ڕۆژانە
-

دامەزراوەی پەروەردەی شەنگال ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد
دامەزراوەی زمان و پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد و وتی: زمان بوون و ناسنامەی کۆمەڵگەیە.
-

١٥٩ کەس بەیاننامەیەکیان لەبارەی دۆسیەی کۆبانێ بڵاوکردەوە
١٥٩ ئەکادیمیست، نووسەر، پەرلەمانتار و پارێزەر و کەسایەتییەکان بەیاننامەیەکیان لە بارەی دۆسیەی کۆبانێ بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکەن بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانێ ببێتە هۆی دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا و ئاشتی کۆمەڵایەتی.
-

زیاتر لە ٣٧ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لافاو لە پارێزگای سۆماترای ئەندەنوسیا لانیکەم ٣٧ کەسی کوشتووەو گەڕان بەدوای دەیان کەسی ونبوو بەردەوامە.
-

"تێکۆشانی لەیلا قاسم بە تێکۆشانی ژنان لە دژی داگیرکاریی بەردەوامە"
کۆچەر حسێن، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و ئەکادیمییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پشتڕاستی کردەوە کە خەباتی لەیلا قاسم لە دڵ و ڕۆحی هەموو ژنێکدا زیندووە و وتی: خەباتی لەیلا قاسم بە بەرخۆدان و خەباتی ژنان دژی داگیرکاری بەردەوامە.
-

نوسینگەی ژنانی شارەوانی دێرک هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت
حەسنا حاجی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی شارەوانی دێرک لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە پڕۆژەکانی نووسینگەی ژنان کرد و ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی کارەکانیانەوە هەلی کار بۆ ژنان بڕەخسێنن.
-

شاندی تاژێ چوونە بەغدا
شاندی تاژێ سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران کۆبووەوە، چەند داواکارییەکان ئاڕاستەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کرد.
-

چالاکی ئێشکگری لە مەخموور لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخموور" بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دانانی ٥٩ەمین گروپ بەردەوامە.
-

"هەموو ئامانجی ئێمە بەرپابوونی ئاشتییە"
لە شاری ئزمیر و ئامەد، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دایکانەوە، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و ئاماژەیان بەوەدا، گەورەترین دیاری بۆ دایکان بەرپابوونی ئاشتییە.
-

یونیسێف: سەدان هەزار منداڵ لە ڕەفەح بەدەست کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنن
بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە کەرتی غەززە، یونیسێف هۆشداری دا لە کاردانەوەکانی لەسەر سەدان منداڵ لە ڕەفەح.
-

ژنێکی ئەفغانی لە تورکیا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
زارین مەردانی ژنێکی ئەفغانی کە چووبوو بۆ کۆکردنەوەی قارچک لە ناحیەی گۆبۆک لە ئەنقەرە، بە مردوویی دۆزرایەوە و هاوسەرەکەی و کەسێکی دیکەش لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکەدا دەستگیرکران.
-

لافاوەکەی ئەفغانستان زیانی گیانی زیاتری لێکەوتەوە
بەهۆی هەڵکردنی زریان و لافاوەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا ژمارەی زیان لێکەتووان گەیشتووەتە هەزار و ٩١٥ کەس، دەشڵێن، لەو ژمارەیە ٣١٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و هەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.
-

ژمارەی گیان لەدەستدانی کەرتی غەززە ٣٥ هەزار کەسی تێپەڕاند
بە پێی نوێترین ئامار لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٣٤ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ هەزار ٧٥٥ كەسیش برینداربوون.
-

ڕژاک: لەیلا قاسم ژنێکی خۆڕاگر و ڕێچکەشکێنی ڕێگای تێکۆشانی ژنان
لە یادی شەهیدکردنی ژنە تێکۆشەر و خەباتکەر بۆ ڕێگای ئازادی، لەیلا قاسم، ڕژاک بەیاننامەی تایبەتی خوێندەوە و تێکۆشانەکانی ئەو ژنەی بە بیرهێنایەوە.
-

تەژەئا: بە پێشەنگایەتی دایکان تێکۆشان بەرز دەبێتەوە
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" لە ڕۆژی دایکدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو سەرنجی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی دایک لە کۆمەڵگەداو تێیدا هاتووە: بۆ ئەوەی شایستەی کارەکانیان بین، تێکۆشانمان زیاد دەکەین.
-

لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە ٦ پارێزگای جەزائیر ١٠ کەس خنکان
١٠ کەس کە لەناویاندا ٥ منداڵ هەن، بەهۆی مەلەکردن لە حەوزە نا تەندروست و ناسەلامەتەکاندا خنکان.
-

لە زاخۆ ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا
لە زاخۆ ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا
-

ئایا: بونیادی ژن بونیادێکی مەعریفیە؟
شیرین تاهیر - نووسەر و توێژەر
-

لە ئەفغانستان ٣١٥ کەس بە لافاو گیانیان لەدەستداوە
لە ئەفغانستان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٣١٥ کەس.
-

"لەیلا قاسم هێمای تێکۆشانی گەلی کوردە"
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخمور" ، باسی لە خەبات و بەرخۆدانی لەیلا قاسم کرد و ڕایگەیاند، خەباتی لەیلا قاسم هێمای تێکۆشانی گەلی کوردە.
-

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ئەندەنوسیا ٦٤ گیان لەدەستدان و برینداربوون هەیە
شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی پاسێکی خوێندکاران و سێ ماتۆڕسکیل لە ئەندەنوسیا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ کەسى دیکەش برینداربوون.