"فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ئایین و نەتەوە و بیروباوەڕ و پێکهاتەکانی کۆکردەوە"

ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار، ناڕەزایەتی ژنانی هندستان و بەرخۆدانی ژنە زیندانییەکانی هەڵسەنگاند و وتی: فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" تەنیا کۆبوونەوەی ژنان نییە، بەڵکو کۆبوونەوەی ئایین و نەتەوە و بیروباوەڕ و پێکهاتەکانی دروست کردووە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ-ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار، خەباتی ژنان و پێویستی خۆپاراستنی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و بەرخۆدانی ژنانی لە زیندانەکاندا هەڵسەنگاند.

 

ڕیحان لۆقۆ ئاماژەی بەوەکر، ڕاپەرین و تێکۆشانی ژنان لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ، لەدژی هەموو بیرێکی ئایینی بە ئامانجی پاراستنی فەرهەنگ و زمان و بوون و شوناس و جوگرافیا، بەبێ پچڕان بەردەوامە و وتی: کاتێک باس لە خەباتی مێژوویی ژنان دەکەین ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی بۆ ژنان هەیە کە دەڵێت 'سەدەی بیست و یەک سەدەی ئازادی ژنان دەبێت'، بە پێشەنگایەتی ژنان، شۆڕش و ڕاپەرین نەک تەنها لە ڕۆژئاوا-باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوودەدات بەڵکو لە هەموو ناوچەکاندا ڕوو دەدات، لە هەمان کاتدا ژنان پێشەنگایەتی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن، ئاستی تێکۆشان و ڕێکخستنی ژنانیش لە گەشەکردندایە، دەنگی شۆڕشی ژنان لە سەرانسەری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جیهان فراوانتر دەبێت.

 

"ژنانی کورد دەرگا و ئاسۆی چارەسەرییان بۆ ژنانی جیهان کردەوە"

ڕیحان لۆقۆ قۆناغی تێکۆشانی ژنانی لەسەر ئاستی وڵات و دەرەوەی وڵات بەبیرهێنایەوە و وتی: ئەگەر قۆناغی خەباتی ژنان لە مەیدانی ڕێپێوانی ئازادیدا هەڵبسەنگێنین، وەک ئەوە وایە کە بەرخۆدانی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ لە کوردستان گەشە دەکات، لە ناوچەکانی پاراستنی میدیا، مەخموور، شەنگال، باکووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنها کۆبوونەوەی ژنان نییە، کۆکردنەوەی چەندین گروپ، ئایین، ناسنامە و کولتوورەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە ئەوان باوەڕیان بە ئازادی و دیموکراتیک و یەکسانی هەیە لە دەوری ئەم فەلسەفەیە چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە دابین دەکات، ژنان دەتوانن دەرگا و ئاسۆی چارەسەرەکان بۆ ژنانی جیهان بکەنەوە و بازنەی ئازادی فراوانتر بکەن.

 

"شۆڕشی ژنان بەرخۆدانی مێژوویی ژنان و خەڵکی هیندستان لە باوەش دەگرێت"

ڕیحان لۆقۆ پێشوازی لە بەرخۆدانی ژنانی هیندستان کرد لە مێژوودا و جەختی لەسەر قسەکانی خۆی کردەوە و وتی: ئێمە خۆشەویستی خۆمان بۆ ژنانی هیندستان دەردەبڕین و دەڵێین شۆڕشی ژنان بەرخۆدانی مێژوویی ژنانی هیندستان و گەلەکەی لە باوەش دەگرێت، ئەو ژنانەی لە دەوری فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی کۆدەبنەوە، پاڵپشتییەکی گەورەیان هەیە، ئەم پاڵپشتیە بەرخۆدان و خەبات بۆ خۆڕێکخستن دروست دەکات، بە پاراستنی دەتوانین ڕەنگی فەلسەفە بەشێوەیەکی دیموکراتیک لەناو خەڵکدا بونیاد بنێین، بازنەی ئازادی لە دەوری ئەم فەلسەفەیە گەشە پێدەدەین و بە هاودەنگی و یەکگرتوویی ژنان دەتوانین ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست بهێنین.

 

"پێویستە ژنە زیندانییەکان وەک نموونەیەک شوێن ساکینە جانسیز بکەون"

ڕیحان لۆقۆ پیرۆزی خەبات و ڕاپەڕینەکانی ژنانی لەسەر ئاستی وڵات و دەرەوەی وڵات دەربڕی و وتی: هەرچەند زیاتر هۆشیاری زانست و پاراستن لەگەڵ بەرخۆدانی ژن، ژیان، ئازادی زیاتر بێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشڕەوی دەکات، سڵاو لە بەرخۆدانی ئەو ژنانە دەکەین کە لەناو چوار دیواردا تێدەکۆشن، بەرخۆدانی مێژوویی بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەرییە ئەو ژنانەی زیندانیکراون لە هەموو وڵاتان دەڵێین ساکینە جانسز وەک بنەمایەک وەربگرە و ژیان و کەسایەتی خۆت بە بەرخۆدانی ساکینە جانسز ڕێکبخە و کۆتایی بەئەقڵی ڕەگەزپەرستی و داگیرکەر بهێنە.

 

"پەرەپێدانی سیستمی خۆپاراستن بۆ خەباتێکی درێژخایەن"

ڕیحان لۆقۆ لە کۆتایی قسانیدا وتی: پێویستییەکی زۆر هەیە سیستمی خۆپاراستن بخەینە ناوەڕاستی ئەو خەبات و بەرخۆدانەی کە دەیکەین، چونکە خەباتی ئێمە درێژخایەنە و ئەگەر خۆمان نەپارێزین، ئێمەش لەوانەیە دەستکەوتەکانی ئێستا لەدەست بدەین، بۆیە دەبێت پەرە بە سیستمی خۆپاراستن بدەین و ئاستی زانست بەرز بکەینەوە سەدەیەکی زۆر گرنگە بۆ ژنان، دەبێت ڕۆڵی خۆمان لە پێکهاتەکانی ئێستا و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بگێڕین.