ڕۆژانە
-

ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بڵاوکرایەوە
ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنفرانسی ژنان لە لوبنان بڵاوکرایەوە و بە ئاماژەدان بە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی، جەخت لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە.
-

جامی جیهانی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، سوید لە پلەی سێیەمدایە
لە جامی جیهانی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ژنانی سوید بۆ جاری چوارەم مەدالیای بڕۆنزیان لە یارییەکانی پلەی سێیەم و چوارەم بەدەستهێنا.
-

لە سلێمانی وۆرکشۆپێکی هۆشیاری و پەرەدان بە تواناکانی ژنان بەڕێوەچوو
لە سلێمانی بە ناونیشانی "پەرەپێدان بەتواناکانی ژنان و ڕوانێکی فراوان بۆ پرسەکان" ژنان بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکدا کرد.
-

لە جۆلەمێرگ ١١ کەس کە دەستبەسەرکرابوون ئازادکران
١١ کەس کە لە ١٥ی ئاب لە جۆلەمێرگ دەستبەسەرکرابوون، بە مەرجی کۆنترۆڵ ڕەوانەی دادگا کران.
-

لە عێراق لە بواری فێرکردن و خۆشگوزەرانی جیاکاری لە نێوان منداڵانی کوڕو کچ دەکرێت
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار منداڵ لە مافەکانیان بێبەشن، لە بواری فێرکردن و خۆشگوزەرانیش جیاکاری لە نێوان منداڵانی کوڕو کچ دەکرێت.
-

لە لوبنانەوە؛ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی دەستەبەری ئازادی ژنانە
لە دووەم ڕۆژیدا، کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەردەوامە، ژنان گفتوگۆ لەسەر "تێڕوانینی هاوڕێی ژنان، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و کاریگەرییەکانی لەسەر بەرز کردنی ئاستی تێكۆشانی ئازادی ژنان" دەکەن.
-

هەزارو ٣٠٠ کەس لە هاوای و ئاگری دارستانەکان لە کەنەدا بێسەروشوێنن
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و وشکبوونی کەشوهەوای ئەمساڵ بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا و هەزاران کەسی ئاوارە کردووە.
-

تەبرێز... پارکی ئەئل کلی بەناوبانگترین شوێنی گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
پارک و دەریاچەی ئەئل کلی گەورەترین شوێنی سەوزی شاری ئێرانە و بە یەکێک لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە.
-

زەلال ئەیمەن: هێزی ڕاستەقینە لە بەهێزکردنی ژنانەوە دێت
زەلال ئەیمەن، ڕێکخەری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ژنان بۆ چارەسەری نوێ کە بەشداری لە کۆنفرانسی گەیاندنی ژنان لە ڕواندا کردووە، وتی: پێویستە گرنگییەکی گەورە نیشان بدەین بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ئاستی جیهاندا، چونکە هێزی ڕاستەقینە لەوەدایە.
-

ژنانی کۆبانێ: دایکانی ئاشتی نوێنەرایەتی داواکارییەکانمان دەکەن
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ تیشکیان خستەسەر خەبات و بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی لە باکووری کوردستان و ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا لە هێز و ئیرادەی دایکانی ئاشتی دەترسێت، بۆیە ئەوانی دەستگیرکرد.
-

بەردەوامی پانێڵی ژنان؛ تێکۆشانی ژنان مۆدێلێکی نوێی بەرەنگاربوونەوە پراکتیزە دەکات
لە پانێڵی دووەمی کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ژنان باسیان لە گرنگی سیستمی هاوسەرۆکایەتی کرد، لەپێناو دیموکراتیزەکردنی سیاسەتدا، کە دەتوانێت نمونەیەکی دیکەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە بێت، بە پاراستنی پێکهاتە و لایەنە جیاوازەکان.
-

"بە کۆنفرانس هێڵی تێکۆشانی سەردەمی نوێمان دیاری دەکەین"
جانان چالاگان، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، هێڵی خەبات لە کۆنفرانسی ژنان لە ٨-٩ی ئەیلول دیاری دەکەن.
-

"دەنگ هەڵات" تایبەت بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە
کورتە فیلمێک بەناوی "دەنگ هەڵات" لەسەر شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ی بەرهەم دەهێنرێت و بڕیارە لە ساڵیادی سەرهەڵدانەکانى ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بڵاو بکرێتەوە.
-

نێرگس محەمەدی ئیدانەی "توندوتیژی کوشندە" دەکات دژی ژنانی خۆپیشاندەر
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە نامەیەکدا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژی جەستەیی و لێدانی ژنانی زیندانی سیاسی و ئەو خۆپیشاندەرانەی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون.
-

ئەنەس جابر گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی سینسیناتی تێنسی ٢٠٢٣
ئەنەس جابری ژمارە پێنجی جیهان و ئیگا شیڤۆنتیک گەیشتن بە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی سینسیناتی تێنسی ٢٠٢٣.
-

کۆنفرانسی ژنان لە لوبنان؛ سیستمی جیهانی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت
پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بیروتی پایتەختی لوبنان بەردەوامە، باس لە ئەنجامی دەستێوەردانەکانی سیستەمی باڵادەستی جیهانی لەسەر ژنانی ناوچەکە لە سەدەی بیست و یەکەمدا دەکرێت.
-

دەرووناسێکی بەهایی له ئێران ده ستگیرکرا
نەوشا بادی سابەت،دەروونناس و نووسەری باوەڕی بەهایی لە ئێران دەستگیرکرا.
-

لوبنان، کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەستی پێکرد
کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە دروشمی "بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ئەزمونی تەڤگەری ژنان بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانە هەرێمییەکان" لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستی پێکرد و کۆنفرانسەکە پێشکەش بە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان کرا.
-

لە بەسرە باوکێک دەستگیرکرا کە دوو کچی خۆی ئەنشکەنجە داوە
هێزە ئەمنییەكانی بەسرە، دەستگیركردنی باوكێكیان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاشكرا بووە دوو كچی خۆی بە شێوەیەكی دڕندانە ئەشكەنجە داوە.
-

لە ڕووداوێکی ناڕووندا ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر دوو ژنی کرد بەژێرەوەو هەڵات
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر لە دوو ژنی داو شۆفێرەکە هەڵاتووە، یەکێک لەژنەکان گیانی لەدەستداو ئەوی دیکەش بریندارە.