ڕۆژانە
-

باران بارین لە بناری قەندیل بووە هۆی دروستبوونی لافاو
بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە بناری قەندیل، لافاو درووست بووە و زیان بە سەرجەم ڕێگاکانی بناری قەندیل و پرۆژەی ئاوخواردنەوە گەیشتووە.
-

دایە مینا سوڵتانی بە کاتی لە زیندان ئازاد کرا
مینا سوڵتانی، دایکی داواکاری دادپەروەری، پاش ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەری لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
-

لە تایلەند ٢٣ منداڵ و مامۆستا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی کەوتنەوەى ئاگر لە پاسێکی خوێندکاران و مامۆستایان، ٢٠ منداڵ و سێ مامۆستا گیانیان لەدەستدا.
-

کۆنفرانسی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" دەستیپێکرد
کۆنفرانسی کۆنگرەی ستار دەربارەی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" بە دروشمی "چارەسەری کێشەکان مسۆگەری ئازادییە" دەستیپێکرد.
-

کوبرا شکوهی یەکێک لە داواکارانی دادپەروەری کۆچی دوایی کرد
کوبرا شکوهی، یەکێک لە بنەماڵەی زیندانییە لەسێدارەدراوەکان و دایکانی داواکاری دادپەروەری، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

دادوەرێک قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵی لە جۆرجیا هەڵوەشاندەوە
یاسایەکی نوێ لە یەکێک لە ویلایەتە ئەمریکییەکان ڕێگە بە لەباربردنی منداڵ دەدات لە ماوەی ٢٠ هەفتەی دووگیانیدا، لەکاتێکدا هێشتا مشتومڕ لەسەر ئەو پرسە هەیە.
-

ڕاپۆرتێک: ٣٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاری لە جندرێس دروستکراوە
لە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرینی داگیرکراو لە مانگی ئەیلوولدا، ئاماژە بەوە دەکات، کە ٦ هاوڵاتی کوژراون، ٢٦ هاوڵاتی برینداربوون، زیاتر لە هەزار دار بڕاونەتەوە و گۆڕینی دیموگرافی بە مەبەست لە جندرێس ئەنجام دەدرێت.
-

دووەمین ڕۆژانی ژنێرژی ناگیهان ئاکارسەل دەست پێدەکات
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دووەمین ڕۆژانی ژنێرژی-وزەی ژن بەڕێوە دەبات.
-

دوێنێ لە لوبنان ٢٠٠ کەس بوونە قوربانی
بەهۆی هێرشکردنە سەر لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، دوێنێ ٢٠٠ کەس لە دوو هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی لوبنان، گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، بەڵام نازانرێت چەند ژن و منداڵیان تیادایە.
-

"فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی بەردەوام دەشێت ببێتە تووشبوون بە شەکرە"
کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی بەردەوام، دەشێت ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.
-

سەرەڕای فشارەکان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای باری کەسێتی عێراق دەدرێت
سەرەڕای کاردانەوەی چالاکوانان و پارێزەران و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەموواری یاسای باری کەسێتی بدات.
-

پەروەردە بەشێکی گرنگە لە پلانەکانی بڵاوکردنەوە و ناساندنی ژنۆلۆژی
پەروەردە گرنگییەکی زۆری هەیە لە پەرەپێدانی ژنۆلۆژی و شێوازی جیاوازی هەیە، ژنۆلۆژی چەندین ئەنجامی کۆمەڵناسی بەدەستهێناوە، وەک لە کۆنفرانسی دووەمدا دەرکەوت کە لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.
-

"پەیەدە ئامادەیە بۆ یەکڕیزی و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان"
شەریفە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە باسی لە بڕیارەکانی کۆنگرەی پارتەکە کرد و ڕایگەیاند، گرنگی بە بەرژەوەندیی گەل دەدەن، هەمیشە ئامادەن بۆ یەکڕیزی کورد و دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان.
-

پەرەسەندنی حاڵەتەکانی کۆلێرا لە یەمەن ئاماژەیە بۆ دۆخێکی مرۆیی نیگەرانکەر
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن، باران بارین و زستان ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ڕێگەی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوەوە زیاد دەکات.
-

ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە سلێمانی گردبوونەوە
ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی لە بەردەم تەندروستی سلێمانیدا گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.
-

سێ کەس کە ژنێکی ڕۆژنامەنووسیان تێدایە لە دیمەشق کوژران
سێ هاوڵاتی مەدەنی کە ژنێکی ڕۆژنامەنووسیان تێدایە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر شاری دیمەشق گیانیان لەدەستدا.
-

٣٠٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی لە سنووری سیتەکی سلێمانی سووتان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوىکردەوە، ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٣٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.
-

چلەی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەڕێوە دەچێت
بڕیارە سبەینێ لە نوسینگەی کۆمپانیای چەتر لە شاری سلێمانی، مەراسیمی چلەی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوە بچێت.
-

لە باشووری لوبنان ١٠ کەس لە بنەماڵەیەک کوژران کە منداڵیشیان تێدایە
لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئیسرائیل کە ماڵێکی لە شارۆچکەی دەوادیای باشووری لوبنان کردە ئامانج، ١٠کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیشیان تێدایە و ژمارەیەکی تریش برینداربوون کە هەموویان لە یەک خێزان بوون.
-

"هەزاران منداڵ لە غەززە پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە"
نووسەر تەمارا ئەلحەداد ڕایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ئەم تەمەنەی مرۆڤایەتی کورتتر کردووەتەوە و هەزاران ژن و منداڵی دووگیان پێویستیان بە دەرزی و چاودێری پزیشکی هەیە.