کۆنگرەی ستار: پێشێلکاری ترسناک دژی سروشت و مرۆڤ ئەنجام دەدرێت

کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دۆخی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە داگیرکراوە بڵاوکردەوە و داوای بەهێزکردنی یەکڕیزی دژی ئەو داگیرکاریانە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دۆخی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دڕندانەترین پێشێلکاری بەرامبەر سروشت و گەل لەو ناوچانە دەکرێت کە تورکیا داگیری کردووە.

 

بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

لە دوای داگیرکردنی شاری عەفرین، لە ١٨ی ئاداری٢٠١٨ەوە، تورکیا چەندین تاوانی جەنگ و دەستدرێژی بۆ سەر ناوچەکە ئەنجام دەدات بۆ ئاوارەبوونی دانیشتووانی ناوچەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە ناوچەکەدا، ئامانجیەتی ناوچەکە لە پێکهاتەی کورد بەتاڵ بکاتەوە و هەر کەسێک دژایەتی سیاسەتی ئەو دەسەڵاتە بکات لەناوی ببات.

 

تاوانەکانی دژی ژنان زیادی کردووە

بەر لە دەستپێکردنی داگیرکاری لە ناوچەکە، سیستمی دیموکراسی و دادپەروەری بوونی هەبوو بەتایبەت ژنان کە هەموو مافەکانیان هەبوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بارودۆخەکە گۆڕا و هەزاران توندوتیژی و پێشێلکاری بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دران لەوانە توندوتیژی، دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی، دزی، دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە، تەنانەت کوشتن کە تا ئێستاش بەردەوامە.

 

پێشێلکارییەکانی داگیرکاری تورکیا تا ئەمڕۆش بەردەوامن

لەم مانگەدا، جارێکی دیکە مافی ژیان لە کەسایەتی ژنانی عەفرینی، زولەیخا عیسا سیدۆ خەڵکی گوندی مەیدانک، کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی پلان بۆ داڕێژراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی بریندار بوو، پێشێل کرا و گیانی لەدەستدا، داگیرکەری تورکیا تەنانەت لەژێر فشاری ڕاستەوخۆی دەزگا ئەمنییەکانی خۆیدا ئەم تاوانەنا مرۆڤانەیە دەشارێتەوە، دوای ٦ ساڵ لە داگیرکردن، دەبینین تورکیا بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە خەڵکی ناوچەکە دەدات، بە مەبەستی نەهێشتنیان و ناچارکردنیان بۆ خۆبەدەستەوەدانیان یان جێهێشتنی ناوچەکە.

 

بانگەواز بۆ یەکڕیزی

ئێمە وەکو کۆنگرەی ستار بەناوی هەموو ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی نادادپەروەری توندوتیژی بەتایبەتی ئەو ژنانەی لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدا دەژین و دەترسن قسە دەکەین و داوا لە هەموو کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین کۆتایی بە تاوانەکانی دژی ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان بهێنن و کار بۆ ئاشکراکردنی ئەو هەزاران تاوانەی کە دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەنجامیانداوە بکەن.

 

جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە تورکیا وڵاتێکی دراوسێیە، بەڵام دەستدرێژکار و داگیرکەرە، بە دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانییەوە، هەموو پێوەرەکانی ڕەوشتی و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.