ڕۆژانە
-

سبەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ١١ی حوزەیران ئاشکرا دەکرێن
سبەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوا لیستی کاندیدانی شارەوانییەکان ڕادەگەیەنێت.
-

ئەنجامی چوارەمین کۆنگرەی کژار ڕاگەیەندرا
کژار ئەنجامی کۆنگرەی چوارەمی خۆی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە ڕێکخستن و پاراستنی هەموو ژنان لە ئێران و باس لەوە کرا کە بە هیوا و ئامانجی کۆنگرەی چوارەمی کژار ئەوەیە ببێتە وەڵامێک بۆ ژنانی ڕۆژهەڵات کوردستان و ئێران.
-

لە ماوەی یەک ساڵدا ٩٥٠ تاوانی توندوتیژی دژی ژنان لە میسر ئەنجام دراوە
دامەزراوەی ئیدراک بۆ گەشەپێدان و یەکسانی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تاوانە توندوتیژییەکانی دژی ژنان لە میسر بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕاستەقینە نین.
-

دادگا تۆمەتی تاوانبارەکەی گۆڕی بۆ کوشتنی بە ئەنقەست
دادگای باڵای تاوانەکانی دووەم لە شاری ئیلازگ ئەو تۆمەتەی قبوڵ کرد کە بۆ ئەفسەری پسپۆڕ موراد گوسانچیل ئامادەکرابوو کە بورجو دەمیری کوشتووە، تاوانبارەکە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دادگایی دەکرێت.
-

"دەوڵەتی تورکیا بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ تۆڵەی داعش دەکاتەوە"
ژنانی شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات پشتگیریان لەو سیاسەتمەدارە کوردانە کرد کە لەسەر دۆسیەی کۆبانێ دادگایی کران و ڕایانگەیاند، ئەو بڕیارەی دراوە نایاساییە و دەوڵەتی تورکیا بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ تۆڵەی داعش دەکاتەوە.
-

دوابەدوای خۆپیشاندانەکان... دەیان خوێندکار لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا دەیان خوێندکاری ناڕازییان لەسەر داوای زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ شکاندنی چالاکی پشتگیری لە غەززە دەستگیر کرد.
-

ژمارەیەک پەرلەمانتاری نیوزلەندا بۆ چالاکی دایکانی شەممە نامەیەکیان نارد
٣٩ پەرلەمانتاری نیوزلەندا بۆ چالاکی دایکانی شەممە کە بڕیارە ٢٥ی ئایار بەڕێوەبچێت، نامەیەکیان بۆ تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا نارد، بۆ ئەوەی ڕێگەبدەن دایکانی شەممە چالاکی هەفتەی هەزارەم ئەنجام بدەن.
-

تەڤگەری ئازادی: سزای گۆشەگیری نایاسییە و بڕیارێکی تەواو سیاسییە
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان هۆشداری لە دۆخی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەدات و ڕایگەیاند، ئەم دۆخەی ئێستا سیپی تی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لێی بەرپرسیارە.
-

زیندانی نەخۆش حەنیفە ئارسلان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
حەنیفە ئاسلان تەمەن ٧٦ ساڵ کە نەخۆشی سەختی هەیە، بۆ ڕاپۆرتی شاندەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی هەرێمی وان.
-

لە سەرای ئازادی پێشەنگایەکی کاری دەستی ژنان کرایەوە
لە سەرای ئازادی شاری سلێمانی پێشەنگایەکی کاری دەستی بۆ ژنان کرایەوە، کە دەبێتە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی بازاڕی فرۆشی بەرهەم و کارە دەستییەکانیان.
-

بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیاوە ژنێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشی تورکیا بۆ سەر مەنبج ژنێک گیانی لەدەستداوەو ٥ کەسی دیکە برینداربوون.
-

کژار چوارەمین کۆنگرەی بەست و بەڵینی بە ئەنجام گەیاندنی خەباتی دا
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" چوارەمین کۆنگرەی خۆی بە دروشمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، مسۆگەرکردنی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" ڕێکخست.
-

١٤ منداڵی دیکە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا
لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
-

دەستگیرکردنی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا زیادی کردووە
دەستگیرکردنی کۆچبەران لە ڕێگەکانی ئەوروپا بۆ بەریتانیا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووەو لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٤%ی کۆچبەران دەستگیرکراون.
-

ژنانی خاکە داگیرکراوەکان: ئەنجومەنی ژنان ئیرادەی ژنان دەپارێزێت
ژنانی ئیدلب، لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا، پشتڕاستیان کردەوە کە چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا پارێزگاری لە بوون و ئیرادەی ژنانی سووریا دەکات.
-

فۆزا یوسف: مێژووی ئازادی لەسەر ئەم خاکە بە ئیرادەی ژن دەنووسینەوە
فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە، دووپاتی کردەوە کە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لاپەرەیەکی نوێیان لە مێژوودا کردووەتەوە و دەڵێت: هەنگاوێکی مێژووییان لەم پرۆسە هەستیارەدا ناوە، مێژووی ئازادی بە ئیرادەی ژنان لەسەر ئەم خاکە دەنووسینەوە.
-

لە بواری تەندروستی و ئابووری ژنان پێشەنگایەتی دەکەن
بوارێک کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکرابوو، دوای ئەوەی یەک بە یەک ئەو بوارانە پاککرانەوە کەوتنەوە دەست خاوەنەکانیان، ژنانی چیای قەزوان لەو بوارانەدا پیشەنگایەتی دەکەن و خاکەکەیان دەپارێزن.
-

ژنانی کۆبانێ کاردانەوەیان دژی بڕیارەکەی "کەیسی کۆبانێ" دەربڕی
ژنانی کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە کەیسی زیندانیانی کۆبانێ دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسیی گەلی کورددا دراوە.
-

١٢٦ هەواڵی ڕۆژنامەنووسان بە "تاوان" دادەنرێن
١٢٦ هەواڵ دەربارەی گۆشەگیری بە "تاوان" دادەنرێت لە تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنووسان ئیسرا سۆلین دال، محەمەد ئەسلان ئەردۆغان ئەلیومات.
-

لە زانکۆی سلێمانی زنجیرە چالاکییەکی زانستی و هونەری بەڕێوەچوو
خوێندکارانی بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی سلێمانی زنجیرەیەک چالاکییەکی هونەری، زانستی، گۆرانی و کاری دەستی و نیگارکێشانیان، بە بەشداری مامۆستایان و خوێندکاران پێشکەش کرد.