-

"سی پی تی پشتگیری لە سیاسەتەکانی گۆشەگیری دەکات"
ماوەی ٣ ساڵ و ٦ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست نەکەوتووە، ژنانی ئێزیدی کاردانەوەیان بەرامبەر بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان نیشان داو ڕایانگەیاند، سی پی تی پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیا دەکات بۆ ئەوەی گۆشەگیریی توندتر بکات.
-

پەروەردەی پیشەیی لە کۆنگرەی ستار: گەنجان فێری کارامەیی کۆمپیوتەر دەبن
بۆ ئەوەی گەنجان بە شێوەیەکی متمانەپێکراو و کاریگەر تەکنەلۆژیا بەکاربهێنن لە ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتی خۆیاندا، کۆنگرەی ستار خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەری کردەوە.
-

"تەنها لە هەولێرو دهۆک کامپی ئاوارەکان ماون"
لەپێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان و داخستنی کامپی ئاوارەکان لە پارێزگای هەولێر و دهۆک، لیژنەیەکی باڵا پێکهێندراوە.
-

دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى سنووری ئامێدی کرد
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوندی سنووری شارۆچکەی ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە ئاگرێکی فراوان لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
-

ژنان هاوخەمی خۆیان بۆ داخستنی سێ پارتی سیاسی باشووری کوردستان دەربڕی
ژنانی ئازادیخوازی باشووری کوردستان سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادی کوردستانیان کرد، ئامانجی سەردانیکردنەکە دەربڕینی هاوخەمی و هەڵوێستی خۆیان بو ودەربارەی داخستنی سێ پارتی سیاسی باشووری کوردستان.
-

لە دوا دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێک کەرتی پزیشکی مانیان گرتووە
وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێک لە هندستان، پزیشکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر مانیان گرت کە ژنان زۆرینەی کرێکارانی کەرتی پزیشکی لەو وڵاتە پێکدەهێنن.
-

کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق ناڕەزاییان دەربڕی
کەمپەینی یەکڕیزی ژنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە بەشداری ژنانی ئازادیخواز دەنگی خۆیان دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق دەربڕی.
-

لە ماوەی دوو ساڵ و ٦ مانگدا ٨٤٠ ژن لە ئەفغانستان توندوتیژییان بەرامبەر کراوە
ڕێکخراوی "أفغان ويتنس" پشتڕاستی کردەوە، شێوەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتداریی تاڵیبان بۆ سەر ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
-

خوێندکارێک لە سۆران بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
خوێندکارێکی کچی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، تا ئێستا پۆلیس و لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.