لە سودان منداڵ گەورە دەکەن و دەیاننێرن بۆ شەڕ
لەکاتێکدا پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی پاڵپشتی فریاکەوتن و سوپای سودان بەردەوامە، منداڵان، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی لە ناوچە بیابانییەکاندان بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ دروست دەکرێت و بەم شێوەیە دەیانبەن بۆ سوپا، چەکیان پێدەدەن و ناچاریان دەکەن شەڕ بکەن.
مایسا قادی
سودان- ململانێی نێوان هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری و سوپای سودان کاریگەری لەسەر زۆرێک لە بوارەکانی ژیان هەیە، هەندێک گرتە ڤیدیۆیی کە وێنەی ئەندامانی هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری لەخۆگرتبوو، ناڕەزایەتییان لێکەوتەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا ئەندامانی ئەم هێزە جلوبەرگی سەربازی خۆیان دەکەنە بەر منداڵان و وەک چەکی شەڕ بەکاریدەهێنن. ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سودان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ویستی سەرنجی جیهان بۆ ئەو کارانەی لە سودان دەکرێت ڕابکێشێت، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە منداڵان لە بەرەکانی شەڕدا بەکاردەهێنرێن، دیاری کرا کە تەمەنی زۆربەی ئەو منداڵانەی لە ململانێکاندا گیانیان لەدەستداوە لە ١٨ ساڵ کەمترە.
منداڵانیان چەکدار کردووە
سەباح ئادام، ڕۆژنامەنووس سەبارەت بەم پرسە وتی: هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری پشت بە چەکدارانی جانجاڤید دەبەستن، هەروەها ناوبانگێکی خراپیان هەیە لە شەڕی ناوخۆدا، دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی منداڵان، ئەمە دۆخێکی نوێ نییە، چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرهەڵدانی چەکدارانی جانجاڤید دۆخێکی هاوشێوە سەریهەڵدا، بەڵگەنامەی لەدایکبوونی منداڵان لەبەردەستدایە، بەڵام خێزانەکان هێشتا هەوڵدەدەن منداڵەکانیان لە سەرژمێریدا پیشان بدەن بە هۆکاری زۆر، لەم ناوچە بیابانانەدا منداڵان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک سەرژمێری ناکرێن.
خێزانەکان تەمەنی منداڵەکانیان نیشان دەدەن
سەباح ئادام ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی قەیرانی ئابووری زۆرێک لە خێزانەکان لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن و وتیشی: زۆربەی خێزانەکان لە ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە بژێوی ژیانیان دەستکەوتووە، بەهۆی بەردەوامی شەڕە ناوخۆییەکان، خێزانەکان موڵک و ماڵی خۆیان لەدەستدا، کاتێک ململانێکان دەستی پێکرد، حکومەتی ئەوکات لە دارفور، دۆخی خراپی دانیشتوانی ئەوێی قۆستەوە، پاشان تا شەڕی یەمەن لە سودان، لە نێو ئەو پێکهاتانەی کە لەگەڵ هاوپەیمانی عەرەبی کاریان کردووە، منداڵێکی زۆر دەبرانە ناو سوپاوە، لە یەمەن منداڵان بەشدار بوون لە شەڕدا، بە هۆکاری جۆراوجۆر ئەم دۆخە نەدەبینرا، خێزانەکان بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بە ئاسانی بەشداریی بکەن، ناسنامەکەیان ساختە دەکرد و وایان نیشان دەدا کە منداڵەکانیان گەورەترن.
"خێزانەکان پارە بە منداڵەکانییان پەیدا دەکەن"
سەباح ئادام ئاماژەی بەوەشکرد کە هەندێک لە کرێکاران و بنەماڵەکان بە مەبەستی نووسینی فەرمانی منداڵە گەورەکانیان بە هەڕەشەی سەرکردە هۆزەکان و سیاسەتمەداران هەراسان دەکران، ئاگاداریشی کردەوە کە ئەم دۆخە زیاتر لەو ناوچانە دەبینرێت کە عەشیرەتەکانی تێدایە.
