ڕۆژانە
-

دوو دایکی ئاشتی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
ئەو دایکانەی کە لە گەڤەرەوە بۆ وتەدانی داواکاری گشتی چوونە وان لە ڕێگای گەڕانەوەیان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و عەدالەت سەفالی، پەریشان ئۆزچەلیک و کوڕەکەی پەریشان ئۆزچەلیک لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.
-

کۆڕێک بۆ ناساندنی ڕۆمانی دایە بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی کۆڕێک بۆ ناساندنی ڕۆمانی دایە "ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی دایە یادە" کە لەلایەن وەرگێڕ ڕۆزا حەمە ساڵح، کە لە زمانی عەرەبی وەرگێڕانی کوردی بۆ کردووە بەڕێوەچوو.
-

پۆڵەندا قەدەغەی هاوردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا دەکات
پۆڵەندا لە دوای ١٥ ئەیلولی ٢٠٢٣ قەدەغەی هاوردەکردنی دانەوێڵەی لە ئۆکراینا دەکات، ئەمەش پاش ئەوەیە کە پۆڵەندا بووە تاکە دەرچە بۆ هەناردەکردنی کشتوکاڵی ئۆکرانیا دوای وەستانی گرێبەستی دانەوێڵە.
-

قەدەغەکردنی ڕۆڵی ئەو ئەکتەرانەی کە جلوبەرگی ئارەزوومەندانەیان پۆشیووە
بەڕێوەبەری گشتی بەشی سەرپەرشتیاری نمایشی فیلمی ڕێکخراوی سینەما لە ئێران قەدەغەکردنی نواندنی ئەو ئەکتەرانەی ڕاگەیاند کە ئارەزوومەندانە جلوبەرگیان پۆشیووە، چالاکیی ئەو ئەکتەرانەی بە نایاسایی ناساند.
-

بابل بە پایتەختی هەنجیر دادەنرێت، ئێستا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە
٪٤٠ کۆی بەرهەمی هەنجیری عێراق لە بابل دەڕوێندرێت، بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و کەمی ئاو مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
-

سنە پاش ماتەمینی، ڕەنگی جوانی وەرگرتوەتەوە
پاش ماوەیەک لە مەراسیمە ماتەمینییەکان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە و قەدەغەکردنی مۆسیقا و ئاهەنگگێڕان، شاری سنە ڕەنگ و سیمای جوانیی وەرگرتوەتەوە.
-

زەڕافەیەکی دەگمەن لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ئەمریکا لە دایکبوو
لە حاڵەتێکی دەگمەن زەڕافەیەک بەبێ "پەڵە" لەدایک بووە، کە پێدەچێت تاکە زەڕافەی لەم شێوەیە بێت لە جیهاندا.
-

خانەنشینانی سنە: مەرگ بۆ درۆزن، ئازادی بۆ مامۆستایانی زیندانیکراو
لە درێژەی ناڕەزایەتی خانەنشینان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆش خانەنشینانی سنە لە بەردەم سندوقی خانەنشینی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
-

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ئاگر لە سەروئاباد کەوتەوە
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆش نیزسەولاوا "سەروئاباد" بوو بە قوربانی ئاگر.
-

سێ ئەندامی خێزانێک لە ئاوی زێی گەورە خنکان
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێ کەس لە ئاوی زێی گەورە خنکان کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
-

پێکدادانەکان لە سودان بەردەوامن: ٥٠ هەزار کەس لە شوێنەکانی خۆیان هەڵاتوون
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری نیالا ٦٠ کەس کوژراون، ٢٥٠کەسیش برینداربوون ٥٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
-

٨ژن کە کارەکانی تاڵیبانیان شەرمەزار کرد دەستگیرکران
تاڵیبان بە تۆمەتی "تێکۆشان دژی تاڵیبان" لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٨ ژنی دەستگیرکردو تا ئێستا نازاندرێت ئەو ژنانە بۆ کوێ براون.
-

لە کرمان کڕینی بەنزین بۆ ژنانی ماتۆڕسکیل قەدەغەکرا
لە شاری کرماىی ئێران، فرۆشتنی بەنزین بۆ ژنانی بەکارهێنەری ماتۆرسکیل قەدەغە کرا، یاسادانەران داوا لە ژنان دەکەن سکاڵا لەدژی ئەو قەدەغەیە بکەن.
-

لە عێراق لەهەر کاتژمێرێکدا ٨ هاوژین لەیەک جیادەبنەوە
بەگوێرەی داتاكانی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، لە هەر كاتژمێرێكدا ٨ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمار دەكرێن.
-

ئەمەل چیفتچی، هونەرمەندی کورد دەستگیرکرا
ئەمەل چیفتچی، هونەرمەندی کورد سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرت دەریخستووە کە تووشی شێرپەنجەی منداڵان بووە و دەبێت بەمزووانە نەشتەرگەری بۆ بکرێت, لە ئامەد دەستگیرکرا.
-

تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکات
تەندروستی سلێمانی ژمارەیەك ڕێنمایی نوێی بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچون و ڕشانەوە بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت، پێویستە تانكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی پاك بكرێتەوە.
-

دەزگای هەواڵگری ئێران منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی بەلووچی کوشت
لە شاری دەلگان، ئیحسان یوسفزای تەمەن ١٠ ساڵ لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە کوژرا.
-

توێژینەوەیەک: بەرکەوتنی منداڵان بە تیشکی خۆر مەترسیدارە
لە توێژینەوەیەکی بەڕیتانیدا دەرکەوتووە، بەرکەوتنی منداڵان بە تیشکی خۆر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات.
-

"تێکۆشانی ڕێکخراو یەکێکە لەو پێوەرانەی کە ڕێگای ئازادی ژنان مسۆگەر دەکات"
ئەو چالاکوانانەی کە بەشدارییان لە کۆنفڕانسی فێمێنیستی هەرێمی ١٨-١٩ی ئابدا کرد جەختیان لەوە کردەوە کە خەباتی ڕێکخراو یەکێکە لەو پێوەرانەی کە ڕێگای ئازادی ژنان مسۆگەر دەکات.
-

"پێویستە تێکۆشان و هەڵوێستی دژ بە سیاسەتی قڕکردن هەبێت"
جیهان دەرویش، سەرۆکی دەستەی ژنانی هەرێمی فورات ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی گەورە کراوەتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەژێر سیاسەتی قڕکردندا و داوای لە ژنان کرد، پێویستە تێکۆشان و هەڵوێست هەبێت.