ڕۆژانە
-

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هاوایی ٣٨٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون
بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی دوورگەی ماوی، لیستی ٣٨٨ کەس بڵاوکراوەتەوە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی هاوایەوە گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنن.
-

بەشی زۆری کرێکاران لە مافی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بێبەشن
ژمارەی ئەو کرێکارانەی تا ئێستا دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە بڵاوکرایەوە، هەر کرێکارێک دەستەبەری هەبێت مافەکانی لای خاوەنکار ناهێڵرێتەوە.
-

لەناوبردنی دارستانەکانی زاگرۆس لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران
دارستانەکانی زاگرۆس ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوەی بەردەوام دەبنەوە، چالاکوانانی ژینگەپارێزی پێیان وایە ئەم ڕووداوانە بەهۆی لەناوبردنی بە ئەنقەست لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە ڕوودەدەن.
-

ئێران دۆسیەی یاسایی لە دژی گۆرانیبێژێک تۆمار دەکات کە داوای لە ژنان کردووە حیجابی زۆرەملێ لاببەن
دەسەڵاتداران لە ئێران ڕێوشوێنی یاسایییان لە دژی گۆرانیبێژێکی پۆپ دەستپێکردووە، بەهۆی ئەوەی داوای لە ژنان کردووە حیجابی زۆرەملێ لاببەن.
-

بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو ژنان تەشەنەی سەندووە
لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان تەشەنەی سەندووە، دەزگا فەرمییەکان هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری لە ناو ژنان و گەنجان.
-

ژمارەی دارخورماکانی عێراق بۆ ٢٥ ملیۆن زیاد دەکات
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پلانێکی داڕشتووە، بۆ زیادکردنی دارخورماکانی عێڕاق بۆ ٢٥ ملیۆن پێش ساڵی ٢٠٢٧، لەگەڵ زیادکردنی جۆرە دەگمەنەکانی دارخورما.
-

لە سنووری پێنجوێن بۆ جارێکی دیکە ئاگر کەوتەوە؛ ٢٠ هەزار دۆنم سووتاوە
پۆلیسی دارستانی سلێمانی کردنەوەی ئاگرێکی لە سنووری پێنجوێن ڕاگەیاند، کە بووەتە هۆی سووتانی ٢٠ هەزار دۆنم لە پووش و پاوان.
-

خانەنشینانی کرماشان پێشێلکردنی مافەکانیان ئیدانە دەکەن
بەشێک لە خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی ژیان و پێشێلکردنی مافەکانیان، لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوە.
-

کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشەکان بەردەوامە؛ دەبێت تورکیا بووەستێنرێت
لە کاردانەوەکاندا دژ بە هێرشکردنە سەر کارمەندانی ژن تیڤی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، ڕاگەیەندرا، تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی مرۆڤایەتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
-

کۆیە، خەڵاتی خوشکە فریشتە بەسەر ژنانی تێکۆشەردا دابەش کرا
لە مەراسیمێکدا لە شاری کۆیە، خەڵاتی خوشکە فریشتە بەسەر ژنانی تێکۆشەردا دابەشکرا، کە ساڵانێکە لەپێناو ماف و ئازادی ژناندا تێکۆشانیان کردووە.
-

٤٩ ژن و منداڵ ڕفێندراون
گروپی بۆکۆ حەرام چەند هێرشێکیان کردووەتە سەر کێڵگە و شوێنی کارکردنی هاوڵاتیان و ٤٩ ژن و منداڵیان ڕفاندووە.
-

دوورخستنەوەی ژنانی ئەفغانی لە ژیان؛ قەدەغەکردنی چوونە پارک بۆ ژنان
لە درێژەی هەژموونی گروپی تاڵیبان و بەردەوامی گوشارەکان بۆ سەر ژنانی ئەفغانستان، تاڵیبان چوونی ژنانی بۆ پارکەکان قەدەغە کرد.
-

بەسرا ئێرۆلی زیندانیی مەترسی لەدەستدانی بینایی لەسەرە
بەسرا ئێرۆل کە ماوەی پێنج ساڵە بە تۆمەتی "سەر بە ڕێکخراوبوون" دەستبەسەر کراوە، بەدەست بەرزبوونەوەی بەرچاوی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنێت، ئەمەش ڕەنگە ڕووبەڕووی لەدەستدانی بینایی بکاتەوە.
-

چالاکوانان لە کۆنفرانسی ژنان: یەکڕیزی ژنان بنیادنانی ژیانێکی دیموکراتیکی ئازادە
دوو چالاکوان کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی هەرێمیی ژنان لە لوبنان کرد، جەختیان لە گرنگی دید و یەکڕیزیی هاوبەشی ژنان بۆ بەرزکردنەوەی هاودەنگی دژ بە ڕێگرییەکانی بەردەم بنیادنانی ژیانێکی کۆمەڵایەتی ئازاد و دیموکراتیک کردەوە.
-

-

دایکانی شەممە بە کەلەپچەوە دەستبەسەر کران
دایکانی شەممە لە چالاکییەکانی هەفتەی ٩٦١دا لەلایەن پۆلیسەوە کەلەپچە و دەستبەسەر کران، هاوڵاتیان وەڵامی پۆلیسیان دایەوە و گوتیان "تاوان ئەنجام دەدەیت".
-

پاڵەوانێتی وەرزشی... شێریکا جاکسۆن ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
شێریکا جاکسۆنی جامایکی لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری خێرادا بە کاتێکی پێوانەیی زێڕی بەدەستهێنا.
-

هانا ڕەزا دەبێتە یەکێک لە سێ براوەکەی خەڵاتی پریتزکەری داهێنانی ژینگەیی
هانا ڕەزا، هانا ڕەزا، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور دەبێتە یەکێک لە سێ براوەکەی خەڵاتی خەڵاتی پریتزکەری داهێنانی ژینگەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە لەلایەن زانكۆی كالیفۆرنیا دەبەخشرێت.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران دوو زیندانیی دەگوازنەوە بۆ زیندانی ئەڤین و سێ کەسیش ئازاد دەکەن
دەسەڵاتدارانی ئێران سێ زیندانیی ژنیان بە دانانی بارمتەی دارایی بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرد، هەروەها دوو دەستگیرکراوی سیاسی ژنیش بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین گواسترانەوە.
-

لە ماردین ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
لە قەزای قۆسەر، ژنێک بە ناوی (سورەییا ئەکتورک) لەسەربانی ماڵەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.