چۆن منداڵان لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا دوای ٤٠ ڕۆژ ڕزگاریان بووە

لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا پاش ٤ ساڵ مانەوە بە سەلامەتی چوار منداڵ ڕزگارییان بووە، بەهۆی ئەوەی خەڵکی هویتۆتۆن و لە تەمەنێکی بچووکەوە فێری تەکنیکەکانی مانەوە لە ژیان بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی هەینی، لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا هێزە سەربازییەکان ئاشکرایانکردووە کە چوار منداڵ کە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە دارستانەکەدا ون بوون، هەموویان دۆزراونەتەوە بە زیندووی.

 

ئەو گەنجانە کە هەموویان ئەندامی خەڵکی ڕەسەنی هویتۆتۆ بوون، لەو کاتەوەی فڕۆکەکەی کە تێیدا گەشتیان دەکرد لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ١ی ئایاردا کەوتە ناو ئەمازۆنەوە بێسەروشوێن بوون، کارەساتەکە بووە هۆی مردنی دایکانیان و منداڵەکانیان کە تەمەنیان سیانزە، نۆ، چوار و یەک ساڵ بوون و بە تەنیا لە ناوچەیەکدا گیریان خوارد کە پڕ بوو لە مار و مێشوولە.

 

ڕزگارکەران سەرەتا ترسیان لە خراپترین شت هەبوو، بەڵام هەر زوو شوێن پێ و پاشماوەی میوەی کێوی بەشێکی خواردراو و ئاماژەکانی دیکەیان دۆزییەوە کە هیوایان پێبەخشین، کە ڕەنگە منداڵەکان لە ژیاندا بن دوای ئەوەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان بەجێهێشت و بەدوای یارمەتیدا دەگەڕێن.

 

خەڵکی هویتۆتۆ لە تەمەنێکی بچووکەوە فێری ڕاوکردن و ماسیگرتن و کۆکردنەوە دەبن و فیدنسیۆ ڤالێنسیای باپیرەیان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە کە منداڵە گەورەکان بە ناوەکانی لێسلی و سۆلینی بە باشی ئاشنای دارستانەکە بوون ئەمەش وایکردووە بتوانن لەگەڵ ژینگەکە خۆیان بگونجێنن.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی کۆڵۆمبیا، خاڵۆزاى منداڵەکان، داماریس موکوتوی، ڕایگەیاندووە، خێزانەکە بەردەوام "یارى مانەوە" پێکەوە دەکەن لە گەورەبووندا ئەمەش فێریان دەکات چۆن بەرگەی بارودۆخە سەختەکان بگرن.

 

هەروەها دەڵێت: " لێسلی تەمەن سێزدە ساڵان زانیویەتی چ میوەیەک ناتوانێت بخوات، چونکە میوەی ژەهراوی زۆرە لە دارستانەکەدا، وە دەیزانی چۆن ئاگاداری منداڵێکی ساوا بێت".

 

ئێدوین پاکی، یەکێک لەو سەرکردە ڕەسەنانەی کە بەشداری لە هەوڵەکانی گەڕانەکەدا کردووە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، منداڵەکان ئاردەکانیان خواردووە تا تەواو بووە و دواتر تۆوەکانیان لە دارستانەکەدا خواردووە.

 

وتیشی: "میوەیەک هەیە، پێی دەوترێت ئەڤیچور، ئەوان بەدوای تۆوێکدا دەگەڕان بۆ ئەوەی لە دارێکی ئەڤیچور بخۆن کە نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دوورە".

 

میوەی درەختی ئەڤیچور کە بە درەختی شیریش ناسراوە، دەوڵەمەندە بە شەکر و دەتوانرێت تۆوەکەی وەکو بنێشت بخورێت، وە لەکاتێکدا گەڵا هەیە کە منداڵەکان دەتوانن ئاوی پێ پاک بکەنەوە، هۆشیاربوون لەوەی ئەوانی تر ژەهراوین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ناوچەیەکە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە، شارۆچکەکان بچووکن، و لە تەنیشت ڕووبارەکەوەن نەک لە دارستانەکە."