باسی لەوەشکرد ئەو خێزانانە ئامادەیی منداڵەکانیان نیشانداوە و دەستیان کردووە بە پەیداکردنی پارە، چونکە هەموو منداڵێکی سەرباز بە زیندووی یان مردوو، پارەیەکی زۆری بۆ خێزانەکەی پەیدا دەکرد، هەروەها وتی: خێزانەکان داوای خزمەتی سەربازی بۆ منداڵەکانیان دەکەن، لەم پرۆسەیەدا سەرۆک شارەوانییەکانی هەرێم ڕۆڵێکی گەورەیان بینی، ئەو سەرۆک شارەوانیانەی کە دیارییان لە هێزەکانی پاڵپشتی فریاگوزاری وەرگرتووە لە دژی ئەو ناڕێکییانە، دەستگیرکران و ڕێوشوێنی فەرمیی لە دژیان دەستپێکرا.
"لە بەرەکانی شەڕدا شوێنێک بۆ ئەم منداڵانە نییە"
سەباح ئادام ڕایگەیاند کە واقیعی منداڵانی سەرباز لە تێکهەڵچوونەکانی خەرتوم ئاشکرا بووە و وتیشی: بەڵام حکومەت هیچ بڕیارێکی نەدا، بەداخەوە ئێستا منداڵی زۆر لە شەڕدان، زۆربەی ئەو منداڵانەی لە شەڕەکاندا گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە نێوان ١٧-٣٠ ساڵدایە، ئەم دۆخە شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای سودان و بنیاتنانی، شوێنی ئەم منداڵانە سەنگەر نییە، بەڵکو قوتابخانەیە، بەهۆی خراپی ئابووری و دووری قوتابخانەکان لە ناوچە کوێستانییەکان، منداڵان لە مافی خوێندن بێبەش کراون.
"یاساکان پێشێل دەکرێن"
ڕەهاب موبارەک پارێزەر و بەرگریکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە و باسی لەوەکرد کە هەردوولا ئەم کارە دەکەن و ئەمەش پێشێلکردنی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانە، هەروەها وتیشی: سەرەتا وتمان تەنها هێزەکانی پاڵپشتی فریاگوزاری ئەم کارە دەکەن، بەڵام دواتر بیستمان کە سوپای سودانیش ئەم کارە دەکات، منداڵانی ناوچەی ڕووباری نیل چەکدارن و مەشقی سەربازی وەردەگرن، ڤیدیۆ و وێنە هەیە کە ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە، هەروەها منداڵانیان لە شەڕکردن لە ناوچەی ئەل-فاو و دەوروبەری بەشداری پێکرد، لەو تێکهەڵچوونەدا منداڵێکی زۆر گیانیان لەدەستدا، لە ململانێکانی حەلفایایشدا منداڵان بەکارهێنران، هەردوولا منداڵان وەک سەرباز بەکاردەهێنن.
چەکدارکردنی منداڵان، پێشێلکردنی مافەکانی منداڵانە"
سورەیا ئیبراهیم حاجی، پسپۆڕی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان جەختی لەسەر ئەو پێشێلکارییانە کردەوە کە بەهۆی چەکدارکردنی منداڵانەوە دروست دەبن و وتی: چەکدارکردنی منداڵان پێشێلکردنی مافەکانی منداڵانە، منداڵان لەوانەیە لە خوێندن بێبەش ببن، چونکە سەرقاڵی ئەرکی جەستەیی و دەروونی و سۆزدارین کە لە توانای خۆیان زیاترە، ترس و دڵەڕاوکێ و سووکایەتیکردن بەشێکن لەو پێشێلکاریانەی لەبەردەمیاندایە، کۆمەڵگە وا لە منداڵان دەکات لەگەڵ نۆرم و ستانداردە کۆمەڵایەتییەکان بگونجێن، هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکان بچنە ناو ململانێیەکی دەروونییەوە و کێشەی دەروونییان بۆ دروست ببێت.
"پێویستە لەڕێگەی میدیاوە هەستیاری دروستبکرێت"
سورەیا ئیبراهیم حاجی باسی لەوە کرد کە خێزانەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە چەکدارکردنی منداڵان، بەڵام خێزانەکان ئەو زانیارییەیان نییە و وتیشی: پێویستە کاری زانستی لەسەر پرسی مافی منداڵان ئەنجام بدرێت، پێویستە ئەم منداڵانە لە ڕێگەی میدیاوە بپارێزرێن و هەستیاری دەربارەی ئەم پرسە دروست بکرێت.