بەردەوامی گردبوونەوەی ناڕەزایی خانەنشینانی ئێران

خانەنشینانی ئێران لە چەند شارێکدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، ژنانیش لە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندەران بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

 

بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، دوای ئەو بانگەوازە پێشوەختەیەی ڕاگەیەندراوە، کۆمەڵێک خانەنشین لە شارەکانی سنە، کرماشان، هەمەدان، یەزد، شیراز، ئەلبورز، ئەردەبیل کۆبوونەوە.

 

ژنانی خانەنشین لە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندەران وەستابوون، ناڕازییان لە دژی جێبەجێنەکردنی "یەکسانکردن"ی مافەکان و خراپی بارودۆخی ژیان و چارەسەرنەکردنی داواکارییەکانیان گردبوونەوە.

 

لە ساڵانی ڕابردوودا خانەنشینان لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران چەندین گردبوونەوەیان ئەنجامداوە بەرامبەر بە خراپی بارودۆخی ژیان، ئەم ناڕەزایەتییانەش لە پاش شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" تەشەنەی سەند.