ڕۆژانە
-

وڵاتێکی عەرەبی بەرنامەی "تیک تۆک" قەدەغە دەکات
حکومەتی سۆماڵ تیک تۆک و تێلێگرام و ماڵپەڕێکی گرەوکردنی قەدەغە کردووە و دەڵێت ئەو پلاتفۆرمانە لەلایەن "تیرۆریستان"ەوە بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە بەکاردەهێنرێن.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای لێپرسینەوە لە ڕژێمی ئێران دەکات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، خوازیاری لێپرسینەوەیە لە بەرپرسانی ڕژێمی ئێران لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەبارەت بە هەراسانکردنی کەسوکاری قوربانیانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".
-

وڵاتانی دراوسێ هۆکاری سەرەکی قەیرانەکانن لە عێراق
کەمی ئاو و وشکەساڵی هاووڵاتیانی عێراقی خستووەتە دۆخێکی دژوارەوە، وێڕای هۆکارە ژینگەیی و مرۆییەکان, سیاسەتی وڵاتانی دراوسێی عێراق بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێن.
-

قەیرانە ئابوورییەکان فرۆشی بازاڕەکانی ئێرانی پەکخستووە
هەڵاوسانی ئابووری توانای کڕینی هاووڵاتیانی کەمکردووەتەوە و پێشانگاکان سەرەڕای کەمکردنەوەی نرخەکانیان بەڵام فرۆشیان نیە، هاووڵاتییان تەنانەت بە داشکاندنیشەوە کەمتر ئارەزووی کڕین دەکەن.
-

ئاهەنگی کۆتایی خولی فێربوونی زمانی کوردی لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو
فێرکردنی زمانی کوردی بە شێوەی فەرمی و نافەرمی یەکێکە لە نموونەی چالاکییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە سەرەڕای فشارەکانی دەسەڵات تا ئێستا بەردەوامە.
-

" ڕۆمانی دایە" لە مەراسیمێکدا دەناسێنرێت
سبەینێ لە مەراسیمێکدا "ڕۆمانی دایە" تایبەت بە خەبات و تێکۆشانی ژنێکی شۆڕشگێڕی شاری سلێمانی، دەخرێتە بەردەستی خوێنەران و ناساندنی بۆ دەکرێت.
-

ناسنامەی ئەو ژنەی لە دەربەندی ڕانیە خنکابوو، ئاشکرا کرا
پاش چوار ڕۆژ بێسەروشوێنبوون، تەرمی ژنێکی ٢٦ ساڵان لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە، تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەبووە.
-

یونیسێف: ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار منداڵی بەدخۆراک لە نێجیریا هەن
یونیسێف ئاماژە بەوەدەکات، زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ لە نێجیریا پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، بەتایبەتی دوای کودەتاکە.
-

ئەو کۆچبەرانەی کە هەوڵیاندا لە سنووری یەمەن بپەڕنەوە تەقەیان لێکرا
هیومان ڕایتس ۆوچ ڕایگەیاند یەکەکانی سعودیە تەقەیان لە سەدان کۆچبەری ئەسیولای کردووە کە دەیانویست لە سنووری یەمەن بپەڕنەوە.
-

کژار نامیلکەیەکی سەبارەت بە بەشداری ژنان لە سیاسەتدا بڵاوکردەوە
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار"، نامیلکەی “بەشداری ژنان لە سیاسەتدا، مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" بڵاو کردەوە.
-

ئەمینە شەنیاشار لە ئەنقەوە لە گەڕان بەدوای دادپەروەریدا بەردەوامە
ئەمینە شەنیاشار لە ئەنقەرە بەردەوامی بە ئێشکگری دادپەروەری بۆ دوو کوڕەکەی و هاوژینەکەی دەدات کە لە ڕەحا کوژران.
-

دژی سزادانی ڕۆژنامەنووسان گردبوونەوەیەک لە سلێمانی بەڕێوەچوو
دژی سزادانی ڕۆژنامەنووسان و درێژکردنەوەی ماوەی زیندانی کردنیان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گردبوونەوە لە دژی سزای سەر ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەڕێوەچوو.
-

هیومان ڕایتس وۆچ: ئامانجی ڕژێمی ئێران لەو ڕەشبگیریانە، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی جەماوەریە
هیومان ڕایتس وۆچ، لە بارەی چڕکردنەوەی فشارەکانی دەوڵەتی ئێران و ڕەشبگیریی سەر ژنان و چالاکوانان هاتنە دەنگ و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هەڵوێستیان هەبێت.
-

تەرمی ژنێک لە ئاوی دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە
تەرمی ژنێکی ٢٥ ساڵ لە ئاوی دەربەندی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین دۆزرایەوە.
-

لە خیزان سەربازەکان باخچەیان تاڵان کردو دەیان داریان بڕی
لە گوندی خەلاپور لە خیزان، لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا، باخچەکانی گوندنشینەکان لەلایەن سەربازانەوە تاڵانکران و درەختەکانیان بڕدرا، خەڵکی گوندەکە کاردانەوەیان نیشانداو وتیان: چونکە ئێمە دەنگ نادەین زوڵم دەکەن.
-

لەمساڵدا زیاتر لە ٧هەزار ئێرانی چوونەتە ئەڵمانیا
بە پێی ئاماری فەرمیی حکومەتی ئەڵمانیا، لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٧ هەزار خەڵکی ئێران چوونەتە ئەڵمانیاو داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
-

ئارزۆ تەمۆ: ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگەیە
ئارزۆ تەمۆ، وتەبێژی ڕێکخراوی سارا دژی توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پشتڕاستی کردەوە کوشتنی ژنان بەهۆی کێشەی هۆشیاری پیاوسالارییەوەیەو خەباتیان دژی ئەم هۆشیارییە بەردەوام قووڵتر دەبێتەوە.
-

ژنانی ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی ٢٠٢٣یان بەدەستهێنا
هەڵبژاردەی ژنانی ئیسپانیا بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە.
-

بڕینی ئاوی ٣٠ گەڕەکی شاری تەبرێز، ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتووەتەوە
بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی شاری تەبرێز ڕووبەڕووی کەمی ئاو بوونەتەوە، هاووڵاتیانی لە دۆخێکی دژوار ژیانیان دەگوزەرێنن.
-

ژنانی خانەنشین بوونەتە پێشەنگی گردبوونەوەکان لە ئێران
هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە خانەنشینان جارێکی دیکە کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو دۆخەی تێیدان و ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت.