خواردنە پرۆسێسکراوەکان کاریگەرییان لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە

لە توێژینەوەیەکدا ئەوە خراوەتەڕوو کە خواردنە پرۆسێسکراوەکان کاریگەرییان لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سێ دەیەی ڕابردوودا ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، کە تا ئێستاش وەک هۆکارێکی سەرەکی مردن و نەخۆشییەکان دەستنیشاندەکرێت.

 

 لە هەمان کاتدا، زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە هۆکارەکانی مەترسییەکانی گۆڕانکارییەکانی دڵ CMR یان هەیە، وەک بەرزی گلوکۆزی پلازما، بەرزی فشاری خوێن، قەڵەوی و کۆلیسترۆڵ، بەرزی چەوری و پڕۆتینی چڕی نزم LDL  تۆمارکراوە.

 

هەرچەندە چەندین لێکۆڵینەوە پەیوەندی نێوان بەکارهێنانی بەرزی خۆراکی زۆر پرۆسێس کراو UPF و زیادبوونی ڕوودانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان نیشانداوە، بەڵام زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان بەڵگەیان لەسەر ئەوە نییە کە چۆن دەستکاریکردنی خۆراک بە بەکارهێنانی ڕێگاکانی پرۆسێسکردنی خواردن کاریگەری لەسەر هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی دڵ هەیە.

 

بۆ چارەسەرکردنی ئەم بۆشاییە توێژینەوەیەکی ئەم دواییە لەسەر ڕەقبوونی خوێنبەرەکان لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن گۆڕانکارییەکان لە بەکارهێنانی خواردنی پرۆسێسکراو کاریگەرییان لەسەر هۆکارەکانی نەخۆشی دڵ هەیە.

 

ڕێجیم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێگریکردن لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بە شێوەیەکی ئاسایی، ئەو خۆراکانەی کە وزەی چڕییان زۆرە بەڵام ڕێژەی خۆراکی کەمیان هەیە هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن.

 

ئەو خۆراک و خواردنەوانەی کە وەک خۆراکی زۆر پرۆسێس کراو بە شێوەیەک پۆلێن دەکرێن کە ئاستێکی بەرزی پرۆسێسی پیشەسازییان بەسەردا دێت بۆ ئەوەی زیاتر تامدارتر بن، ئامادەبن بۆ خواردن و دەستیان پێ بگات.

 

لە دەیەی ڕابردوودا ڕێژەی بەکارهێنانی خواردنە زیاد پرۆسێسکراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، وەرگرتنی ئەو خواردنانە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی کوالیتی خۆراکەوە هەیە بەهۆی ئاستی بەرزی چەورییە زیانبەخشەکان، شەکر، کەمی چڕیی ڕیشاڵەکان، پرۆتینەکان، ڤیتامینەکان و کانزاکان لەم بەرهەمانەدا.

 

چەندین لێکۆڵینەوەی درێژخایەن پەیوەندی نێوان بەکارهێنانی خواردنە پرۆسێسکراوەکان و چەندین هۆکاری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ دامەزراندووە، لێکۆڵینەوەیەکی فەرەنسی ئاشکرای کردووە کە خواردنە پرۆسێسکراوەکان کاتێک بە ڕێژەیەکی زیاتر دەخورێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات.

 

توێژینەوەیەکی دیکەی ئایندەیی کە لەلایەن زانکۆی ناڤارا ئەنجامدراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەکارهێنانی زیاتری خواردنە پرۆسێسکراوەکان مەترسی بەرزی فشاری خوێن بە ڕێژەی ٪٢١ زیاد دەکات.

 

لە توێژینەوەیەکدا هەموو بەشداربووان لە نێوان ئەیلوولی ٢٠١٣ و کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ٢٣ ناوەند لە سەرانسەری ئیسپانیا وەرگیران و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆ دوو گروپ دابەشکران، هەردوو بەشداربووی قەڵەوی نێر و مێ دامەزران.

 

داتاکان لەسەر وەرگرتنی خۆراکی بەشداربووان لە ڕێگەی چاوپێکەوتنەکانەوە بەدەست هێنران، وەڵامەکان لە ڕێگەی پرسیارنامەی خۆراک لە ماوەی شەش بۆ دوانزدە مانگدا پشتڕاستکرانەوە.

 

سەرجەم بەشداربووان ٥ هەزار و ٣٧٣ بەشداربوو کە ٪٥٢ یان لە ڕەگەزی نێر و ٪٤٨یان لە ڕەگەزی مێ بوون، هەموو پێوەرەکانی شایستەیییان بەدیهێناوە و لەم توێژینەوەیەدا بەشداربوون، هەموو بەشداربووان تەمەنیان لە دەوروبەری ٦٥ ساڵ بووە.

 

ئەو بەشداربووانەی کە بەکارهێنانی خواردنە پرۆسێسکراوەکانیان زیاتر هەبووە، بە شێوەیەکی بەرچاو گەنجتر بوون، کەمتر چالاکیی جەستەییان هەبوو.

 

هەموو بەشداربووان سێ لە پێنج هۆکاری مەترسی تووشبوون بە نیشانەکانی گۆڕانکاری خۆراکیان هەبوو، لەوانە بەرزی فشاری خوێن، کۆلیسترۆڵ، گلوکۆزی خوێن، سێ گلیسیریدی پلازما و قەڵەوی.