بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی حیجاب" دۆسیە دژی ژنان دەکریتەوە

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی نووسینگەی دادوەری، ئازادە سەمەدی و لەیلا بلۆکات تۆمەتبارکراون بە "دژایەتیکردنی حیجاب."

 

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، سەپاندنی حیجاب بەسەر ژناندا بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە و تۆمەتی "دژە حیجاب" لە دژی ژنان دەکرێتەوە، ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئازادە سەمەدی و لەیلا بلۆکات بە بڕیاری نووسینگەی ڕۆشنبیری و پەیوەندییەکانی داواکاری گشتی بانگکراون بۆ دادگا.

 

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوای ئەوەی ئازادە سەمەدی ئامادەی مەراسیمی پرسەی هونەرمەندێک بوو بە حیجابێکی هەڵبژێردراوبە "تێکدانی ڕەوشت" تۆمەتبارکرا.

 

هەروەها لەیلا بلۆکات تۆمەتبارکراوە بە "تێکدانی ڕەوشت" بە تۆمەتی دژی بڕیاری حیجاب، وێنەی لە میدیا دیجیتاڵییەکان بڵاوکردەوە و تۆمەتبارکرا بە "تێکدانی ڕەوشت".

 

شایانی ئاماژەیە کە بە دەستپێکردنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" و ژمارەیەک لە ئەکتەر و هونەرمەندانی دیکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بانگهێشتکران بۆ نوسینگەی ٢٣ی داواکاری گشتی لە ئەڤین بەهۆی پشتیوانیکردنی خۆپیشاندەران.