ڕۆژانە
-

عێراق لە پلەی پێنجی خراپترین وڵات دایە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا
نوێنەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا، "پلەی گەرما بۆ زیاتر لە ٥٥ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی وشكەساڵی".
-

ڕژێمی ئێران سەنگەری بلۆک لەناو شاری سنە دروستدەکات
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی، هێزی ئەمنی لە زۆرێک لە شارەکان بڵاوکراوەتەوە و ڕژێم دەستی کردووە بە دروستکردنی سەنگەر بە بلۆک.
-

دووەمین ساڵەی دەسەڵاتی تاڵیبان؛ ژنانی ئەفغانستان سەرکوتی ئازادییەکان ئیدانە دەکەن
ژنانی خۆپیشاندەری ئەفغانستان جەختیان لەوە کردەوە، ژنان دەیانەوێت وڵاتەکە لە بوونی تاڵیبانی ژنکوژ پاک بکەنەوە، بۆ ئەوەی هیچ ژنێک نەبێتە قوربانی هەڵاواردن.
-

ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان ئازاد کرا
ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی کردبوو، دوو جار دەستگیرکرا و بە کەفالەت ئازاد کرا.
-

لە بەڕێوەبەرایەتی کامپەکانی ڕۆژئاوا نامەیەک بۆ ژنانی ئێزیدی
چالاکییەکانی نۆیەمین ساڵیادی ٧٤ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدی بەردەوامەو لە بەڕێوەبەرایەتی کمامپەکانی ڕۆژئاوا نامەیەک بۆ ژنانی ئێزیدی نێردرا، نامەکە باس لە ئازارەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی و ژنانی ئێزیدی دەکات.
-

بە بەشداری ژنان خۆپیشاندان لە سنووری هەولێر دەستیپێکرد
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە شارەدێی ئاشتی سەر بە کۆیە لە سنووری هەولێر، بە بەشداری ژنان خۆپیشاندان دەستیپێکرد.
-

یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی ئۆکراینا دەکات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دانەوێڵە
یەکێتی ئەوروپا خوازیاری یارمەتی ئۆکراینایە بۆ هەناردەکردنی بەشێکی زۆری دانەوێڵەکانی لە ڕێگەی ڕێڕەوی وشکانییەوە.
-

ژنێکی گەنج توشی نەخۆشی " هاری سەگ" بوو
ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵان وەک یەکەم حاڵەتی توشبووی " هاری سەگ" لە بەعقوبە تۆمارکرا.
-

لە بەنگلادیش بەهۆی لافاوەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
بارانبارینی بەخوڕ و داڕمانی زەوی لە بەنگلادیش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٥ کەس.
-

شیوا کاشانی و نازیلا مەعروفیان بە وەکالەت ئازاد کران
هاووڵاتییەکی بەهایی بە ناوی شیوا کاشانی نەژاد، هەروەها ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو نازیلا مەعروفیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
-

کۆشکی مێژوویی سیمۆن لە ئێران داخرا
کۆشکی سیمۆن لە ئەسفەهان بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی جلوبەرگ و حیجابی زۆرەملێ مۆرکرا.
-

عێراق قەدەغەکردنی لەسەر تێلێگرام هەڵگرت
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، قەدەغکردن لەسەر ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام هەڵدەگیرێت.
-

لە سویسرا ڕێپێوانی مرۆڤایەتی لە لایەن چالاکوانانەوە بەڕێوەدەچێت
چالاکوانانی کەشوهەوای سویسرا لە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیدا داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد دژی دادپەروەری کەشوهەوا و کێشەکانی کۆچ و کۆچبەران.
-

شەڕو پێکدادان لە سودان بەردەوامە و ١٥٠ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی پێكدادانی ئەم دواییەی نێوان هێزەكانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان، ١٥٠ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.
-

لە ئاکبەلەن سەربازەکان بەربەستەکانیان زیاد کرد
پارێزەرانی ژیان کە بەردەوامن لە تێکۆشانیان دژ بە کۆمەڵکوژی سروشت لە دارستانەکانی ئاکبەلەن، ئەو توالێتە گەرۆکانەی کە ویستیان لە ناوچەکە دایبنێن ئاستەنگ کراو سەربازەکان بەربەستەکانیان زیاد کرد.
-

ئێران لە پلەی ٩٠ی جیهاندایە بۆ بەدخۆراکی
ڕێکخراوی فاو ڕایگەیاند کە ئێران لە ڕووی بەدخۆراکییەوە لە پلەی ٩٠ی جیهان دایە.
-

١٥ی ئاب یەکێکی دیکەیە لە بەروارە ڕەشەکانی ئەفغانستان
تاڵیبانەکان ئاهەنگی ١٥ی ئاب دەگێڕن بۆ ئەوەی نیشان بدەن کە "جیهاد دژی ئەمریکا"یان بردووەتەوە و لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە پەیوەندیان لەگەڵ حکومەتی تاڵیبان نییە، بەڵام هەفتانە ٤٠ ملیۆن دۆلار بە ئاشکرا دەداتە تاڵیبان.
-

"گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە مافەکانی ژنان پێویستی بە پەروەردەکردنی هەموو ئەندامانی خێزان هەیە"
لەم دواییانەدا ژمارەیەک لە کۆمەڵەکان و دامەزراوەکانی ژنان هەنگاویان نا بۆ گۆڕینی قسەکانیان بە مەبەستی گۆڕینی کولتووری کۆمەڵایەتی و بەشداریکردنی هەموو ئەندامانی خێزان بۆ باشترکردنی ڕاستی ژنان.
-

پارتی سەوزی ئوسترالیا داوا دەکات کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بە جینۆساید بناسێندرێت
دوای ئەوەی چەنیدن وڵات کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان بە جینۆساید ناساند، پارتی سەوزی ئوسترالیاش داوادەکات وڵاتەکەی ئەو کۆمەڵکوژییە بەجینۆساید بناسێنێت.
-

گەڕانەوەی ٣٨٥ منداڵی ئۆکراینی لە ڕووسیا پشتڕاست کرایەوە
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە مانگی ئاداردا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەرکرد بەهۆی تاوانی جەنگی "دەرکردنی نایاسایی" منداڵان.