ڕۆژانە
-

ژنانی ئیدلب: جیاکاری ڕەگەزی دەبێت وەک تاوان سەیر بکرێت
لە سەردەمێکدا کە بارودۆخی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئیدلب خراپە، ئەو ژنانەی لەوێ دەژین، ڕووبەڕووی جیاکاری ڕەگەزی دەبنەوەو باجی بەدەستهێنانی مافەکانیان بۆ یەکسانی و ئازادی دەدەن.
-

پەخشان عەزیزی دوای پشکنینی پزیشکی گەڕێندرایەوە زیندان
پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤین سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای پشکنینی پزیشکی گەڕێنرایەوە بۆ زیندان.
-

ڕۆژدا یڵدز، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستبەسەر کرا
ڕۆژدا یڵدز،ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی و مامۆستایەک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر دامودەزگاکانی زمان لە ئامەد دەستبەسەر کران.
-

فیلیز بوداک: نابێت عێراق ببێتە هاوکار لە پلانە قێزەونکاندا
فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کامپی مەخموور، کاردانەوەی بەرامبەر بە هاوکاری حکومەتی عێراق، پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا نیشانداو وتی: نابێت عێراق هاوبەش بێت لە پلانە پیسەکان، هەروەها داوای زیادکردنی تێکۆشان و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە دژی هێرشەکان کرد.
-

ڕوشەن سەیدائۆغڵو: ژنۆلۆژی ڕێگای ئازادی پیشانی ژنان دەدات
پارێزەر ڕوشەن سەیدائۆغڵو هەڵسەنگاندنی بۆ کۆنفرانسی ژنۆلۆژی، کە لە شاری وان بەڕێوەچوو، کرد و وتی: ژنۆلۆژی ڕێگەی ئازادییە بۆ هەموو ژنان، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گۆڕینی عەقڵیەت.
-

یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی پڕۆژەی ژینگەیی بە سەرۆکایەتی ژنان دەستی پێکرد
کۆمپانیای ڕۆساتۆم (Rosatom) یەکەم خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆژەکانی ژینگەیی بە سەرۆکایەتی ژنان لە وڵاتانی بریکس دەستپێدەکات.
-

هەوڵ دەدەن بە فێرکردنی کولتوور و ئەخلاق بەها کۆمەڵایەتییەکان بپارێزن
عەبیر برهۆ، نوێنەری دامەزراوەی پەروەردەی کانتۆنی مەنبج، ڕایگەیاند کە بابەتی ڕۆشنبیری و ئەخلاقی لە کتێبە پەروەردەییەکاندا هەیە و ئاگاداری کردەوە کە هەوڵدەدەن بگەنە نەوەیەکی خاوەن بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان.
-

پور و برای سارینا ساعدیی گیانبەختکردوو دەستگیرکران
موعید ساعدی و ڕێزان ساعدی، برا و پوری سارینا ساعدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
-

کۆنگرەی ستار داوایەک لە ئەنجومەنی ئەوروپا دەکات
کۆنگرەی ستار ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەربڕی و ڕایگەیاند، "چاودێریکردنی گۆشەگیری بە واتای پەسەندکردنی گۆشەگیرییەکە".
-

لە دژی پیلانگێڕی ٩ی ئۆکتۆبەر هەڵمەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندرا
لە دژی پیلانگێڕی ٩ی ئۆکتۆبەر لە دژی ڕیبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کەمپەینێک ڕاگەیەندرا و تۆڕی هاوپشتی ئینتەرناشنال ڕایگەیاند، "سەرهەڵدان لە دژی گۆشەگیریی ڕەها لەسەر بەڕێز ئۆجالان و بەرگریکردن لە ئازادیەکانی دەکرێت و ئەرکێکی مێژوویی مرۆڤایەتییە".
-

بەشی سێیەمی دەستی تاریک: پەیوەندییەکانی پاراستن، میت و ئەنەکەسە
بەشی سێیەمی زنجیرە دیکۆمێنتاری دەستی تاریک بڵاوکرایەوە و لەم بەشەدا، پەیوەندی نێوان سیخوڕەکان لە ناوەندەکانی پاراستن و خاوەنداریکردنی ئەنەکەسە لەم سیخوڕانە، دەبێت.
-

شەریفە محەمەدی هاوسۆزی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی کانی خەڵوزی تەباس دەربڕی
شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری و زیندانیی زیندانیکراوی زیندانی لاکان لە ڕەشت، لە نامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ڕووخانی کانی تەباس دەربڕی.
-

نێرگس محەمەدی داواکارییەک ئاڕاستەی ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای کرد کە بەدیهێنانی دیموکراسی و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئێران، مەرجی پێشوەختە بۆ هەر جۆرە دانوستانێک بێت.
-

"داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی دەکەین سنوور بۆ دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورکیا دابنێن
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و کۆمکاری عەرەبی دەکات، دەستبەجێ سنوورێک بۆ دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورکیا دابنێن و فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بەم ڕێککەوتنە.
-

دایکانی ئاشتی کوردستان پاڵپشتی لە گەوهەر ئەشقی دەکەن
دایکانی ئاشتی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ دایکی داواکاری دادپەروەری گەوهەر ئەشقی ڕاگەیاند، کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستگیرکردنی مینا سوڵتانی مانی لە خواردن گرتووە.
-

ڕوناک زەمانی گەیشتە لوتکەی ٨١٦٣ مەتری مانسلو
ڕوناک زەمانی، شاخەوانێکی دانیشتووی شاری سنە، توانی بگاتە لوتکەی ماناسلو بە بەرزی ٨ هەزار و ١٦٣ مەتر لە نیپاڵ.
-

٢٢ کەس لە یەکێتی هونەر و زمانی "ئەنکا" دەستبەسەر کران
پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر یەکێتی هونەر و زمانی "ئەنکا" و ٢٢ کەس دەستبەسەرکراون.
-

تەنانەت دار زەیتونەکانیش لە دەستدرێژی داگیرکەران سەلامەت نین
هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر گوندی "کاخرییە" لە شاری عەفرین لەلایەن بەکرێگیراوانی تورکی داگیرکەر، ژنانی ناوچەی ڕەققەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تووڕە کرد. داوایان کرد دەنگی خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکان بگەیەننە جیهان بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری.
-

هێرش کرایە سەر کۆمەڵەی کوردی و پایز پەرتوک
دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی مەد-دەر و پایز پەرتوک و دەست بەسەر چەندین پەرتوکدا گیرا و چەندین کەسیش دەستبەسەر کران.
-

بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە ئامینە شەنیاشار چالاکی ئێشکگری بە کاتی وەستاند
بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی بەرەو خراپتر دەچوو، ئامینە شەنیاشار بۆ ماوەیەکی کاتی ناڕەزایەتییەکەی خۆی، کە لە بەردەم پەرلەمانی ئەنقەرەدا درێژەی پێدەدا، ڕاگرت.