ڕۆژانە
-

ئەمریکا هۆشداری دەدات لە تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە سودان
لە ١٥ی نیسانەوە، ململانێکانی سودان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس، ئەمەش دەتوانێت هەموو ناوچەکە بخاتە ناو کارەساتێکی مرۆییەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدات.
-

منداڵێک لە سەیرانگای ژاڵەناو لە ئاودا خنکا
منداڵێکی لەدایکبووی ٢٠٢٠ بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی بەردەم کەپرەکان، خنکا.
-

ڕۆژنامەنووسانی ژن لە شەنگال: هێرش بۆ سەر هەموو ژنانە
ڕۆژنامەنووسانی ژن لە شەنگال هەڵوێستیان بەرامبەر بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژن تیڤی دەربڕی و ڕایانگەیاند، "هێرشکردنە سەر ڕاگەیاندنیی ژنان هێرشە بۆ سەر هەموو ژنان".
-

سەدان کەس لە هیندستان بەهۆی داڕمانی زەوی گیریان خواردووە
لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهۆی داڕمانی زەویەوە لە هیماچال پرادێش زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

دووهەمین فیستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوەچوو
لە شارۆچکەی تەقتەق دووهەمین فیستیڤاڵی هەنجیر بەڕێوەچوو، تێیدا بەرهەمی خۆماڵی و کاری دەستی ژنان نمایشکرا.
-

سروشتی گوندی نەستان، شاری سەردەشت
گوندی نەستان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی و مێژووە درەوشاوەکەی بە یەکێک لە شوێنە دیارەکانی ناوچەکە دادەنرێت.
-

لە ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ، ژنانی ژاورود، بەهێز و سەربەخۆ
ساڵانێکە ژنان باسی ئەو ئازارانە دەکەن کە بەهۆی کاری قورسەوە تووشی بوون، دەڵێن: ئێمە لە کاری کشتوکاڵی زۆر ماندوو بووین، ئێستاش شەو تا بەیانی ناتوانین بخەوین بەهۆی ئازاری قاچەکانمانەوە، پشت و سەرئێشە کە هەمووی دەرئەنجامی ماندووبوونی ڕابردوومانە .
-

نالین دیجلە: بە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستییەکان بشارنەوە
ڕۆژنامەنووس نالین دیجلە هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد بۆ سەر میدیاکاران و وتی: "دەیانەوێت ڕۆژنامەگەری ئازاد بێدەنگ بکەن و کارە دڕندانەکانیان لە بیروڕای گشتی جیهان بشارنەوە."
-

سەنتەری فینقیا کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان
سەنتەری فینیقیا پەروەردەی منداڵان و گەنجانی کۆمەڵگا دەکات، پەرە بە لێهاتوویی و پیشەکانیان دەدات تا بتوانن کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو بنیات بنێن.
-

ژنانی شەنگال هەڵوێستیان بەرامبەر هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسان نیشان دا
ژنانی ئێزدی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان ئیدانە کرد و هەڵوێستیان نیشان دا.
-

بەهۆی ترس لە ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، دەستپێکی زانکۆ دواخرا
لە ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران وانەکانی زانکۆ بە شێوەی ئۆنلاین دەخوێندرێن یاخود دوادەخرێن.
-

لە عێراق ملیۆنێک منداڵ لە خواردنی تەندروست و خوێندن بێبەشن
ملیۆنێک منداڵی عێراقی لە دەرفەتی خوێندن و خواردن و خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێبەشن و کارکردنی منداڵان یەکێکە لە دیاردە بەربەڵاوەکان.
-

زریانی خۆڵ لە بەلوچستان سەدان کەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد
بەهۆی زیانەکانی زریانی خۆڵ لە بەلوچستانەوە ٨٠٠ کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

دوو وەزیری تورکیا دێنە هەرێمی کوردستان، فڕۆکەکانیش بۆردومان دەکەن
ئەمڕۆ دوو وەزیری تورکیا گەیشتنە هەرێمی کوردستان، هاوکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا سێ ناوچەیان لە هەرێمی کوردستان بۆمباران کرد.
-

دۆزینەوەی "نهێنییەکی کۆن" کە لە ژێر خاک لە چین شاردراوەتەوە
توێژەران جیهانێکی زەبەلاحی دارستانی کۆنیان دۆزیوەتەوە کە ٦٣٠ پێ لە ژێر زەویدایە لە چین.
-

تاڵیبان ڕێگری لە گەشتی خوێندکارانی کچ بۆ دوبەی کرد
بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕێکخراوێکی وڵاتی دوبەی کە زەمالەی خوێندن بۆ کچانی ئەفغانستان دابین دەکات ڕایگەیاندووە: تاڵیبان ڕێگری لە خوێندکارە کچەکان کردووە گەشتی خوێندن بۆ ئەم وڵاتە بکەن.
-

لافاو لە پاکستان: ١٠٠ هەزار کەس شوێنەکانیان بەجێهێشت
لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشت، کە بەهۆی بارانی مۆنسۆنەوە لە پاکستان زیانیان بەرکەوتووە.
-

ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا هێرشی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد
ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کارمەندانی ژن تیڤی شەرمەزار کرد.
-

سەنتەری میترۆ: سوپای توركیا دەست لە خەڵكی مەدەنی ناپارێزن
سەنتەری میترۆ بە توندی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر تیمێكی رۆژنامەنوانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی سڤیل دەكات و داوا لە رێكخراوە نێدەوڵەتییەكان دەكات فشار بكەن بە ئاراستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییە.
-

ڕۆژنامەنووسانی باشوور: ئەرکی ڕۆژنامەنووسانی ئازادە بێدەنگ نەبن بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا
ڕۆژنامەنووسانی ئازادی باشووری کوردستان ئیدانەی بە ئامانجکردنی ئۆتۆمبێلێکی دەزگای ژن تیڤی دەکەن و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیا، بێ گوێدانە هیچ بەها و ئەخلاقێکی مرۆڤی، ژنان و ڕۆژنامەنووسانی ژن دەکاتە ئامانج، کە ئامانجی کشکاندی ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوا و ژنانە.