ڕۆژانە
-

"كۆی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەستی چەتەكانی داعش گەیشتووەتە ١٢٠ گۆڕ"
سەرۆكی ناوەندی ستراتیژى مافەكانی مرۆڤى عێراق ڕایگەیاند، تاوانی کوشتنى بەكۆمەڵ كە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە ئەنجامدراوەو تا ئێستا ٢١٥ گۆڕی بەكۆمەڵ لە عێراق دۆزراوەتەوە، هەروەها كۆی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەستی چەتەكانی داعش گەیشتووەتە ١٢٠ گۆڕ.
-

"لە ئەنجامی توندوتیژییەکاندا خەڵکی سودان لە دۆزەخدا گیریان خواردووە"
ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیان کردەوە کە خەڵکی سودان بەهۆی بەردەوامبوونی توندوتیژییەکانەوە لە دۆزەخدا گیریان خواردووە و ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی دەبنەوە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە.
-

لە شرناخ ٢٥ کەس دەستبەسەر کران
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە ناوچەی جزیرە و شرناخ ٢٥ کەس دەستبەسەر کران.
-

وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
تێکۆشەرانی مافی ژنان وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، دژی گواستنەوەی وریشە مورادی بۆ زیندانی ٢٠٩ی ئیتلاعات دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بە هەڕەمەکی ڕۆژنامەنووسیان دەستگیر کردووە
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە راپۆرتى ساڵانەیدا پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤی لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت: دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بە هەڕەمەکی و بەبێ هەبوونی هیچ تۆمەتێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانیان دەستگیر کردووە.
-

بەردەوامیی قەیرانی چەمی جەقجەق هەڕەشەیە بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە
سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ بڕینی ئاو و تێکەڵکردنی ئاوی پیس و پاشەڕۆی کیمیایی لەگەڵ ئاوی چەمی جەقجەق هاوسەنگی ژینگەیی ناوچەکە و تەندروستی خەڵکەکە دەخاتە مەترسییەوە، شارەزایان بەپێویستی دەزانن کە ڕێکخراوە مرۆییەکان دەستوەردان بکەن.
-

بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردیەوە زنجیرەیەک چالاکی پێشکەش کرا
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرا و مامۆستایەکی زمانی کوردی، دەڵێت " ئێمە بە زمانی خۆمان سەربڵندین، دەبێت بە زمانی خۆمان بدوێین و بیپارێزین"
-

ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین دال ماوەی ١٩ ڕۆژە ڕاگیراوە
ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین دال کە لەگەڵ زۆرێک لە هاوکارەکانیدا لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا، بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە لە زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ژنانی باکیرکۆی بەبیانووی "ئەمنی" ڕاگیراوەو داواکارییەکانی بۆ تێپەڕاندنی بەشەکە جێبەجێ نەکراون.
-

لە عەفرینی داگیرکراو منداڵێک ڕفێندرا
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی هۆزی عەرەبی ئەلبۆبەنایان لە عەفرین ڕفاند.
-

لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بە لایەنی کەمەوە ٤٠ کەس دەستبەسەر کران
لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە زۆربەی شارەکان بەلایەنی کەمەوە ٤٠ کەس دەستبەسەر کران.
-

هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی دەرسیم نورهایەت ئاڵتون ئازاد کرا
نورهایەت ئاڵتون، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی دەرسیم، دوای ٧ ساڵ و ٥ مانگ زیندانی لە زیندانی قەندیرا ئازاد کرا.
-

ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن و هێزە ئەمنییەکان دەیان کەسیان لە زانکۆی ئەسینا دەستگیر کردووە
هێزە ئەمنییەکانی یۆنان بۆ تێکدانی ناڕەزایەتی خوێندکاران، دەیان کەسیان دەستگیر کرد کە لەنێویاندا بیانییەکانی فاکەڵتی یاسای زانکۆی ئەسینای پایتەخت هەن.
-

"بەرخۆدانمان لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوام دەبێت"
ژنانی عەفرین، کە کۆچیان کردووە بۆ کانتۆنی شەهبا، دووپاتیان کردووەتەوە کە حکومەتی تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی هێرشەکانەوە سیاسەتی برسێتی بەسەر کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا بەردەوامی پێبدات.
-

ڕژاک: مردن و گیان لەدەستدانی هەرژنێک کوژانەوەی چرایەکە
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک سەرەخۆشی لە کەسوکاری چوار خوێندکارەکەی شاری کەلار دەکات، کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا و ڕایانگەیاند، "گیان لەدەستدانی ژنان زیاتر کەلێن دروست دەکەن"
-

هاشتاگی #15eGulanêPirozBo لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا دەستی پێکرد
بە بۆنەی ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی، کەمپەینی #15eGulanêPirozBo لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی دەستی پێکرد.
-

پانێڵێک لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری ڕۆژنامەی کاغەز لە سەردەمی دیجیتاڵ میدیادا بەڕێوەچوو
پانێڵێك لە بارەی ڕۆڵ و کاریگەری ڕۆژنامەی کاغەزی لە سەردەمی دیجیتاڵ میدیای ئێستادا لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
-

دانیشتنی دادگاییکردنی غوربەت ئۆزبای دواخرا
کەیسی پارێزەر غوربەت ئۆزبای، کە لەسەر لێدوانەکانی شایەتحاڵی ئاشکرا ئومیت ئاکبییک دادگایی دەکرێت، دواخرا.
-

نامەیەک لە پەرلەمانتاران و سیناتۆرە ئیسپانییەکانەوە بۆ سی پی تی نێردرا
لە ئیسپانیا ٢٧ پەرلەمانتار و سیناتۆر بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان بۆ سی پی تی نارد.
-

لە مەراسیمێکدا پەرتوکی ژنە پێشەنگەکانی کۆیە ناسێندرا
لە مەراسیمێکدا بەشی پەرتوکخانە گشتییەکانی کۆیە بە هاوکاری ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان ناساندنی بۆ پەرتوکی ژنە پێشەنگەکانی کۆیە ڕێکخست.
-

لەسەر ڕێگای کەلار-کفری چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا
ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار- کفری ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و ٧ خوێندکاری دیکەش برینداربوون.