ڕۆژانە
-

ئەنەس جابر گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی سینسیناتی تێنسی ٢٠٢٣
ئەنەس جابری ژمارە پێنجی جیهان و ئیگا شیڤۆنتیک گەیشتن بە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی سینسیناتی تێنسی ٢٠٢٣.
-

کۆنفرانسی ژنان لە لوبنان؛ سیستمی جیهانی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت
پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بیروتی پایتەختی لوبنان بەردەوامە، باس لە ئەنجامی دەستێوەردانەکانی سیستەمی باڵادەستی جیهانی لەسەر ژنانی ناوچەکە لە سەدەی بیست و یەکەمدا دەکرێت.
-

دەرووناسێکی بەهایی له ئێران ده ستگیرکرا
نەوشا بادی سابەت،دەروونناس و نووسەری باوەڕی بەهایی لە ئێران دەستگیرکرا.
-

لوبنان، کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەستی پێکرد
کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە دروشمی "بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ئەزمونی تەڤگەری ژنان بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانە هەرێمییەکان" لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستی پێکرد و کۆنفرانسەکە پێشکەش بە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان کرا.
-

لە بەسرە باوکێک دەستگیرکرا کە دوو کچی خۆی ئەنشکەنجە داوە
هێزە ئەمنییەكانی بەسرە، دەستگیركردنی باوكێكیان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاشكرا بووە دوو كچی خۆی بە شێوەیەكی دڕندانە ئەشكەنجە داوە.
-

لە ڕووداوێکی ناڕووندا ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر دوو ژنی کرد بەژێرەوەو هەڵات
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر لە دوو ژنی داو شۆفێرەکە هەڵاتووە، یەکێک لەژنەکان گیانی لەدەستداو ئەوی دیکەش بریندارە.
-

ژنان لە هەموو شوێنێک پشتیوانی دەکەن: پێویستە بەرەیەکی بەهێزی تێکۆشان هەبێت
بهار ئاڤرین، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، هەڵسەنگاندنی بۆ هەنگاوی پشتیوانی ژنان کرد و وتی ئەم جۆرە هەنگاوانە وادەکات دەنگی ژنان لە شەنگال و ئەفغانستان ببیسترێت.
-

بەرزی پلەکانی گەرما لە زەریای ئەتڵەسی مەترسی لەسەر ماسییەکان دروست دەکات
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە نیوەی باکووری زەریای ئەتڵەسی فشاری خستوەتە سەر ماسیگرتنی ئێرلەندا، ڕەنگە هەندێک جۆری ماسی بەرەو باکوور بەرەو ئاوە فێنکەکان بڕۆن.
-

هاووڵاتیان بەهۆی گرانی کرێی خانوو، لەسەر شەقام دەژین
ئەمریکا و ئێران یەکێکن لەو وڵاتانەی زۆترین ڕێژەی کەسانی بێ ماڵی تێدایە، بەهۆی گرانی نرخی خانووبەرە.
-

داواکاری بنەماڵەی شەنیاشار بۆ کۆبوونەوە ڕەتکرایەوە
ئامینە شەنیاشار بەهۆی نەخۆشییەوە بە کورسی گەڕۆکەوە چووە وەزارەتی داد و ویستی لەگەڵ وەزیری داد کۆببێتەوە، بەڵام داواکارییەکەی شەنیاشار ڕەتکرایەوە.
-

ئازادی زیلان و زریان مەلایی خەڵکی سنە
زیلان و زریان مەلای دوو خوشکی خوێندکاری خەڵکی شاری سنە دوای چوار ڕۆژ دەستبەسەرکردنیان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
-

ئاژانسی هەواڵی میزان ژنانی یاریزانی ئێران تۆمەتبار دەکات
بەهۆی نەوتنەوەی سوردی نەتەوەی ئێران لەلایەن ژنانی یاریزانی تۆپی باسکە، ئاژانسی هەواڵی میزان ئەو یاریزانانەی بە خائین ناوبردووە.
-

هێزەئەمنییەکان لە ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بڵاوکراوەتەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی تیرۆرکردنی "ژینا ئەمینی" شاری پیرانشار ژمارەیەکی زۆر سەربازی لێ بڵاوکراوەتەوە، گرتن و هەڕەشەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی بێ وێنە زیادی کردووە.
-

ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ نەخۆشانی زەهایمەر ئومێدبەخشە
توێژەران لە ئەمەریکا ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە، یارمەتی کەمکردنەوە و نەهێشتنی نەخۆشی زەهایمەر دەدات.
-

لەتیفە ئەحمەدی: بۆ ژنان لە هەموو گۆشەیەکی جیهاندا دەبێت یەک دەنگ بین
لەتیفە ئەحمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ڕوونیکردەوە کە ڕۆڵی ژنان لە ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو جیهان بەتایبەتی ژنانی ئەفغانستان.
-

پێنج گەنج لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆمەتی ڕفاندنی ژنێکی گەنج دەستگیرکران
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج گەنج کە تەمەنیان لەنێوان ١٩ بۆ ٢٤ ساڵە بە تۆمەتی ڕفاندنی ژنێکی گەنج ڕاگەیاند.
-

دەرچوویەکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی گەنجترین توێژەری لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا
دێنێ عەدنان، دەرچووی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی گەنجترین تویژەری لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا.
-

نێرگس سەرداری ئەکتەر دەستگیرکرا
نێرگس سەرداری، ئەکتەر و هونەرمەند لەگەڵ کچە سێ ساڵانەکەی کە دانیشتووی تارانە دەستگیرکرا.
-

زیاتر لە هەزاران ژن لە عەفرینی داگیرکراو ڕفێندراون
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕایگەیاند لانیکەم ٩٩ ژن کوژراون و زیاتر لە هەزار ژن لە عەفرین ڕفێندران کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە داگیرکراوە.
-

تەرمی ژنێک بە خنکێندراوی لە سلێمانی دۆزرایەوە
شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێک بە خنکێندراوی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزرایەوەو تا ئێستا پۆلیس هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە نییە.