دایکانی شەممە ئازاد کران

دایکانی شەممە بۆ چالاکییەکەیان کە دەیانویست بچنە گۆڕەپانی گالاتاسەرای، ٢٤ کەسیان دەستگیرکران و لەهەمان ڕۆژدا ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکانی شەممە دوێنێ ٩٥٦ەمین چالاکییان ئەنجامدا، سەرەڕای بڕیاری دادگای دەستووری بۆ قەدەغەی گۆڕەپانی گاڵاتەسەرای کە بڕیاری پێشێلکاری دابوو، ماوەی ١٦ هەفتەیە گەمارۆی پۆلیس بەردەوامە.

 

لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، کە لەلایەن سەرکردەکانی بارۆی پارێزەرانەوە پشتیوانی لێکرا، خەڵکەکە لەبەر دەرگای بارۆی ئیستەنبوڵەوە ویستیان بەرەو گۆڕەپانی گالاتاسارای ڕێپێوان بکەن، پۆلیس ڕێگەی بە بڕیارەکەی پارێزگای بەیئۆغڵو نەدا وەک بیانوویەک بۆ قەدەغەکردن، ئەرەن کەسکین، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "IHD" لەناو ٢٤ کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران و دوای وتە لێوەرگرتن ئازاد کران.

 

دایکانی شەممە لە هەژماری دیجیتاڵی خۆیان ئەمەیان بڵاویان کردەوە: ئێمە دەست لە گاڵاتەسەرای بەرنادەین.