ڕۆژانە
-

کۆنگرەی ستار داوای لێپێچینەوە لە بکوژانی ژن دەکات
کۆنگرەی ستار لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە بە ڕاگەیەندراوێک جەختی لەسەر کوشتنی ژنان کردەوە و داوای لێپێچینەوە لە بکوژەکان دەکات.
-

فیلمی بەرفین... خەباتی دایک و کچێک
فیلمی "بەرفین" کە چیرۆکی خێزانێکی کوردە و خەباتی ئەوان دەگێڕێتەوە دژ بەو ژیانەی دەوڵەتی تورکیا لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەسەر کوردەکاندا سەپاندبووی، لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نمایشکرا.
-

گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ شەنگال بەردەوامە
گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال بۆ سەر خاکەکانیان بەردەوامە، دوێنێ ئەمڕۆ ٧٩ خێزانی تر دەگەڕێنەوە شەنگال، کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە پێشوازییان لێدەکرێت.
-

٦ مانگی دیکە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد قەدەغە کرا
ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە وەرنەگیراوە و لە نوێترین بڕیاردا ٦ مانگی دیکە سزای قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەراندا بەسەریدا سەپێنراوە.
-

"دەبێت بە هەڵمەتی خۆپاراستن کۆڵەکەی سەرمایەداری لەناوببیەین"
سۆنگول گولەر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار و ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی کامپی پەنابەرانی مەخموور، باسی لە هەنگاوی خۆپاراستن کرد و ڕایگەیاند، پێویستە ژنان بە خۆپاراستن ئەو کۆڵەکە سەرمایەدارییە لەناو ببەن.
-

هەڵمەتی تاژێ دژی کۆمەڵکوژی ژنان بەردەوامە
هاوشانی کەمپەینی "لە دژی کۆمەڵکوژیی ژنان ببە بە دەنگی خۆپاراستن"، تاژێ ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تیایدا هاشتاگی "ببە بە دەنگی خۆپاراستن"ی ڕاگەیاند کە ٢٢ی ئایار دەستپێدەکات.
-

چالاکی چادر لە شەهبا کۆتایی هات
لە شەهبا چالاکی چادر بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆتایی هات.
-

لە دەنیزلی ٩٧ خوێندکار ژەهراوی بوون
بەپێی زانیارییەکان، ٩٧ خوێندکار لە دەنیزلی بەهۆی خۆراکەوە ژەهراوی بوون.
-

لە لیبیا ٢٦ منداڵ بەهۆی مینەوە برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٣٥ کەس کە لە ناویاندا ٢٦ منداڵ هەن لە ڕووداوەکانی تەقینەوەی میندا برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.
-

٧٠ خێزان دەگەڕێنەوە شەنگال
گەڕانەوە بۆ شەنگال بەردەوامە و لە نوێترین هەڵمەتیشدا، ئەمڕۆ ٧٠ خێزان لە کامپەکانی باشووری کوردستانەوە دەگەڕێنەوە شەنگال.
-

دووەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی سووریا دەستیپێکرد
دووەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە حەلەب بە دروشمی "لە سووریایەکی خۆبەڕێوەبەر و یەکگرتوو، بە یەکگرتوویی ژنان، کۆتایی بە جەنگ دەهێنین و ئاشتی بونیاد دەنێین" دەستیپێکرد.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی بە ناچاری لە ڕەفەح کۆچ دەکەن ٨١٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢ هەفتەدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ناچاربوون لە ڕەفەحەوە کۆچ بکەن، ٨١٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
-

ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی شۆڕشیان کرد لە زۆر کاردا بەردەوامن لە تێکۆشان
ژنانی شاری حەسەکە کە لە پیشە جیاوازەکاندا کار دەکەن، باسیان لە زەحمەتی و خەباتی ژنان کرد لە کارکردندا و ئاماژەیان بەوەکرد، ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا و سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان هەنگاو بۆ دواوە نانێن.
-

مەرگی رەئیسی و هاوەڵانی داخستنی بۆرسەی ئێران و بانگهێشتکردنی کۆبوونەوەی بەپەلەی بەدواداهات
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامی دەستەی مەرگ لە کۆمەڵکوژیی هاوینی ١٩٨٨ و شاندی یاوەری لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا گیانیان لەدەستدا، دەستبەجێ بۆرسەی ئێران داخرا و دەستەی حکومەتی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ڕاگەیاند.
-

کچێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کچەکەی و پاش ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
-

ئەو منداڵەی لەگەڵ وێنەی باوکی گەورە بوو: تێکۆشانم بەردەوام دەکات
سۆزدار ئۆزدەمیر بۆ دیاریکردنی چارەنووسی باوکی بەناوی مەحمەت ئۆزدەمیر کە بێسەروشوێنە بەشداری چالاکی "با ونبووەکان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" بووە دەڵێت: لەگەڵ وێنەی باوکم گەورە بووم، هیچ یادەوەرییەکم لەگەڵ ئەودا نییە.
-

برینداربوویەکی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیا: دەبێت لێپرسینەوە بکرێت
مەریەم حەمدۆ شێخ ساڵح، کە لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لە گوندی تل شینان لە تل تەمر بریندار بوو، تا ئێستا لە گوندەکەی خۆی دەژی و ئاماژەی بەوەکرد، برینداربوونی تاوانی جەنگە و داوای لێپرسینەوەی کرد.
-

"هێرشکردنە سەر منداڵان تاوانی جەنگە و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت"
ژنانی عەفرینی کە لە شاری حەلەب دەژین، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەهبا ئیدانە دەکەن و دەڵێن: بە ئامانجگرتنی منداڵان تاوانە و دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
-

نێرگس محەمەدی بۆ جاری چوارەم دادگایی دەکرێت
نێرگس محەمەدی، چالاکوان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەبیانووی ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی بە دەستدرێژیکار بۆ سەر ژنان تۆمەتبار کردووە، بۆ جاری چوارەم دادگایی دەکرێت.
-

دوای گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە داوای لێپرسینەوە لە تورکیا دەکرێت
ڕێکخراوی ستێرک و نووسینگەی پاراستنی منداڵان داوایان کرد کە پێویستە کار بکرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لێپرسینەوەیان لێ بکرێت لە تاوانەکانیان، بەتایبەتی دوای گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی ژمارەیەکی د