"سوورین لەسەر درێژەدان بە شۆڕشی ژنان"

لە چوارەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەلینجدا، ماجیدە حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار وتی: لە بەرامبەر کوشتن و کۆمەڵکوژی ژنان، وەک کۆنگرەی ستار پێشەنگایەتی خەبات و سەرکەوتن دەکەین و پاڵپشتییەک دەبین بۆ هەموو ژنان.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ-کۆنگرەی ستار کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخراوە، ئەمڕۆ وەک ڕێکخراوێکی گەورەی ژنان سەیر دەکرێت، کە نوێنەرایەتی سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنان دەکات.

 

شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە زۆر بواردا مایەی گەشە و ڕووناکی بووە، بۆ ژنان بە شێوەیەکی جیاواز هەڵدەسەنگێندرێت، بە درێژایی مێژوو هیچ شۆڕشێک نەبووە کە بتواندرێت وەک شۆڕشی ژنان ڕێکبخرێت، ڕاستە ژنان لە زۆرێک لە ڕاپەرینەکاندا بەشدارییان کردووە و تەنانەت پێشەنگایەتیشیان کردووە، بەڵام ئەوە لە پێناو خۆیاندا نەبووە، ئەم ڕاستییە مێژووییە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شێوێندرا، کە سیستمەکەی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان دادەنێت، لەم ڕووەوە پێشەنگی ئەم دەستکەوتانە ڕێکخراوی کۆنگرەی ستارە کە ماوەی ١٩ ساڵە ژنانی لە هەموو توێژەکان لە باوەش گرتووە و کۆیان کردووەتەوە، بۆیە لە ناوەندی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆنگرەی ستار هەیە، کە بە ئامانجگرتنی ئەندامان و بەڕێوەبەرەکانی شۆڕشی ژنان دەکاتە ئامانج، ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە کۆبانێ لە کانتۆنی فورات ڕوویدا، سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕێکخراوەکانی ژنان نیشان دەدات.

 

سەرەتا هەلینج بوو

 ماجیدە حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات، ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا تەنها لە کۆمەڵکوژی هەلینجدا سنووردار نەبووە و وتی: کۆمەڵکوژی هەلینج یەکەم هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوو بۆ سەر ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەم هێرشەدا خەبات و بەرخۆدان و پێشەنگایەتی ژنان کرایە ئامانج کە ئەمەش لە بەئامانجکردنی تاکەکان لەم کۆمەڵکوژییەدا ڕەنگ دەداتەوە، چالاکوان زەهرا بەرکەڵ کە هاوکات هاوڕێمان بوو بە کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، ڕۆڵێکی گرنگی لە کار و گەشەپێدان و پاراستنی ژناندا هەبوو، هەروەها هەبوون مەلا خەلیل و ئەمینە وەیسی  کرانە ئامانج، سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک دژی ژنان تەنیا لەم کۆمەڵکوژییەدا سنووردار نەبووە، لە ساڵانی ڕابردوودا دەیان کۆمەڵکوژی ڕوویانداوە کە ژنانی بە تایبەتی کردووەتە ئامانج.

 

"مۆدێلی ژیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکرێتە ئامانج"

شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئێستادا وەک مۆدێلێکی نوێی ژیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پێناسە دەکرێت، بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت بە ئازادی بژین و چارەسەر نابینن، توانیان بوون و خەونەکانی خۆیان لەم شۆڕشەدا بدۆزنەوە، ماجیدە حەسون لەو بارەیەوە وتی: هۆکاری کوشتنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دەستکەوتەکانی ئەوانە، ژنان لە شۆڕشدا توانیان لە هەموو بوارێکدا شۆڕش بونیاد بنێن و پێشەنگ بن لە گۆڕینی سیستمی باڵادەست، بەتایبەت لە پرۆسەی هێرشەکانی چەتەکانی داعشدا ژنان ڕۆڵی سەرەکییان لە لەناوبردنی چەتەکاندا بینی و بوونە ڕەمزی بەرخۆدان بەرامبەر هەموو جیهان، هەروەها ئەو مۆدێلە ژیانەی که له باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەزموون دەکرێت، سەڕنجی زۆر کەسانی ڕاکێشا که سەڕدانی ئەو ناوچانەیان کردووه و له ڕاستیدا بینییان، تەنانەت ژنانی فێمینیست پشتیوانییەکی زۆریان لە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەم شۆڕشە کرد، لە سەردەمێکدا کە شۆڕشی ژنان سنووری ئەو هەموو وڵاتەی بەزاندووە، بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورکیا دەستکەوتی کاریگەر لەم جۆرە قبوڵ ناکات و بێدەنگ نابێت.

