ڕۆژانە
-

دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریا لە حەلەب کرایەوە
دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب کرایەوە کە سەر بە خۆبەڕێوەبەرییە.
-

ئەو منداڵەی لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بریندار بوو، گیانی لەدەستدا
فارس خەلەف ئیبراهیم تەمەن ١٣ ساڵ کە دوێنێ لە هێرشەکەی تورکیادا بریندار بوو، گیانی لەدەستدا.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بە لافاوەکەی ئەفغانستان گەیشتە ٤٠٠ کەس
لە ئەفغانستان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٠٠ کەس.
-

نەدا شەهسواری پشکی ئۆڵۆمپی بەدەستهێنا
نەدا شەهسواری بە شکستپێهێنانی نوێنەری کازاخستان، پشکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا.
-

ژنانی لیبیا بە شیکارییە سیاسییەکانیان لە کۆمەڵگەدا پەسەند دەکرێن
لە سەردەمێکدا کە لە لیبیا ململانێکان زۆرن، بارودۆخی سیاسی پێویستی بە شرۆڤەکارانی سیاسی هەیە کە بتوانن دۆخەکە بە باشی هەڵسەنگێنن، لەم ڕوانگەیەوە ژنان لە ڕیزی پێشەوەی شرۆڤەکاران دان و کۆمەڵگە پەسەندیان دەکەن.
-

لوەیزە حەنوون خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری جەزائیر کاندید کرد
لوەیزە حەنوون سکرتێری گشتی پارتی کرێکارانی جەزائیر کە چەند جارێک زیندانی کراوە، ئاماژەی بەوەکرد، جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردووە.
-

زیندانییە نەخۆشەکان لە زیندانەکانی تورکیادا بۆ مردن بە جێدەهێڵرێن
پارێزەر ڕیحان گۆک ئاماژەی بەوەدا کە بارودۆخی زیندانیان لە زیندانی جۆری R ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و زیندانەکانی جۆری R گۆشەگیری دژی زیندانییە نەخۆشەکان زیاد دەکەن، زیندانییەکان ناتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن.
-

ئاگر لە قەیسەری کۆنی کەرکوک کەوتەوە و ١٠٠ دوکان و کۆگا سووتان
ئاگر لە قەیسەری کۆنی کەرکوک کەوتەوە، بەهۆیەوە لە چەند لایەکی بازاڕەکە نزیکەی ۱۰۰ دووکان و کۆگا سووتان.
-

یادی شەهیدانی مانگی ئایار و کۆمەڵکوژی هەولێر بەرز ڕاگیرا
کۆمیتەی شەهیدانی باشووری کوردستان و ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا و خانەوادەی شەهید زەکی چەلەبی و شەهیدانی کۆمەڵکوژیی هەولێر، بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی یادی شەهیدانی مانگی ئایار و کۆمەڵکوژی هەولێریان بەرز ڕاگرت.
-

لە مەراسیمێکدا باخچەیەک کرا بە ناوی عایشە ڕەسوڵەوە
لە مەراسیمێکدا باخچەیەکی گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی کرا بە ناوی ژنە تێکۆشەر عایشە ڕەسوڵەوە، کە ژیانی خۆی بۆ ئازادی گەلەکەی تەرخان کرد.
-

کۆنگرەی ستار خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە کژار کرد
نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار له هەرێمی کوردستان خەلاتی ڕێزلێنانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ژنان و هەروەها بۆ ئەو خەبات و تێکۆشانەی دەکرێت، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کژار کردو ئامانجیانە پشتگیرییەکی بەهێز بدەنە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-

بەهۆی لافاوەوە ٥٠ کەس لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستدا
بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کەس بەهۆی شەپۆلێکی نوێی لافاو لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستداو دەیان کەس بێسەروشوێنن.
-

کۆنگرەی ستار: دەوڵەتی تورک دەیەوێت داعش زیندوو بکاتەوە
کۆنگرەی ستار کاردانەوەی لە بەرامبەر بڕیاری کەیسی کۆبانی ڕاگەیاند ئاماژەی بەوەکرد، ئه م بڕیاره بە تەواوی سیاسییەو بۆ زیندوکردنەوەی داعشە.
-

کچ و کوڕێک لە ناوچەی سحێلای زاخۆ لە ئاودا خنکان
بهرگریی شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، کچ و کوڕێک لە ئاودا خنکان و تەرمەکانیان تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
-

لە سێ شاردا ١٨ کەس دەستگیر کران
لە ئیزمیر و ئیستەنبوڵ و مانیسا کە دەیان کەس دەستبەسەر کرابوون، ١٨یان دەستگیر کران.
-

شەهبا، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ٢ منداڵ بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەهبا، ٢ منداڵ بریندار بوون، ڕاگەیەندرا کە لە بۆردوومانەکە سەر لە بەیانی دەستی پێکردووە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش دەسووڕێتەوە.
-

عەفرین، لە ماوەی ٦ ساڵدا ١٠ هەزار کەس ڕفێندراون و ٤٦٣ کەسیش کوژراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ئامادە کردووە و تیایدا هاتووە، لە ماوەی ٦ ساڵدا ١٠ هەزار کەس ڕفێنراون و ٤٦٣ کەس کوژراون و ١٤٢ ژن دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر.
-

تەواوی کۆگاکانی فریاگوزاری لە غەززە داخراون
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی بڵاویکردەوە، تەواوی کۆگاکانی فریاگوزاری لە غەززە داخراون و هیچ شتێک نەماوە بۆ دابەشکردن.
-

ساڵێک بەسەر بلاوکردنەوەی گۆڤاری "آفاق المرأة" تێدەپەڕێت
ڕۆژی ٢٠ی ئایار یەکەمین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری “آفاق المرأة”یە، نێرگز ئیسماعیل، سەرنووسەری گۆڤارەکە وتی: بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بگەڕێتەوە بۆ ژیانی سروشتی خۆی، لە شۆڕشی قەڵەمی ژناندا سەرکەوتوو دەبین.
-

ژنانی تل تەمر پشتیوانییان لە هەنگاوی کەژەکە و پاژک کرد
ژنانی تل تەمر پشتیوانییان لە هەنگاوی کەژەکە و پاژک کرد بۆ پاراستن و ڕێکخستنی خۆیان لە دژی هێرشی داگیرکاری و هۆشیاری نەتەوە-دەولەت و پیاوسالاری.