سوود و زیانەکانی ئیشپێکردنی فێنککەرەوەکان لە کاتی خەوتن

فێنککەرەوە هەوادارەکان لە کاتی خەوتن ژینگەیەکی پلەی گەرمای گونجاو دروست دەکات، بەڵام ئەو کەسانەی هەستیاری و کێشەی هەناسەدانیان هەیە پێویستە زیانەکانی لەبەرچاو بگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

پانکەکان ڕێگەیەکی فێنککەرەوەن بە تێچوویەکی مادی کەم و گونجاو، کە یارمەتیدەرە لە دروستکردنی کەشێکی فێنک لە ژووری نووستن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی خەوتنی ئاسوودەتر دروست بکات.

 

 فێنککەرەوە هەوادارەکان نیشانەی سووک و لە هەمان کاتدا بێزارکەر لە هەندێک کەسدا دروست دەکات، کە حاڵەتی وەک تەنگەنەفەسی یان نەخۆشی پێستیان هەیە و پێویستە پێش بەکارهێنانی زیانەکانی لەبەرچاو بگیرێن.

 

بە سووڕانەوەی هەوا لە ژووری نووستندا، پانکەکان دەتوانن هەستێکی ساردکەرەوە دروست بکەن، پلەی گەرمی هەوای ساردتر بەستراوەتەوە بە خەوی تەندروستتر و ئارامتر، بەڵام لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی دروستکردنی نیشانەکانی کۆکە، گیران و تەنانەت خوێنبەربوونی لووت هەروەها بۆ هەندێک کەس و وادەکات کە تۆز و ماددە هەستیارەکانی دیکە لە ژووردا بسووڕێنەوە کە نیشانەکانی هەستیاری خراپتر دەکات.

 

بۆ خەوتنی باش پێویستە شەوانە ژووری نوستن بە فێنکی ڕابگیرێت، پێشنیاری پلەی گەرمی ١٨ بۆ ٢٠ پلەی سیلیزی دەکات بۆ ئەوەی زۆرترین خەوی پشوودرێژ بەدەست بهێنیت، بۆ ژمارەیەک کەس، ئەمەش بە داگیرساندنی فێنککەرەوە هاوادارەکانی وەک پانکە پێش خەوتن بە تایبەت لە مانگە گەرمەکاندا بەدەست دێت، لە ڕێگەی سووڕی هەواوە، پانکەکان هەستێکی ساردبوونەوە لە ژووری نووستندا دروست دەکەن بۆ یارمەتیدانی بەدەستهێنانی پلەی گەرمی خەوتنی گونجاو.

 

توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە کە هەواگۆڕکێی هەوای میکانیکی تێکچوونی خەو لە کەسەکاندا کەمدەکاتەوە، توێژینەوەیەکی دیکەی ساڵی ٢٠١٩ هەروەها دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی پانکە لە شەودا بۆ نەخۆشە بەساڵاچووەکان پەیوەستە بە باشتربوونی جۆریەتی خەوەوە.

 

هەروەها هەندێک کەس حەزیان لە کاریگەری دەنگی فێنککەرەوە هەوادارەکانە، کە دەتوانێت یارمەتی خەوتن بدات، جگە لەوەش، فێنککەرەوە هەوادارەکان تاڕادەیەک تێچووی مادی کەمیان هەیە کە ئەمەش وایان لێدەکات بژاردەیەکی گونجاوتر بن.

 

فێنککەرەوە هەوادارەکان بە گشتی بێ زیانن بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام پێویستە هەندێک کەس ئەم مەترسیانەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن کە شەوانە بە پانکە دەخەون.

 

لە ئەگەری هەبوونی نەخۆشی تەنگەنەفەسی، هەستیاری یان کێشەی پێست، پێش بەکارهێنانی فێنککەرەوە هەوادارەکان پێویستە کاریگەرییەکانی لەبەرچاو بگیرێت، لە کاتێکدا جوڵەی هەوا کە بەهۆی پانکەکانەوە دروست دەبێت ژووری نووستن سارد دەکاتەوە، بەڵام دەتوانێت ماددە هەستیارییەکان و تۆز بخاتە ناو هەوا، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی تەنگەنەفەسی یان هەستیاری.

 

هەروەها هەبوونی نەخۆشییەکانی حاڵەتی وشکی پێست وەک ئەکزیما یان سەدەف، ڕەنگە وابکات کە فێنککەرەوە هەوادارەکان هەڵبژاردەیەکی باش نەبن، چونکە جوڵەی هەوا دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی زیاتر و نیشانەکانی خراپتر دەکات.

 

بە هەمان شێوە تووشبووانی وشکبوونەوەی چاو لەوانەیە هەست بە خراپتربوونی نیشانەکانیان بکەن لەگەڵ بەکارهێنانی پانکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شەودا.