 

"تێکۆشانمان یەکلاکەرەوەیەو سەردەکەوین"

ماجیدە حەسون وتی: دەوڵەتی تورک ناوەندی ئەم شۆڕشە دەکاتە ئامانج لەپێناو لاوازکردن و ڕێگریکردن لە پێشکەوتنەکانی، لە بەرامبەر ئەمەدا، لە هەر دەرفەتێکدا، ئەو ژنانەی باوەڕیان بە شۆڕشەکەیان هەیە، وەڵامی گەورە بۆ هەوڵەکانی جینۆساید دەدەنەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تا ئێستا بێ وەڵام نەبوون، ژنان لە هەموو هەنگاوێکدا سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا پێچەوانە دەکەنەوە، واتە سەرکەوتنێکی نوێ بەدەست دەهێنن، سەرهەڵدانی شۆڕشگێرانەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێداگری ژنانی بۆ گۆڕینی سیستم و بیرکردنەوەی ئێستا بۆ هەموو دەسەڵاتە هەژموونەکان پێناسە کردووە، خەباتی ژنانی کورد لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا گەشە دەکات، بەم ڕێکخستن و بەرخۆدان و خەباتە، دەبینە وەڵامی هۆشیاری ئێستا.

 

دوژمن زۆرن بەڵام بڕیارەکە وەک یەکە

 لە یادی چوارەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەلینجدا، ماجیدە حەسون پەیامی ژنانی بەم شێوەیە دەربڕی: باسمان لە کردار و فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا کرد، هێزەکان جیاوازن، بەڵام هۆشیاری و سیستم لەسەر ژنان و پێکهاتەکان وەک یەکن، هەموویان پشت بە هزری هەژموونەکان و دەوڵەتە نەتەوەییەکان و پیاوسالارەکان دەبەستن کە پابەندن بە لەناوبردنی گەلان، لە فەلەستین، سودان، ئۆکراینا و بە گشتی ئەو وڵاتانەی کە لە ناوەڕاستی شەڕ و ململانێکاندان، ژنان زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە، لە هەموو شوێنێک ئەم سیستمە ژن دەکوژێت، بەڵام شێوازەکانی جیاوازن.

 

"پێویستە ژنان یەکگرتوویی خۆیان بەهێزتر بکەن"

 لە کاتێکدا ئەم هێزانە لە دژی شۆڕشەکەمان یەکدەگرن، ئێمەش وەک ژن یەکگرتوویی خۆمان پتەوتر دەکەین، بە تایبەتی بانگەوازی ژنان بۆ ئەوەی بەشێک بن لەم شۆڕشە، هاوشێوەی ژنانی شاری سوەیدا لە سووریا، لەم پرۆسەیەدا گرنگە، ئێمە وەک کۆنگرەی ستار لە چوار ساڵەی کۆمەڵکوژی هەلینجدا ئەمە دەڵێین؛ ئێمە وەک ژنی کورد ڕادەستی هێرشەکانی ئێستا نابین و دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین، لە دژی کوشتن و کۆمەڵکوژی ژنان، ئێمە وەک ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار پێشەنگایەتی خەبات و سەرکەوتن دەکەین و پشتیوانێک دەبین بۆ هەموو ژنان، ئەمساڵ هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر بە جینۆسایدی ژنان جیاواز دەبێت و ئەمەش بە کردار دیار دەبێت.