ڕۆژانە
-

قەدەغەکردنی نوێ دژی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی تاڵیبان جارێکی دیکە فەرمانی داوە بە قەدەغەکردنی کاری ژنان لە دامەزراوەکاندا، هۆشداریی داوە بە ڕێکخراوەکان ئەگەر پابەندی فەرمانەکە نەبن ئەوا مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.
-

ژنێکی ئاوارە لە یەمەن لەلایەن حوسییەکانەوە ڕفێندرا و ئەشکەنجەدرا
ژنان لە یەمەن ڕووبەڕووی تەحەدای زیاتر دەبنەوە و بەشێکی زۆریان لە کامپەکانی پەنابەران یان ئەو ناوچانەی کە حوسییەکان کۆنترۆڵی دەکەن، ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەبنەوە.
-

لە خەلیفان پیاوێک کە قسەی نەشیاری بە ژنان دەوت دەستگیر کرا
پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە، لە سنووری شارۆچكەی خەلیفان پیاوێک دەستگیر کرا کە لە ڕێگەی تیکتۆک قسەی نەشیاوی بە ژنان وتووە.
-

ڕۆژنامەنووس شەزا سەباغ لە کامپی جەنین گیانی لەدەستدا
کوژرانی ڕۆژنامەنووس شەزا سەباغ توڕەیی بەربڵاوی لە بازنەکانی فەلەستین دروست کرد و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان دووپاتیان کردەوە کە بەردەوامی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان گوزارشت لە بێبایەخکردنی ڕوون و ئاشکرایە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان کە گەرەنتی ئازادی کاری ڕ
-

واقیعی ژنانی سووریا هەڕەشە و پڕ لە مەترسییە تۆڕی ژنان و ڕاگەیاندن پێویستە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەلایەن هاوپەیمانی نادا ڕێکخرابوو، دووپاتیکردەوە کە تۆڕی ژنان و ڕاگەیاندن گرنگە بۆ گەورەکردنی دەنگی ژنان لە سووریا و ئاشکراکردنی ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە جۆراوجۆرانەی کە پێی دەکرێنە ئامانج.
-

دەم پارتی: بەڕێز ئۆجالان تەندروستی باش و ئیرادەی بەرز بوو
پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان-دەم پارتی ئەنجامی دیداری دوێنێ، ٢٨ی کانوونیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "دۆخی تەندروستی بەڕێز ئۆجالان باش بوو، ئیرادەی بەرز بوو".
-

دەزگای ژنانی ئازادی سووریا خەباتی خێراتر کرد
نوسینگەی حەلەبی دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستی بە کارەکانی کردووە و لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ دەرگاکانی بەڕووی ژناندا کردەوە، دەزگاکە دەرفەتی پیشەیی بۆ ژنان دەڕەخسێنێت و تۆڕێکی پشتیوانی ڕێکدەخات.
-

"دەتوانن بە بای قژتان داهاتووی سووریا بونیاد بنێن"
ئەنتۆنێلا ترۆنچینۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئیکۆ-فێمینیستەکانی ئیتالیا پەیامێکی پشتیوانی بۆ ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناردو وتی: دڵنیام بە بای قژتان دەتوانن مۆدێلێک لە مافی چارەی خۆنووسینی ژنان لە داهاتووی سووریادا بونیاد بنێن.
-

سێ تۆمەتباری دۆسیەی نارین گوران سزای قورس دران
لەو دۆسیەیەی کە تۆمەتبارانی نارین گوران دادگایی کران، سێ تۆمەتبار سزای زیدانی تاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.
-

زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەس داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەن
سێ هەزار و ٦٢٨ چالاکوانی مافی ژنان، کرێکاران، مامۆستایان، بنەماڵەی داواکاران و هتد، بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی زیندانی ئێڤین دەکەن.
-

دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٣١دا کۆبوونەوە
لە چالاکییەکەی دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٣١دا، پرسیار لە چارەنووسی مەحمود کایا کرا و وترا: دووبارە داوای دادپەروەری دەکەینەوە.
-

یونیسێف لەبارەی کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر منداڵان هۆشداری دەدات
یونیسێف وێڕای هۆشداریدان لەوەی لەو ناوچانەی لەشەڕدان زیاتر لە ٥٢ ملیۆن منداڵ لە خویندن دەرچوون جەختی لەوە کردەوە کە جیهان دەبێت زیاتر هاوکاری ئەو منداڵانە بکات کە تێوەگلاون لەم ململانێیانەدا.
-

گەلی تل تەمرو زرگان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانییان لە قەسەدە کرد
سەدان کەس لە شارۆچکەکانی تل تەمی و زرگان لە کانتۆنی جزیرە بۆ پشتیوانی لە یەپەژە و قەسەدە ڕێپێوانیان کرد.
-

لە ٢٠٢٤دا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە عێراق تۆمارکراوە
لە عێراق، لەمساڵدا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بە گشتی تۆمارکراوەو هەروەها لە هەرێمی كوردستان ١٧٩ پێشێلكاری تۆماركراوە.
-

لە ئەمساڵدا ٢٦ ژن لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارە دراون
لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی ٨٨٣ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٦ لەوانە ژنن، ٢٠٧ کەسی دیکەش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
-

شاندی دەم پارتی چوونە ئیمڕالی
پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ئیمڕالی.
-

لە مەراسیمێکدا پەرتوکی "زێڕەوشان" لە شاری مهاباد ناسێندرا
پەرتوکی "زێڕەوشان" بەرهەمێکی دەوڵەمەندی لێکۆڵینەوەیە و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سورەیا مام قادرییە، کە تێایدا باس لە ناساندنی جلوبەرگی کۆنی کوردانی موکریان دەکرێت.
-

حاڵەتەکانی دیارنەمانی منداڵان لە پارێزگای داماری یەمەن زیادبووە
دیارنەمانی منداڵان و بەزۆر وەرگرتنیان لە سەربازگە لە پارێزگای دامار نیگەرانی خەڵکی وڵاتەکەی لێکەوتەوە، چونکە لە ماوەی ١٥ڕۆژی ڕابردوودا ٧ منداڵ بێسەروشوێن بوون.
-

لە ساڵی ٢٠٢٤ ژنانی ئێزدی بە هۆشمەندی خۆپاراستن تێکۆشانیان کرد
ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ژنانی ئێزدی و هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادیدا وەستان، بۆتە ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدان، یەکگرتوویی ژنانی ئێزدی و عەرەب بوو بە ئەزموونێکی گرنگ بۆ ژنانی عێراق و سەرچاوەی ئیلهامبەخش بۆ خەباتی ساڵی ٢٠٢٥.
-

دوا نەخۆشخانە لە باکووری کەرتی غەززە بێ خزمەتگوزاری ماوەتەوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بووە هۆی ئەوەی کە نەخۆشخانەکە بی خزمەتگوزاری بمێنێتەوە.