ڕۆژانە
-

سیمینارێکی هۆشیاری بۆ پەرستارانی هۆڵی منداڵبوون پێشکەشکرا
لە درێژەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، سیمینارێکی هۆشیاری پێشکەش بە پەرستارانی هۆڵی منداڵبوون کرا.
-

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەستگیرکران سەردانی ÎHD یان کرد
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە شرناخ دەستگیرکران، سەبارەت بە ئەشکەنجەدانیان سەردانی ÎHDیان کردو ڕایانگەیاند، وەک ڕۆژنامەوانی ئازاد، لە دژی فشارەکان هەنگاو نانێنە دواوە.
-

لە سیمینارێکدا هەڵمەتی "لە مهترسیهكانی ئۆنلاین خۆت بپارێزه" ڕاگەیەندرا
لەبارەی چۆنیەتی خۆپاراستن و هۆشیاری لە مەترسییەکانی ئۆنلاین، لە زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێک پێشکەشکرا.
-

کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە مێژووی بەرخۆدان و تێکۆشان هەیە
شایلین ئەسەدوڵا، ئەکتەری ئێرانی لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژی دژ بە ژنان هیچ شوێنێکی دیاریکراوی نییە، چونکە دەسەڵاتی پیاوان دەتوانێت لە هەموو شوێنێک ئەنجامی بدات.
-

جارێکی تر مامۆستایان ڕایانگەیاند درێژە بە بایکۆت دەدەن
ئەمڕۆش مامۆستایان و فهرمانبهران و چالاكوانان خۆپیشاندانی بهرفراوانیان ڕێکخست و ڕایانگەیاند، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەردەوامی دەدەن بە بایکۆتکردنی چوونە هۆڵەکانی
-

٦٠ هێکتار زەوی دارستانی گیلان سووتان
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای گیلان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٦٠ هێکتار زەوی دارستان و بەرزاییەکانی پارێزگای گیلان ئاگریان گرتووە.
-

ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئەفغانی بۆ دادپەروەری گردبوونەوە
ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئەفغانی بۆ دادپەروەری لە تاران لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕایانگەیاند، تاڵیبان ژنانی ئەفغانی کردووەتە کۆیلەی زیندانیکراو لە جیهانی هاوچەرخدا.
-

لە دێگەڵەی سەر بە کۆیە ژنێک بە گوماناویی گیانی لەدەستدا
لە گوندی گۆمەشین لە دێگەڵەی سەر بە شارۆچکەی کۆیە، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا ژنێک بە گوماناویی گیانی لەدەستدا و بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکە چاوەڕێی ڕپۆرتی پزیشکی داد دەکرێت.
-

فێستیڤاڵی پەری بۆ بەرهەمەکانی ژنان لە ڕانیە بەڕێوەچوو
بە دروشمی "خانمان پێشەنگن لە بنیادنانی کۆمەڵگەدا" یەکەم فێستیڤاڵی پەری بۆ خواردنە کوردەواریەکان و کارە دەستیەکانیان لە شاری ڕانیە بەڕێوەچوو و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.
-

"ڕۆژانە ٨ کۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە ئیتاڵیا گیان لەدەستدەدەن"
ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، رۆژانە ٨ کۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە ئیتاڵیا لە ئاوی دەریای ناوەڕاست گیان لەدەستدەدەن یان بێسەروشوێن دەبن.
-

ئاگربەستی چوار ڕۆژە کۆتایی دێت و گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەی بەردەوامن
ئاگربەستی مرۆیی لەنێوان حەماس و ئیسرائیل چووە چوارەم و کۆتا ڕۆژەوە، کە تیایدا ژمارەیەک زیندانی ئازادکران و یارمەتی بەپەلە گەیەندرایە کەرتی غەززە، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستگیرکراوان.
-

بانگی ژنانی شەنگال بۆ هەڵبژاردن: دەنگ بە خۆتان بدەن
ژنانی شەنگال داوایان لە ناوچەکانی شەنگال کرد، لە هەڵبژاردنی ١٨ی کانوونی یەکەم، دەنگ بە داهاتوویەکی سەربەخۆ و یەکسان و دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن.
-

تەرمی لەیلا مستەفا بە خاک سپێردرا
تەرمی لەیلا مستەفا، هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی شارستانی ڕەققە لە گوندی شاویک لە کانتۆنی گرێ سپی بە خاک سپێردرا.
-

چالاکوانێک لە ئێران زیندانی دەکرێت
عاتکە ڕەجەبی، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان دوای ئەوەی دەستگیرکرا ڕەوانەی لقی ١٢ی دادگای مەشهەد کرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی وەکیلئاباد بۆ تەواوکردنی سزاکەی.
-

ئیسرائیل ٣٩ بارمتە کە ٦ ژنی تێدایە ئازادی کردن
حكومەتی ئیسرائیل لە دووەم ڕۆژی جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكاندا لەگەڵ حەماس، 39 بارمتەی فەڵەستینی كە سێیان منداڵن و ٦ی دیكەشیان ژنن، ئازاد كرد.
-

کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان سیمینارێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕێکخست
بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، لە یەکەم ڕۆژی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شاری کۆیە سیمینارێک بەڕێوەچوو.
-

لە یەریڤان ژنانی ئازاد کۆبوونەوەیەکیان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ئەنجامدا
بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆبوونەوەیەک لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی ئازاد لە ماڵی کەمایەتییەکان لەگەڵ ژنانی ئەرمەنی، ئاشووری، جۆرجی بەڕێوەچوو.
-

لافاو لە سۆماڵ بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٠٠ کەس
بەهۆی درووستبوونی لافاوەوە لە سۆماڵ، ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش بێسەروشوێن بوون.
-

ئەوروپا... لە ٢٥ی تشرینی دووەم، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەنگی دایەوە
ئەو ژنانەی لە شارەکانی ئەوروپا چوونە مەیدانەکان، دەڵێن: ژیانێکی بێ ژن و ژیانێکی بێ ئازادی قبوڵ ناکەین، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین.
-

لە هەڵەبجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان داواکاری خرایەڕوو
لهدهستپێكی ههڵمهتی ١٦ ڕۆژەی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێكخراوهكانی ژنان، چالاكوانان و نوسینگهی مافی مرۆڤ لهههڵهبجه دەستپێکی پرۆژەکەیان ڕاگەیاندو بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.