ڕۆژانە
-

لە ئەفغانستان لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ٩ ژن و دوو منداڵی کچ کوژران
کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان لە زیادبووندایەو تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی قەیرانی ئەمنی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەدا، کە ژنان و منداڵان زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
-
نور حەمادە، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ژنانی عەرەب
نور حەمادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی فێمینیستی لوبنانی، یەکێکە لەو کەسایەتییە دیارانەی کە بۆ پرسی فێمینیزم و یەکسانی ڕەگەزی لە جیهانی عەرەبیدا خەباتی کردووە.
-

"پاراستن ئەرکی هەموو لایەکمانە"
مزگین حەسەن، بەڕێوەبەری هێزی پاراستنی کۆمەڵگەی کانتۆنی جزیرە، جەختی لە گیانی بەهێزی سەفەربەریی لە ناوچەکە کردەوە لە بەرامبەر هێرشەکان و وتی: پاراستنی کۆمەڵگە ئەرکی هەموومانە، دەبێت بە سەفەربەریی خاکەکەمان بپارێزین.
-

"جیهان نموونەی ژنێکی بەهێز و ئیرادەیە"
دیلان دیلۆک، هاوڕێی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان شەهید بوو، وتی: جیهان لە پێناو دۆزی ژن و بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان خەباتی کرد، ئێمە بەو شێوەیە بەردەوام دەبین.
-

هێزەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی کەمال عەدوانیان لە باکووری کەرتی غەززە سووتاند
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانی شەڕی بەردەوامی هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ ٤٥ هەزار و ٤٣٦ کەس بەرزبووەتەوە و ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

منداڵان لە سودان لە نێوان بەڵاکانی شەڕ و برسێتییدان
خراپی بارودۆخی دارایی دانیشتووان لە سودان و وەستانی چێشتخانە خێرخوازیەکان وایکردووە دەیان منداڵ بەدەست بەدخۆراکییەوە بناڵێنن و بەشێکی زۆریان گیانیان لەدەستداوە.
-

"پێویستە ژنان بەشداربن لە بونیادنانی سووریای نوێ"
ژنانی سوەیدا ئاماژە بەوەدەکەن، کاندیدکردنی موحسینە ساڵح ئەلموحتوی یەکەمجارە لە سووریا و ڕایانگەیاندووە، ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی ژنان بەشداری لە بڕیاردان بکەن، پێویستە ژنان بەشداربن لە بونیادنانی سووریایەکی نوێدا.
-

"دەبێت ژنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان"
کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار- ئەورووپا ڕایگەیاند پێویستە ژنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان بکەن بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشان.
-

ڕێکخراوێک لەژێر فشاردا ڕاپۆرتی برسێتی غەززەی کشاندەوە
ڕێكخراوی “ڕائدە” كە چاودێری قەیرانەكانی خۆراك دەكات لە سەرانسەری جیهان، ڕاپۆرتێکی دەربارەی برسێتییەكی مەترسیدار لە باكووری غەززە بڵاوکردەوە بەڵام لەسەر داوای ئەمریكا ڕاپۆرتەکەی کشاندەوە.
-

دۆسیەی نارین گۆران لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە
دانیشتنی دووەمی دۆسیەی تایبەت بە کوشتنی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵان لە ڕۆژی دووەمدا بە پاراستنی تاوانباران بەردەوامە.
-

هەڵمەتی واژۆکردن لە شەنگال پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێت
هەڵمەتی واژۆکردن بە پلەی یەکەم لە عێراق و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ پەسەندکردنی فەرمانی ٧٤ دژ بە پێکهاتەی ئێزدی وەک 'جینۆساید'، لە شەنگال بەردەوامە.
-

بانگەوازی ژنێکی غەززە: ئەم شەڕە بوەستێنن
حەلیمە حەلیس، کۆچبەرێکی تەمەن ٧٠ ساڵە لە غەززە و لە بارودۆخێکی سەختدا دەژی، ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانە تەنها یەک ژەمیان دەستدەکەوێت، ئاو پاک نییە، منداڵەکانیان لە باوەشیاندا دەمرن، داوای لە جیهان کرد ئەم شەڕە ڕابگرن.
-

چالاکوانێکی ئیتاڵی: پێویستە گوێ لە داخوازییەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگرن
جەجیلیا بریگهی، ئەندامی تۆڕی ژنانی ئیتاڵیا بە ناوی نۆی ڕەتە دۆنە، بە پەیامێک پشتیوانی خۆی بۆ خەباتی ژنان دەربڕی و ڕایگەیاند، پێویستە دیپلۆماسی نێودەوڵەتی گوێ لە داواکارییەکانی ژنانی سووریا بگرێت.
-

ئەنجومەنی ئاینیی ژنان: ڕێگە بە ئیسلامی سیاسی مەدەن
گولناز عوسمان، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاینیی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی تل تەمر، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو پرۆسەیە کرد کە ژنانی سووریا لە ئێستادا ڕووبەڕووی دەبنەوەو ڕایگەیاند، نابێت بێدەنگ بن بەرامبەر بە ئیسلامی سیاسی.
-

١٩١ پارێزەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بانگەوازییان کرد
١٩١ پارێزەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە کرد و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بە زووترین کات ڕێگری لە هێرشەکان بکات.
-

لە سودان منداڵ گەورە دەکەن و دەیاننێرن بۆ شەڕ
لەکاتێکدا پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی پاڵپشتی فریاکەوتن و سوپای سودان بەردەوامە، منداڵان، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی لە ناوچە بیابانییەکاندان بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ دروست دەکرێت و بەم شێوەیە دەیانبەن بۆ سوپا، چەکیان پێدەدەن و ناچاریان دەکەن شەڕ بکەن.
-

وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەگەڵ بنەماڵەکانیان چاپێکەوتنیان ئەنجامدا
وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دوای چەند مانگێک بێ ئاگایی و بێبەشبوونیان لە مافی جاوپێکەوتن، توانییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
-

پێش دانیشتنی دووەمی دۆسیەی نارین گوران، ژنان لێدوانیان دا
لە ئامەد، پێش دانیشتنی دووەمی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران، ئەندامانی تۆڕی دژە توندوتیژی لێدوانێکیان دا و ڕایانگەیاند، تا کۆتایی دۆسیەی نارین و ڕۆژین و هەموو ژن و منداڵە کوژراوەکان بەدواداچوون دەکەن.
-

لە ئەفغانستان ژنان داوای دانپێدانانی ئاپارتایدی جێندەری دەکەن
ژنانی ناڕازیی شاری باغلان، بە کۆبوونەوە لە شوێنێکی داخراودا خوازیاری دانپێدانانی ئاپارتایدی جێندەری لە ئەفغانستان بوون.
-

ڕۆژنامەنووسانی کوژراو یاد دەکرێنەوە
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا (MKG) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات (DFG)، مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ ڕۆژنامەنووسانی کوژراو، جیهان بیلگین و نازم داشتان ساز دەکەن.