کامالا هاریس بە دەنگی ٩٩%ی نوێنەران بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بووە کاندیدی پارتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە لە ٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

پاش ٥ ڕۆژ لە دەنگدانی ئۆنڵاینی نوێنەرانی پارتی دیموکرات، کامالا هاریس بە دەنگی ٩٩%ی نوێنەران بووە کاندید فەرمی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.

 

ئێستا کامالا هاریس بووەتە یەکەمین ژن لە ڕەشپێستەکان لە مێژووی ئەمریکادا، کە بەربژێری فەرمی پارتێکی سیاسی بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.

 

کامالا لە خێزانێکی کۆچبەر لەدایکبووە، لەناو دامودەزگا سیاسی و یاساییەکانی کالیفۆرنیادا بە چەندین پۆست و ڕۆڵدا تێپەڕی تا بووە یەکەمین ژن، کە پۆستی جێگری سەرۆک بەدەستبهێنێت.