ڕۆژانە
-

١٧ وڵات کێشەی گەورەی کەمئاوییان هەیە
بەپێی ڕاپۆرتێك ١٧ وڵات كە ٢٥%ی دانیشتووانی جیهانن كێشەی گەورەی كەمئاوییان هەیە.
-

جامی جیھانیی ژنانی ٢٠٢٣: ئینگلتەرا گەیشتە کۆتایی جامی جیھانی
ژنانی ئینگلتەرا بەسەر ژنانی ئوسترالیا سەرکەوتن و بۆ یەکەم جار گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی جیهانی ژنان.
-

گەرمبوونی دەریاکان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی بەکتریا
مردنی سێ کەس بەهۆی بەکتریای ڤیبریۆ لە کەناراوەکانی کارۆلینای باکوور لە مانگی تەمموزدا، بووە هۆی ئەوەی بەرپرسانی تەندروستی گشتی زەنگی ئاگادارکردنەوە لێبدەن سەبارەت بە مەترسییە چاوەڕواننەکراوەکان.
-

ناتۆ هاوپەیمانی و پاڵپشتییەکانی بۆ ئۆکراینا دووپاتکردەوە
ناتۆ ڕایگەیاندووە: هەڵوێستی ناتۆ سەبارەت بە پرسی پەیوەستبوونی کیێڤ بە هاوپەیمانییەکەیان بە پتەوی ماوەتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە هاوپەیمانییەکە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا "بەمەبەستی گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی".
-

چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ئیدانەی تاڵیبان دەکەن
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ١٠ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، پێشێلکردنی مافی مرۆڤیان لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ئیدانە کرد.
-

سزای ژنێک بۆ پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان هەڵوەشایەوە
دادگای باڵای ئێران سزای ژنێکی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر سزای ئەنجامدانی خزمەتگوزاری گشتی "پاککردنەوە"، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل ... هتد بەسەردا سەپێنرابوو.
-

ڕژێمی ئێران، هاووڵاتیانی ناچار بە سەختی کۆڵبەری کردووە
لاڤین ئەمانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی کۆڵبەرەکان دەڵێت: "پرسی کۆڵبەری یەکێکە لە تاوانە ڕێکخراوەکانی ڕژێمی ئێران کە لەم ساڵانەدا ئەنجامی داوە."
-

"بە هیوای ڕزگارکردنی هەموو خەڵکی جیهان بەتایبەتی ژنانی ئازاد!"
یەڵدا وەک ملیۆنان ئەفغانی دیکە ناچار بووە ئەفغانستان بەجێبهێڵێت، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا جەخت لەسەر بەردەوامیی خەباتەکانی دەکاتەوە.
-

دوای پرسەی خوشکەکەی گوڵتان کشاناک ئەشکەنجە درا
پەرلەمانتار سێڤدا کاراجا ڕایگەیاند، کاتێک گوڵتان کشاناک دوای پرسەی خوشکەکەی گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی کاندیرا لە شوێنێکی هاوشێوەی کۆگا دانراوە.
-

حەوتەمین ساڵیادی ئازادکردنی مەنبج پیرۆزکرا
لە شاری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، حەوتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شارەکە پیرۆزکراو ئاهەنگێک لەو گۆڕەپانەدا بەڕێوەچوو کە بووەتە شوێنی تاوانی دڕندانە دژی ژنان.
-

سیاسەتی تینووکردن، سێ ڕۆژە ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە
ماوەی سێ ڕۆژە ڕژێمی ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە و ئەوەش کێشەی ئاوی خواردنەوەی بۆ قەڵادزێ دروستکردووە.
-

سەدان داربەڕوو لەگەڵ ١٠ دۆنم پوش و پاوان لە دوکان سووتان
بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە گوندى تەلانی دوکان ١٠ دۆنم، پووش و پاوان و ١٠٠ دارى سرووشتی لە جۆرى بەڕوو سوتان و کەسێکیش دەستگیرکرا، بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە خراپی دۆخی مرۆیی لە سودان
شەڕی بەردەوام لە سودان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بووە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکە و کوژرانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی.
-

"ئەگەر ئێمە بەرگری لە خۆمان نەکەین، لە فەرمانەکان ڕزگارمان نابێت"
١٦ ساڵ بەسەر فەرمانی ٧٣ کە لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ ئەنجامدرا تێپەڕبوو، بۆ یادی شەهیدانی گوندەکانی سیبا شێخ خدر تل عزەر، شایەتحاڵانی فەرمانەکە ساتەکانی فەرمانەکەیان بەبیرهێنایەوەو وتیان: ئەگەر ئێزیدییەکان بەرگری لە خۆیان نەکەن، ئەوا لە فەرمانەکان ڕزگاریان نابێت.
-

لێكۆڵینەوەیەك: زیاتر لە نیوەی جۆرەكانی زیندەوەران لە خاكدا دەژین
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئاشکرایدەکات، زیاتر لە نیوەی جۆرەكانی زیندەوەران لە خاكدا دەژین.
-

١٥ی ئاب ڕۆژی ماتەمینی نەتەوەییە نەک ڕۆژی سەربەخۆیی
هەموو خەڵکی هۆشیار و بە ویژدانی ئەفغانستان، چ لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵات، ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی ڕەش دەزانن، بەڵام لە لایەکی ترەوە تاڵیبان لەم ڕۆژە ئاهەنگ دەگێڕن و هێزی خۆیان بۆ خەڵک نیشان دەدەن بۆ ئەوەی ترس دروست بکەن.
-

زریانی "لان" ژاپۆن دەگرێتەوە
بایەکی توند و بارانبارینی بەخوڕ ژاپۆنی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە ٩٠٠ گەشت هەڵوەشاوەتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتووان دروستبووە.
-

خانەنشینان بەردەوامن لەناڕەزایەتی
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان خانەنشینان لە کرماشان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
-

تاوانەکانی سودان دەبنە تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی
لە سودان نزیکەی ١٤ ملیۆن منداڵ پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، تاوانەکان نزیکن لەوەی ببنە تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی.
-

ڕوقیە کەبیری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی تەبرێز کرا
ڕوقیە کەبیری شاعیر و نووسەری ناسراوی تەبریزی بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا.