لە ئەوروپا بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان لە سلێمانی شەرمەزار کرا

کوردان و ئازادییخوازان، لە شارەکانی ئەورووپا دژی بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین چوونە مەیدانەکان و شەرمەزاریان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ناوچەی سەیدسادقی پارێزگای سلێمانی لە ٢٣ی ئاب ڕۆژنامەنووسانی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین گیانیان لەدەستدا.

 

کوردان و ئازادییخوازانی ئەنتەرناسیۆنالیست لەسەر بانگەوازی دەکتەم و ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان لە مارسیلیا کۆبوونەوەو ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە ئەم هێرشە قبووڵ نەکرێت و هەڵوێستی هاوکاری پەدەکەیان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

 

دارمشتاد

لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا چالاکییەک لەلایەن تەژەکە-ئە ڕێکخرا و دەوڵەتی تورک و پەدەکە شەرمەزارکران، ئاماژە بەوەکرا، چاپەمەنی ئازاد هەرگیز دەستبەرداری پێنووس و کامێراکان نابێت.

 

زیوریخ

کوردستانیان لە زیوریخ لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی بێریتان و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک کۆبوونەوە، داوایان کرد ئاسمانی هەرێم بەڕووی دەوڵەتی تورک دابخرێت.

 

ئیمرا کارا، لەسەر ناوی جەدەکە ڕاگەیەندراوێکی بە زمانی ئەڵمانی خوێندەوە، ڕایگەیاند ئەم هێرشانە بە دەستووری هێزە نێونەتەوەییەکان ئەنجام دەدرێت کە ئاسمانی هەرێمەکەیان بەڕووی تورکیادا کردووەتەوە، ئەمەش هاوکاری قڕکردنی کوردە لەلایەن ئەو هێزانەوە.

 

ئەمروڵا بینگۆل لەسەر ناوی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی کوردانی دیموکراتیکی سویسرا، وتی: بە هاوکاری ئیدارەی پەدەکە ئەمڕۆ ٢ هاوڕێی ژنمان کوژران

.

تیچینۆ

کوردستانیان لە کانتۆنی تیچینۆی سویسرا وتیان: ئەم هێرشە بە هێڵی خیانەتی پەدەکە ئەنجامدراوە، دەبێت بزانن ئێمە هەرگیز بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نابین، لە مەیدانەکان دەنگ بەرزدەکەینەوە و وەڵامی کۆمەڵکوژییەکان دەدەینەوە، گەلی وڵاتپارێزی باشوورمان وەڵامی پێویستی خیانەت دەداتەوە.