وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەگەڵ بنەماڵەکانیان چاپێکەوتنیان ئەنجامدا

وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دوای چەند مانگێک بێ ئاگایی و بێبەشبوونیان لە مافی جاوپێکەوتن، توانییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، زیندانیانی سیاسی کوردی زیندانیکراو لە زیندانی ئێڤین، کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، دوای چەند مانگێک لە قەدەغەکردنی مافی سەردانکردنیان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم توانییان چاوپێکەوتن لەگەڵ  بنەماڵەکانیان ئەنجام بدەن.

 

چاوپێکەوتنەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر درێژەی کێشا.

 

ئەم دیدارە لە کاتێکدا بوو کە وریشە مورادی سەرەڕای ئەوەی تووشی چەند نەخۆشییەک بووە، لەوانە کێشەی ڕیخۆڵە و خوێنبەربوون لە کۆئەندامی هەرسدا، هێشتا بێبەشە لە خزمەتگوزاری پزیشکی و بینینی پزیشک و تەنها دەرمانی پێشوەختە دەخوات.

 

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و ناڕەزایەتی و سکاڵای پارێزەرانی وریشە مورادی بۆ دادگای باڵا سەبارەت بە دەرکردنی تۆمەتی "یاخیبوون" لە دژی ئەم زیندانییە سیاسییە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

 

وریشە مورادی لە ٦ی  ئایاری ئەمساڵەوە مافی پەیوەندیکردن و سەردانی بنەماڵەکەی لێسەندراوەتەوە.

 

هەروەها پەخشان عەزیزی لە ٦ی تەمووزی ئەمساڵەوە لە پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.