ڕۆژانە
-

لە دوای دەستبەسەرکردنییەوە زانیاری لە بارەی مینا سوڵتانی نازانرێت
مینا سوڵتانی، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کردنیدا، بە بێ مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و سەردانی خێزانەکەی ماوەتەوە.
-

هەموواری یاسای باری كەسێتی و لێكەوتە نەرێنییەكانی
ماردین عەبدولکەریم - ڕۆژنامەنووس
-

بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە
لە بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەندراوە کە ڕۆژی دووشەممە نزیکەی لە هەزار و ٦٠٠ ئامانج دراوە و لە شەودا دەیان شوێنی حیزبوڵا کەوتنە بەر هێرش، تا ئێستاش نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لوبنان کوژراون.
-

دەستڕێژی گولـلە لە دوو ژن کرا و یەکێکیان کوژرا
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سیمى خاتوناواى هەولێر پیاوێک دەستڕێژی گولـلە لە هاوژینەکەی و کچەکەی دەکات و ژنەکە کە تەمەنی لە نێوان ٣٠-٤٠ ساڵدایە کوژرا.
-

گەنجانی مەخموور: ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە
ئەو ژنە گەنجانەی بەشداریان لە ئێشکگری کامپی مەخمووردا کرد و وتیان: "ئێمە وەک ژنانی گەنج ئازادی خۆمان لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین".
-

زیندانی ئەڤین؛ بێبەشکردنی پزیشکی نێرگس محەمەدی
نێرگس محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چالاکوانی مافی مرۆڤ کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، سەرەڕای خراپی باری جەستەیی، لە چارەسەری پزیشکی و ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان بێبەش کراوە.
-

٤٧ ژنی زیندانی لە زیندانی ئەڤین مانیان گرت
ژنانی زیندانی سیاسی – ئایینی لە زیندانی ئەڤین هاوکات لەگەڵ وتاری مەسعوود پزیشکیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان مانیان لە خواردن گرت.
-

ڕابیعە ئۆنڤەر بە "بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست" تۆمەتبار کرا
پەیامنێری ژن نیوز ڕابیعە ئۆنڤەر لەلایەن داواکاری گشتیەوە بەهۆی هەواڵی "شەڕی تایبەت لە جۆلەمێرگ" بە "بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست" سزادرا.
-

ماڵی گەوهەر عەشقی گەمارۆ دراوە و ڕێگری لە دەرچوونی لە ماڵ دەکرێت
دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردنی گەوهەر عەشقی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی دایە مینا سوڵتانی و سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی سیاسیدا، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە دەرکەوتنی لە ماڵ کرد.
-

مەحبووبە ڕەمەزانی و ڕەحیمە یوسفزادە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا
مەحبووبە ڕەمەزانی و ڕەحیمە یوسفزادە، دایکانی داواکاری دادپەروەری قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، بە ١٨ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کران.
-

بڕیار لەسەر دۆسیەی هـ.ک.گ. درا کە لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە هاوسەرگیری پێکرابوو
دادگا بڕیاری ١٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بۆ دامەزرێنەری دامەزراوەی هیرانووری سەر بە کۆمەڵگەی ئیسماعیل ئاغا، یوسف زیا گوموشەل و ٣٦ ساڵ زیندانی بۆ قادر ئیستەکلی دەرکرد.
-

"دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی مەنبجی تۆپباران کرد"
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەجیان تۆپباران کرد.
-

کەژەکە: بڕیارەکەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا جێگەی ڕەزامەندی نییە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، پێویستە لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ کۆتاییهێنانی بێ یاسایی لە ئیمراڵی و دەڵێت: "نابێت چاودێری ئەشکەنجەدان بکات، پێویستە ڕێگری لێبکات".
-

هاندانی ئایینی ڕێگەیەکی کوتلە توندڕەوەکانە بۆ هەراسانکردنی ژنان لە ئیدلب
گروپە ئیسلامییەکانی ئیدلبی داگیرکراو بە ئاڵای سووری ئایینی لە مزگەوت و شەقام و مینبەرەکاندا دوژمنایەتی دژی ژنان بڵاودەکەنەوە، دەروونناس سەمەر سەلجە دەڵێت: بۆ ئەوەی کۆتایی بە چەمکی پیاو بهێنرێت، پێویستە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان ئەنجام بدرێت.
-

"بەهۆی دانەمەزراندنەوە ئاستی خوێندن دابەزیوە"
دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمدا کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، "بە هۆی دانەمەزراندنمانەوە ئاستی ناو ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە دابەزینی بەردەوامدایە".
-

خانەوادەی هێرۆ بەهادین: هێرۆ و گوڵستان کچی ئێمە و کوردستانن و ڕێگەی حەقیقەت بوون هاوشێوەی موسا ئاپێ
٣١ـەمین خەڵاتی ڕۆژنامەنووسانی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد و موسا عەنتەر، لە مەراسیمێکدا لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمیل جانداش لە شیشلی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، خەڵاتی کەرامەت بەخشرایە ڕۆژنامەنووسانی گیان بەختکردوو گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین.
-

مەقبولە ئۆزەر: زیندانەکان هیچ مەرجێکی مرۆڤایەتی تیادا نییە
مەقبولە ئۆزەر، تەمەن ٨٢ ساڵ کە دوای تەواوکردنی سزای ٢٥٤ ڕۆژەکەی ئازاد کرا، ڕایگەیاند، لەگەڵ منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ و حەنیفە ئەرسلانی تەمەن ٧٥ ساڵ لە هەمان زیندان ماونەتەوە.
-

زیندانی ئەڤین، ڕێگری لە پەخشان عەزیزی دەکرێت سەردانی پزیشک بکات
پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی کورد، سەرەڕای خراپبوونی بارودۆخی جەستەیی، لایەنە ئەمنییەکان ڕێگرییان لێکردووە سەردانیکردنی پزیشک بکات.
-

هاوسەرۆکی نوێ پەیەدە هەڵبژێردران
لە کۆنگرەی دەیەمی پەیەدەدا، پەروین یوسف و غەریب حەسۆ بوونە هاوسەرۆکی پەیەدە.
-

"کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی کۆتایی هات"
کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی کە لە شاری وان بەڕێوەچوو، دوێنێ لە ڕۆژی دووەمدا کۆتایی هات، ڕایانگەیاند، تێکۆشان و باوەڕی ژنان بە داهاتوو زۆر زیندووە، لە جیهانێکی نوێدا هیوای ژیانێکی ئازاد و یەکسانمان هەیە.