کرێی خانوو و دووری شوێنی کار سەختی بۆ ژنانی سودان دروستکردووە

ژنان لە سودان لە کاتی گەڕان بە دوای ماڵ لە نزیک شوێنی کارەکانیان ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، بەهۆی ئەوەی ماڵەکانی خۆیان چۆڵکردووە و توانای کرێدانی ماڵێکی دیکەیان نییە.

مەیسا قازی

 

سودان- لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە سودان، دانیشتووانی ئەو وڵاتە تەنانەت لە ناوچە ئارامەکانیشدا، ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوونەتەوە، لەوانە گرانبوونی تێچووی خانووبەرە، زیادبوونی کرێی خانوو و ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەران، ئەمەش فشاری خستووەتە سەر ژیانی ژنان.

 

سەلما عەتائەڵڵا، کرێی خانووەکەی ١٥ هەزار لیرەیە کە لە خانووەکانی سەر بە دەسەڵاتی هێڵی ئاسنی سودان دەژی، ئاماژە بەوە دەکات، بە بەردەوامی کرێ دەدات، بە پێویستی دەزانێت دەسەڵات ئەو هێڵە چۆڵ بکەن و بەتایبەت کە لە پاش شەڕەوە کۆمەڵێک کرێکار لە خەرتوومەوە هاتوون.

 

سەلما عەتائەڵڵا مامۆستای قوتابخانەی ناوەندییە و ٢٠ ساڵە لەو ناوچەیە کاری کردووە، دەیەوێت ڕێگەیەک بدۆزێتەوە لە نێوان درێژەدان بە کارەکەی و دۆزینەوەی شوێنێکی نیشتەجێبوونی ئەمنی و گونجاوتر لە ناوچەی ئەمری، تا لەوێ بچێتە ماڵی یەکێک لە ناسراوەکانی، چونکە دەسەڵاتی ئاسنیی سودان داوای لێکردووە ماڵەکەی بەجێبهێڵێت، بەڵام پێش ئەوەی ماڵەکەی چۆڵ بکات، براکەی ئاگاداری دەکاتەوە کە ماڵەکەی لەلایەن پۆلیسەوە چۆڵکراوە و ئێستا جانتاکانیان لە شەقامەکەدایە.

 

دوابەدوای هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گواستنەوەی بۆ ناوچەیەکی دیکە، فەرمانگەی پەروەردە بە سەلما عەتائەڵڵای ڕاگەیاندووە کە لە شوێنی خۆی پێوستە جێگرەوەیەک بهێنێت، چونکە ساڵی نوێی خوێندن نزیکە، هەرچەندە بڕیاریدا بچێتە ناوچەیەکی نوێ بۆ وتنەوەی وانە، بەڵام کرێی خانوو بۆ ئەو وەک فشارێک وابوو، پێویستی بە خەرجی زیاتر هەبوو بۆ دابینکردنی کرێی ڕێگا و بان.

 

سەلما عەتائەڵڵا، دەبوو بڕیار بدات یان لە خانوویەکی دیکەی کرێدا بژی، کە ڕووبەڕووی کرێی زیادی خانوو دەبێتەوە، کە لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار لیرەدایە، چونکە پانزە هەزار لیرەی دەدا بە دەسەڵاتی هێڵی ئاسنی سودان، یان لە ناوچەی ئەمری لە ماڵی یەکێک لە ناسیاوەکانی بژی و قبوڵی مووچەیەکی کەم بکات، لە کاتێکدا وەزارەتی پەروەردە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نادات.

 

سەلما عەتا دەڵێت: فەرمانگەی پەروەردە داوای لێکردم جێگرەوەیەک بدۆزمەوە، پێیان وتووە پێویستە هاتووچۆ بکات بۆ گەیشتن بەو شوێنەی وانەی تێدا دەڵێتەوە، بەڵام بەهۆی دۆخی قورسی ژیانیان و دابین نەکردنی پێداویستییەکانیان ناتوانێت هاتووچۆ بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کاتە براکەی پەیوەندی پێوەکردووە و باسی چۆڵکردنی ماڵەکەیان کردووە دەڵێت: ئەوان دەیانەوێت من وەک مامۆستایەک وانە بڵێمەوە بەڵام هیچ ژیانێکی سەلامەت بۆ من بوونی نەبێت.

 

سارە عەتا، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەکان کار دەکات، کە شوێنەکەی لە نزیک ماڵەکەیدایە، دوای ئەوەی دوورخراوەتەوە بۆ ناوچەی نوێی ئەمری، قورس بووە تا بتوانێت خانوویەک دابینبکات بە کرێیەکی گونجاو.