لە عەفرین ژنێک کوژرا

ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە عەفرین کوژرا، کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعشدایە.

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

تۆڕی چالاکوانانی عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتڕاستی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ ١٢ی ئایار، کۆمەڵێک چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵیان لە گوندێکی ناوچەی ڕاکۆی عەفرین کوشتووە.

 

تۆڕی چالاکوانانی عەفرین ئاماژەی بەوەشکردووە ژنەکە ناوی ئەوفا شێخ ئەحمەدەو دوای دزینی ئەو پارەیەی پێیبووە بە ئامێرێکی بریندارکردن کوژراوە، هەروەها چەتەکان ماڵی ژنەکەیان سووتاندووە بۆ شاردنەوەی شوێنی تاوانەکە.